خه‌بات: ‬سەید فاتیح بەرزنجی
دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و نەمانی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و باشتربوونی‮ ‬ژیان و گوزەرانی‮ ‬هاووڵاتیان و نەمانی‮ ‬پاشەكەوتی‮ ‬مووچە دووبارە بازاڕەكانی‮ ‬كوردستان بەرەو بووژاندنەوەیەكی‮ ‬خێرا هەنگاوی‮ ‬نا،‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردووش جموجۆڵی‮ ‬بارزگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮ ‬نێوان توركیاو ئێران لەگەڵ‮ ‬كوردستان‮ ‬10 ملیار دۆلاری‮ ‬تێپەڕاندووە‮.‬

‬دارا جەلیل خەیات سەرۆكی‮ ‬ژووری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پیشەسازی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ خەبات دەڵێت‮: ‬باشبوونی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەولێرو بەغدا،‮ ‬هەڵگرتنی‮ ‬پاشەكەوتی‮ ‬مووچەو لابردنی‮ ‬خاڵە گومرگییەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬بووە هۆكار بۆ بووژاندنەوەو گەشەپێدانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و بازرگانی‮ ‬لەكوردستان،‮ ‬خەریكە كۆمپانیا بیانیەكان‮ ‬ڕوو لەكوردستان دەكەنەوەو ئێمەش لەزۆربەی‮ ‬كۆڕو دیدارە ئابوورییەكانی‮ ‬دەرەوە،‮ ‬لە وڵاتان ئامادە دەبین و بەشداریی‮ ‬كۆڕە ئابوورییەكان دەكەین و لە نزیكەوە لەگەڵ بزنسمانانی‮ ‬بیانی‮ ‬كۆدەبینەوەو باسی‮ ‬باشتربوونی‮ ‬رەوشی‮ ‬ئابووری‮ ‬و بازرگانی‮ ‬كوردستان دەكەین،‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر سەقامگیرو ئارامە،‮ ‬بۆیە بازرگانان و خاوەنكارانی‮ ‬بیانی‮ ‬ڕوولە كوردستان دەكەن،‮ ‬ئەوەتا لەساڵی‮ ‬رابردوو ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮ ‬نێوان توركیاو ئێران لەگەڵ كوردستان‮ ‬10 ملیار دۆلاری‮ ‬تێپەڕاندووە‮. ‬نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬دوای‮ ‬نەمانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬بەرچاو جموجۆڵی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬دوو هێندە زیادی‮ ‬كردووە بەبەراورد بە دوو ساڵی‮ ‬ڕابردوو بە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬30%ی‮ ‬بۆ‮ ‬40% ئەوەیش بەمانای‮ ‬ئەوەدێت كە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هەموو‮ ‬ڕوویەكەوە بەرەو پێشەوە هەنگاوی‮ ‬ناوەو پێشكەوتنی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەخۆیەوە بینیوەو لەلایەن حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیشەوە ئاسانكاری‮ ‬تەواو بۆ بازرگانان كراوەو‮ ‬ڕۆژانە شاندی‮ ‬وڵاتان‮ ‬ڕوولە كوردستان دەكەن لەبەر ئەو سەقامگیریەی‮ ‬كە لەكوردستاندا هەیە وایكردووە،‮ ‬كە كۆمپانیای‮ ‬گەورە‮ ‬ڕوولە كوردستان دەكەن و وەبەرهێنان ئەنجام دەدەن جگە لەوەش باشتربوونی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان هەولێرو بەغداش كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە بۆ باشبوونی‮ ‬ژیان وگوزەرانی‮ ‬هاوڵاتیان و نەمانی‮ ‬پاشەكەوتی‮ ‬مووچەش كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬هەبوو بۆ جوڵاندنەوەی‮ ‬بازاڕو ئومێد هەیە كە حكومەتی‮ ‬تازەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زیاتر گرنگی‮ ‬بە بووژاندنەوەی‮ ‬كەرتی‮ ‬ئابووری‮ ‬و بازرگانی‮ ‬بدات‮.

‬نەجات حەسەن ئابووریناس گوتی‮: ‬لەماوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬ڕابردوو شەڕی‮ ‬داعش و قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬وایان كرد،‮ ‬كە كار لە هەموو بوارو سێكتەرەكان سست بێت بەتایبەتی‮ ‬كەرتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لایەنێكی‮ ‬گرنگ بوو،‮ ‬بەڵام قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬ئەو كەرتەی‮ ‬لاواز كرد دوای‮ ‬نەمانی‮ ‬ئەو شەڕە نەگریسە دووبارە كەرتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬ڕووی‮ ‬لە بووژاندنەوەكردو حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش هەوڵی‮ ‬كارایدا بۆ دووبارە بوژاندنەوەی‮ ‬كەرتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و نەمانی‮ ‬پاشەكەوتی‮ ‬مووچە وایكرد كەجوڵەی‮ ‬بازرگانی‮ ‬خێرا بكەوێتە بازاڕوبارو گوزەرانی‮ ‬هاوڵاتیانیش باشتربوو ئومێدەوارین دوای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬تازەی‮ ‬هەرێم جموجۆڵی‮ ‬بازرگانی‮ ‬وئابووری‮ ‬باشتر بێت‮. ‬دڵزار عەلی‮ ‬دوكاندار گوتی‮: ‬ڕۆژ لەدوای‮ ‬ڕۆژ هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت وجوڵەیەكی‮ ‬زۆر كەوتۆتە بازاڕ‮ ‬دوای‮ ‬نەمانی‮ ‬پاشەكەوتی‮ ‬مووچە باروگوزەرانی‮ ‬هاوڵاتیان‮ ‬ڕووی‮ ‬لەباش بوون كردووە ئومێدەوارین لەدوای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كابینەی‮ ‬تازەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم جوڵەی‮ ‬زۆر زیاتر بكەوێتە بازاڕو كوردستان زیاتر گەشە بكات و كارو پڕۆژەكانیش زوو دەست پێ بكەنەوە تادەستی‮ ‬كار زیاتر بێت.