Kurds In Iraq. En Irak et au Kurdistan, en 1965, lors d'un reportage au sein des rebelles indépendantistes kurdes, des hommes portant un foulard keffieh sur la tête, autour d'une radio militaire. (Photo by Francois Pages/Paris Match via Getty Images)

خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی
یەكێك لەو داستانانەی‮ ‬كە پێشمەرگەكانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول بە رابەرایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر تۆماریان كرد،‮ ‬ئەویش داستانی‮ ‬بەناوبانگی‮ ‬هەندرێنـە لە ساڵی‮ ‬1966 كە پێشمەرگەكانی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬تۆماریان كرد‮. ‬لە‮ ‬یادوەری‮ ‬داستانی‮ ‬شكۆمەندی‮ ‬چیای‮ ‬هەندرێن‮‬،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەفەرموێ‮:‬لە‮ ‬12ـی‮ ‬ئایاری‮ ‬1966ـدا هێزی‮ ‬پێشمەرگە سەركەوتنێكی‮ ‬پڕشنگداری‮ ‬بەسەر هێزی‮ ‬پڕچەكی‮ ‬زەمینی‮ ‬و ئاسمانیی‮ ‬دوژمن لە حەوزی‮ ‬ڕواندز تۆمار كرد‮. ‬ئەو هێزەی‮ ‬كە بۆ لەناوبردنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬شۆڕش پەلاماری‮ ‬ناوچەكەی‮ ‬دابوو‮. ‬لە شەڕێكی‮ ‬دە‮ ‬ڕۆژەدا لە چیای‮ ‬هەندرێن و زۆزك و كۆڕەك و گەرووی‮ ‬عومەرئاغا،‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بە بەشداریی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬بەیەكەوە،‮ ‬داستانێكی‮ ‬قارەمانانەیان تۆمار كرد و هێزی‮ ‬دوژمنیان لەبەریەك هەڵوەشاند‮. ‬ئێمەش لە رۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬ئەمڕۆ‮ ‬یادی‮ ‬ئەم داستانە پیرۆزە دەكەین و هەوڵدەدەین‮ ‬یادەوەریی‮ ‬بەشداربووانی‮ ‬ئەم داستانە بۆ خوێنەرانی‮ ‬ئازیزی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات بخەینەڕوو‮.‬

بەڕێز عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە كتێبی‮ ‬ژیانی‮ ‬كوردێك‮ ‬دەربارەی‮ ‬داستانی‮ ‬هەندرێن‮ ‬بیرەوەرییەكانی‮ ‬نووسیوەتەوە،‮ ‬كە خۆی‮ ‬یەكێك بووە لەو پێشمەرگانەی‮ ‬بەشداربوو لە داستانی‮ ‬هەندرێن و زۆزك‮‬،‮ ‬عومەر عوسمان مێرگە سۆری‮ ‬نووسیویەتی‮: ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬كەبارەگای‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لە ناوچەی‮ ‬باڵەك بوو پێویستی‮ ‬دەكرد چیای‮ ‬زۆزك بەباشترین پێشمەرگە بپارێزێ و ئەم ئەركە بە ئێمە سپێردرا كە زۆربەمان خەڵكی‮ ‬مێرگەسۆر و گوندی‮ ‬شێخ سیدان و باوە و خۆشكان بووین و لە دواییدا پەلێكی‮ ‬تری‮ ‬خەڵكی‮ ‬در و ئەستونی‮ ‬هاتن و لەدوای‮ ‬ئەوانیش پەلێكی‮ ‬تری‮ ‬شەهید میرە دۆڵەمەری‮ ‬هاتن و بووین بە سێ جەماعەت واتە‮ ‬3پەل،‮ ‬لقی‮ ‬10ی‮ ‬هێزی‮ ‬باڵەكیان لێ دروست كرا‮. ‬ئێمە ژمارەیەك گەنجی‮ ‬تازە پێگەیشتوو لەگەڵ ژمارەیەك پێشمەرگەی‮ ‬كۆن و ئەزموون دیدە كە چەندیان‮ ‬یاوەرانی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بوون لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت‮. ‬لەوانە حەسەن خال هەمزە بەرپرسی‮ ‬لق بوو،‮ ‬كەكشار ئەحمەد و عەلی‮ ‬محەمەد و حەسۆ محەمەد و محەمەد عەزیز،‮ ‬جاروباریش محەمەد عیسا و ماوەیەكیش پەلێكی‮ ‬تر شەهید چاوشین عەبید دۆڵەمەری‮ ‬هاتنە لامان و لە دامێنی‮ ‬چیای‮ ‬زۆزك لە سەرۆكانی‮ ‬دیانا قوەتی‮ ‬نێروەیەكانی‮ ‬لێ بوو هەندێ جاریش قوەتی‮ ‬شەهید حەجی‮ ‬بیرۆخی‮ ‬و ئەو پەلە لە پێشمەرگەكانی‮ ‬تر و سەرپەلەكان و پێشمەرگە ناسراوەكانیان وەك شوان دری،‮ ‬موتو،‮ ‬سیتو،‮ ‬سیدو،‮ ‬شێخۆ شێرۆكی‮ ‬و حالی‮ ‬شیرۆكی‮ ‬و ژمارەیەك پێشمەرگەی‮ ‬تر‮.‬

‮ ‬خوالێخۆشبوو،‮ ‬هەڵگری‮ ‬مەدالیای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬ماممیرخان محەمەدئەمین مێرگەسۆری‮‬كە وەك جێگری‮ ‬سەرلقی‮ ‬1ی‮ ‬زۆزك،‮ ‬بەشداربووە لەشەڕی‮ ‬داستانی‮ ‬هەندرێن‮ ‬و بەم شێوەیە بیرەوەرییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬تۆمار كردووە و دەڵێ‮: ‬داستانی‮ ‬هەندرێن و زۆزك‮ ‬ئەو داستانە بە خۆڕاگری‮ ‬پیشمەرگەكان تۆمار كراوە،‮ ‬رژێمی‮ ‬عێراق هێڕشەكەی‮ ‬ناوی‮ ‬لێنابوو‮ ‬هێرشی‮ ‬بەهاری‮‬،‮ ‬سوپای‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬عێراق هێرشێكی‮ ‬بەرفراوانیان كردە سەر سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگە لە زۆزك و هەندرێن و دۆڵی‮ ‬ئاكۆیان،‮ ‬لە زۆزك هاتن‮ ‬،‮ ‬شەو بوو هێرشیان كرد،‮ ‬ئێمەش سەنگەری‮ ‬خۆمان تۆكمە كرد،‮ ‬كە شەڕ‮ ‬دەستپێكرد شكستمان بە دوژمن هێنا،‮ ‬بۆ بەیانی‮ ‬ئێمە سەیرمان كرد كە دوژمن لە هەندرێن بەسەركەوتووە و گەیشتوونەتە ناو بەفرەكە و دەڤەرەكەیان هەموو گرتووە،‮ ‬بۆ ئێمە لە زۆزك و دۆلی‮ ‬ئاكۆیان مەترسیداربوو،‮ ‬چونكە چیای‮ ‬هندرێن لە زۆزك بڵندترە،‮ ‬بۆ مەفرەزكانی‮ ‬ئێمە بارەگای‮ ‬پێش دەڤەری‮ ‬دۆلی‮ ‬ئاكۆیان كە دەكەوێتە ژێر گەڵایە كە دوژمن لەوێ شكستی‮ ‬خواردبوو‮ ‬كە بەتالیۆنی‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە مەلائەمین هۆستانی‮ ‬و جێگری‮ ‬عوسمان حوجرانی‮ ‬لەوێ بوون،‮ ‬ئەوانیش شەڕی‮ ‬خۆیان كرد و لە گەڵ پێشمەرگە سەركەوتنیان بە دەست هێنا،‮ ‬دوای‮ ‬3 و‮ ‬4رۆژ‮ ‬كە بروسكەیەك لە هێزی‮ ‬باڵەك ئاراستە بارزانیی‮ ‬نەمر كرا كە‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬دوژمن دەستی‮ ‬پێكردووە و سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬چیای‮ ‬هەندرێنی‮ ‬گرتووە‮.‬

