خهبات: رەمزی میرەكانی
ئەستێرەی سویسری، رۆجەر فیدرێر، بووە دووەم یاریزان لە سەردەمی تازەدا، 1200 یاری لە كاروانی پیشەگەری خۆیدا بباتەوە، دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەمەی رابردوو، لە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانیەتی مەدریدیدا،لە یاریزانی فەرەنسی، گایل مۆنفیسی بردەوە. فیدرێر ئێستا چاوی لە شكاندنی ژمارەكەی، جیمی كۆنرەزە، كە خاوەنی 1274 بردنەوەیە، هەر ئەویش خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین نازناوە، كە 109 نازناوە. ئەمەو فیدرێر یەكەم یاری لە جییۆم راو بردەوە، لە پاڵەوانیەتی تولۆز لە ساڵی 1998دا، بردنەوەی ژمارە 100، لە جۆلین بۆتیر بوو، لە پاڵەوانیەتی بازل لە ساڵی 2001دا. بردنەوەی ژمارە 200 فیدرێر، لە میخائیل یۆژنی، لە پاڵەوانیەتی هالێ بوو لە ساڵی 2003دا.
بردنەوەی ژمارە 300، لە لایتۆن هیویت، لە یاری كۆتایی ئەمریكای كراوە بوو، لە ساڵی 2004دا. بردنەوەی ژمارە 400، لە تۆمی هاس، لە پاڵەوانیەتی ئوسترالیای كراوە بوو. بردنەوەی ژمارە 500، لە دێڤید فیرێر، لە پاڵەوانیەتی مۆنتی كارلۆ بوو، لە ساڵی 2007دا. هەرچی بردنەوەی ژمارە 600، لە تیاگۆ ئەلڤارێز، لە پاڵەوانیەتی ئەمریكای كراوە بوو، لە ساڵی 2008دا. فیدرێر بردنەوەی ژمارە 700، لە جولیان ریستەر بردەوە، لە پاڵەوانەیتی رۆلان گارۆس، لە ساڵی 2010دا. بردنەوەی ژمارە 800، لە خوان مۆناكۆ، لە پاڵەوانیەتی پاریس بردەوە، لە ساڵی 2011دا. بردنەوەی ژمارە 900 فیدرێر، لە جیل سیمۆن، لە پاڵەوانیەتی رۆلان گارۆس بوو، لە ساڵی 2013دا. بردنەوەی ژمارە 1000، لە میلۆس راونیچ، لە پاڵەوانیەتی برزبین بوو، لە ساڵی 2015دا. ئینجا بردنەوەی ژمارە 1100، لە یۆچی سوجیتا، لە پاڵەوانیەتی هالێ بوو، لە ساڵی 2017دا. بەر لەوەی رۆژی پێنج شەمەی رابردوو، بگاتە بردنەوەی ژمارە 1200، لە كاروانی پیشەگەری خۆیدا.









