یۆرگن كلۆپی راهینەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە محەمەد سەڵاحی ئەستێرە بۆ رووبەڕووبوونەوەكەی ئەمرۆی یانەی ولڤەر هامپتۆن لە دواگەڕی چارەنووسسازی خولی ئینگلیزی ئامادەیە، كلۆپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە دوای ئەوەی پەیوەندی بەمەشقەكانی یانەكەی كردەوە، محەمەد سەڵاح بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ ئامادەیه بەشداری پێبكرێت، بەڵام رۆبیرتۆ فیرمینیۆ ناتوانێت یاری بكات بەهۆی ئەو پیكانە یەك لەدوای یەكانەی كە تووشی دەبن.