مام ئەحمەد حەسەن مێرگەسۆری‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لێژنەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬شێروان‮ ‬یەك لە ناحیەی‮ ‬گۆڕەتووی‮ ‬سەربە دەڤەری‮ ‬بارزان،‮ ‬یەكێك بووە لە پێشمەرگەكانی‮ ‬
سەر بە لقی‮ ‬1ی‮ ‬زۆزك بە فەرماندەیی‮ ‬خەباتكار‮ ‬حەسەن خال هەمزە‮‬،‮ ‬بەشداربووی‮ ‬داستانی‮ ‬هەندرێن و زۆزك‮ ‬بووە،‮ ‬بەم شێوەیە‮ ‬یادەوەرییەكانی‮ ‬لەم داستانەدا دەگێڕێتەوە‮: ‬
باس كردن لە داستانی‮ ‬هەندرێن و زۆزك‮ ‬بەدەیان لاپەڕە تەواو نابێت،‮ ‬ئەو داستانە بە خەبات و تێكۆشان و ماندووبوونی‮ ‬پێشمەرگە بەدەست هات‮. ‬ئێمە لە دەڤەری‮ ‬باڵەكایەتی‮ ‬بووین،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر فەرمانی‮ ‬دەركرد كە باڵی‮ ‬هێزی‮ ‬باڵەك بەفەرماندەیی‮ ‬حەسەن خال هەمزە بچنە زۆزك بۆ پاراستنی‮ ‬چیای‮ ‬هەندرێن و زۆزك ئەو كات‮ ‬رژێمی‮ ‬عێراق هێرشی‮ ‬بەرپا كردبوو بە ناوی‮ ‬هێرشی‮ ‬بەهاری‮ ‬بۆ بەسەر سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگە لەچیای‮ ‬هەندرێن و زۆزك و دۆڵی‮ ‬ئاكۆیان‮. ‬سەرەتا دوژمن لەچیای‮ ‬زۆزك دەستیان بەهێڕشەكە كرد،‮ ‬بروسكەیەك لە هێزی‮ ‬باڵەك ئاراستە بارزانیی‮ ‬نەمر كرا،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوە،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لەو بروسكەیە ئاگاداربوویەوە و فەرمانی‮ ‬بە ئیدریس بارزانی‮ ‬دا هەرچی‮ ‬زووە خۆی‮ ‬بگەینێتە شوێنی‮ ‬شەڕەكە‮ ‬و بەخۆی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬ئەو شەڕە بكات و نەهێڵێت دوژمن لەو هێڕشەدا پێشڕەوی‮ ‬بكات‮. ‬ئەوە بووە كە سەركردەی‮ ‬نەمر شەهید هەمیشە لە‮ ‬یاد ئیدریس بارزانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬عەسكەری‮ ‬شەڕی‮ ‬چیای‮ ‬هەندرێن و زۆزكی‮ ‬كرد و بارەگای‮ ‬بۆ شەڕلە‮ ‬كوسپی‮ ‬سپی‮ ‬لە‮ ‬بەرزێوە‮ ‬كردووە و لە گەڵ لیوای‮ ‬4ی‮ ‬پێشمەرگە هێرشیان كرد‮ ‬و لە چیای‮ ‬هەندرێن لە ناو بەفر دوژمنی‮ ‬شكاند و دوژمنیان لە مۆڵگەكاندا دەرپەڕاند و تەنانەت مۆڵگە كۆنەكانیشیان لەدەست دەرهێنا‮. ‬شایانی‮ ‬باسە كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬سەرپەرشتی‮ ‬شەڕەكەی‮ ‬دەكرد و خودی‮ ‬خۆی‮ ‬راستەوخۆ بەشداری‮ ‬شەڕەكەی‮ ‬دەكرد‮. ‬هەروەها‮. ‬حزبی‮ ‬شیوعیش‮ ‬دەوریان لەو شەرەدا هەبوو و بەشدارییان كرد‮.‬

پلانی‮ ‬داستانی‮ ‬هەندرێن
