خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین
لەگەڕی بیست وشەشەمینی خولی نایابی عێراق رۆژی 10/5/2019 لەیاریگای نێو دەوڵەتی فرەنسۆهەریری ، یانەی هەولێر میوانداری لە یانەی قوەی جەوییە كرد.
یانەی هەولێر بەسەرپەرشتی ڕاهێنەر ئەكرەم سەڵمان دووەم یارییە لەسەر دەستی ئەو ڕاهێنەرە ئەنجام دەدات، ئەگەرچی خولەكە پێی ناوەتە هەفتەی بیست وشەشەمینی قۆناغی دووەم، گێمی یەكەم دەستیپێكرد و هەردوو یانە بەپلانی هێرش بردن یارییان دەكرد، بەتایبەتی هێرشەكانی تیپی خاوەن یاریگا زیاتر لەنێو یاریگەیەكەدا دەبیندران ، یانەی هەولێر چەندین هەلی ئاسانی بۆ ڕەخسا بەڵام هێڵی بەڕگری و گۆڵپاریزی قوەی جەوییە ببوونە رێگر لەبەردەم هێرشبەرانی یانەی هەولێر لە گۆڵ تۆمار كردن، لەبەرانبەردا یاریزانی قوەی جەوییە محەمەد قاسم هەلێكی ئاسانی بۆ ڕەخسا لەناكاو تۆپێكی بەهێزی ئاراستەی ناو گۆڵی یانەی هەولێر كرد، بەڵام ستوون بووە رێگر و تۆپەكە ئاراستەكەی گۆڕا و گۆڵی قوەی جەوییە لەم هێرشە مەترسیدارە رزگاری بوو كەدەبوایە هەولێر بەگۆڵێك پێش بكەوێت، بەمشێوەیە گێمی یەكەمی یارییەكە بەیەكسانبوونی هەردوولا بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.
گێمی دووەم دەستپێكرد و ئەكرەم سەڵمان ڕاهێنەری یانەی هەولێر چەند گۆڕانكارییەكی گرینگی لەپێكهاتەی تیپەكە ئەنجام دا بەمەبەستی گۆڕینی ئەنجامی یارییەكە، بەم گۆڕانكارییە یانەی هەولێر فشارێكی زۆری خستبووە سەر تیپی بەرانبەر بەمەبەستی زوو گۆڵ تۆمار كردن، بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان بێ ئامانج و بێ سوود بوون،ئەگەرچی یاریزانی یانەی هەولێر ئاسۆ رۆستەم موشەكێكی بەهێزی ئاراستەی ناو گۆڵی قوەی جەوییە كرد ،بەڵام لەبڕی هەژاندنی تۆر ستوونی هەژاند، بەمشێوەیە یارییەكە بەبەیەكسانبوونی هەردوولا بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، بەم ئەنجامە یانەی هەولێر دوای كۆكردنەوەی29 خاڵ لە پلەی سێزدەمی رێزیەندی خولەكەدا دێت، لەبەرانبەردا قوەی جەوییە بەكۆكردنەوەی 55 خاڵ لەپلەی دووەمی رێزبەندی خولەكە جێگر بووە.
جێی ئاماژە بۆ كردنە یارییەكەی هەولێر و قوەی جەوییە پڵیتی فرۆشتی یارییەكە وەك كۆمەك و هاوكاری بۆ یاریزانی پێشووی هەولێر دیار رەحمان كۆكرایەوە.