بەرێز‮ ‬عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬لە كتێبەكەیدا‮ ‬ژیانی‮ ‬كوردێك‮ ‬پلانی‮ ‬داستانی‮ ‬هەندرێن بەم شێوەیە دەخاتەروو‮: ‬لە‮ ‬11-5-1966 هەموو بەرپرسەكانی‮ ‬پێشمەرگە لەچیای‮ ‬هەندرێن كۆبوونەوە،‮ ‬لە حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬و بەتالیۆنی‮ ‬4ی‮ ‬باڵەك و پلانەكە بەوشێوەیە بوو‮: ‬60 پێشمەرگەی‮ ‬فیداكار هێڕش بەرنە سەر سریەی‮ ‬كەپكەمۆ،‮ ‬180 كەس لە تەنیشتەوە هێرش ببەنە سەر دوژمن،‮ ‬قوەتی‮ ‬تر لە حاڵەتی‮ ‬ئامادەباشیدابن بۆهاوكاری‮ ‬پێویست‮. ‬2 هاوەنی‮ ‬82 ملم لە كەپكەمۆ بدەن و رەئیس كەمال و فاخر رەسەدیان بۆبكەن‮. ‬عەزەرەش لەگەڵ محەمەد موعتوف لە موزوع بن‮. ‬مولازم خەزر بە تۆپی‮ ‬25 رەتل بارەگای‮ ‬لیوا تۆپباران بكات‮. ‬لە كاتژمێر‮ ‬4ی‮ ‬ئێوارەی‮ ‬12-5-1966 پلانەكە جێبەجێ بكرێ و كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬لەهەموو شتێك ئاگادار بكرێتەوە‮. ‬نابی‮ ‬كەس لەگەڵ شەهید و بریندار برواتەوە تەنها ئەوانەی‮ ‬كە دەستنیشان كرا بوون‮. ‬لەكاتی‮ ‬تۆپەكان سەربازان لە رەبیە دەركەوتنە دەرەوە پێشمەرگە فیداییەكان خۆیان فڕێدایە ناو رەبیەكانیان و سەربازەكانی‮ ‬رژێم وردە وردە پاشەكشەیان كرد و لە چیای‮ ‬هەندرێن داكشانە خوارەوە و پێشمەرگە كەپكەمۆیان لە دەست دوژمن دەرهێنا و لەگەڵ ئەوەدا هێزەكانی‮ ‬تەنیشت و ئامادە هێرشیان بردە سەر هەموو رەبیەكان و بارەگای‮ ‬لیوا و فەوجەكان هەر ئەوەیان پێ كرا هەركەسە و رابكا و تەنها بریندارەكان بە دوای‮ ‬خۆیاندا رابكێشن و سەرەو ژێر بەرەو حامیەی‮ ‬رواندز هەڵاتن و لاشەی‮ ‬كوژراوەكانیان و كەلوپەلەكانیان هەموو بەجێ هێشت‮. ‬خۆشمان لە زۆزكەوە بەچاو ئەمان بینی‮ ‬و لەبەرچاومان بوو‮. ‬داستانی‮ ‬هەندرێن خۆی‮ ‬خستە لاپەڕە زێرینەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كورد بەسەرۆكایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮. ‬شایانی‮ ‬باسە ئەگەری‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬داستانی‮ ‬چیای‮ ‬هەندرێن‮ ‬بە بەشداری‮ ‬راستەوخۆ و مەیدانی‮ ‬كاك ئیدریسی‮ ‬جوانەمەرگ بوو‮.‬

رۆڵی‮ ‬ئیدریس بارزانی لە داستانی‮ ‬هەندرێن
لە بارەی‮ ‬رۆڵی‮ ‬سەركردەی‮ ‬نەمر‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬لە داستانی‮ ‬هەندرێن و زۆزك خوالێخۆشبوو هەڵگری‮ ‬مەدالیای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر ماممیرخان مێرگەسۆری‮ ‬بە خەباتی‮ ‬گوت‮: ‬شەهید ئیدریس بارزانی‮ ‬بە فەرمانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر سەركردایەتی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬شەڕی‮ ‬چیای‮ ‬هەندرێن و زۆزكی‮ ‬كرد و بە هەموو ئیمكانیاتەوە بەرامبەر دوژمن راوەستان،‮ ‬بەراستی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كاك ئیدریس رۆڵێكی‮ ‬مەزن بوو،‮ ‬شەهید ئیدریس بارزانی‮ ‬قیادەی‮ ‬هەموو مەنتەقەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬كاتێك‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬هات،‮ ‬بارەگای‮ ‬ئەو نزیكەی‮ ‬5 كیلومەتر لە دوژمن دوور بوو،‮ ‬ئەمەش پاڵپشتی‮ ‬و مەعنەوییاتێكی‮ ‬زۆر بوو بۆ ئێمە،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬بە چەكی‮ ‬كەم و سەرەتایی‮ ‬بەرگری‮ ‬و بەرخۆدانیان كرد و دروشمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یان نەمانمان هەڵبژارد‮. ‬بەچاوی‮ ‬خۆم بینیم كە چەندەها هێڕشی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬دوژمن كردییە سەر سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگە لە چیای‮ ‬هەندرێن،‮ ‬بەڵام خۆراگری‮ ‬پێشمەرگە و پاڵپشتی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬شۆڕش بوونە ئەگەری‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬داستانی‮ ‬هەندرێن‮. ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬و جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬كە ئەوكات بەرپرسی‮ ‬پاراستنی‮ ‬شۆڕش بوو ئیدارە و سەركردایەتی‮ ‬بێ وێنەیان نواند لەم داستانەدا،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬خۆی‮ ‬باس دەكات كە ژمارەی‮ ‬هێرش و هەڵفڕینی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬بەسەر بەرەی‮ ‬شەڕدا گەیشتە‮ ‬76 جار هێرشی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬سەر چیای‮ ‬زۆزك،‮ ‬حەوزی‮ ‬دیانا و رواندز و شنگال بانی‮ ‬و سریەی‮ ‬عەسكەری‮ ‬بە هاون و تۆپ‮ ‬هێرشیان كرد،‮ ‬بەڵام پەنا بۆ خوا خۆڕاگری‮ ‬پێشمەرگە و قوربانیدانی‮ ‬چەندین شەهید و بریندار سەركەوتنمان تۆماركرد‮. ‬12ی‮ ‬ئایاری‮ ‬2013سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە پەیجی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە تۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬فەیسبووكدا‮ ‬یادی‮ ‬داستانی‮ ‬هەندرێن دەكاتەوە و دەنووسێ‮: ‬پەیامەكەیە‮: ‬لە‮ ‬12ی‮ ‬ئایاری‮ ‬ساڵی‮ ‬1966دا پێشمەرگە سەركەوتنێكی‮ ‬پڕشكۆی‮ ‬بەرامبەر هێزی‮ ‬پڕچەكی‮ ‬زەمینی‮ ‬و ئاسمانیی‮ ‬دوژمن لە حەوزی‮ ‬رواندوز تۆمار كرد‮. ‬داستانی‮ ‬هەندرێن بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سوپایی‮ ‬سەراوژێر كرد و پیلانێكی‮ ‬مەترسیداری‮ ‬دوژمنی‮ ‬دژ بە كوردستان شكست پێ هێنا‮. ‬ئەو شەڕە سەختە دە رۆژییە،‮ ‬نموونەیەكی‮ ‬كەموێنەی‮ ‬هاوكاری‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬لایەنە شۆڕشگێڕەكانی‮ ‬پێشاندا‮.‬