خەبات‮ -‬ ساسان دەروێش‮ ‬
لەنێو‮ ‬ڕۆژگارە سەخت ودژوارەكانی‮ ‬شۆڕش وبەرخودانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كورد،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬پێشەنگ و دەستپێشخەربووە بۆ چاپ وبڵاوكراوەكان و گەیاندنی‮ ‬دەنگی‮ ‬شۆڕش و پێشمەرگە و هۆشیاركردنەوەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ولەكۆڵنانی‮ ‬خەمی‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬خەڵك وتۆماركردنی‮ ‬ڕۆژە مێژووییەكان،‮ ‬كە پشكی‮ ‬شێری‮ ‬بەردەكەوێت لە نێو مێژووی‮ ‬پڕسەروەری‮ ‬كاروانی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردیدا و شانازی‮ ‬بكات بە‮ ‬یەكەمین‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬ڕۆژانەی،‮ ‬برایی‮ ‬یاخود برایەتی‮ ‬لە‮ ‬6/5/1967 ‮ ‬بڵاوكراوەتەوە دواتر بەچەند قۆناغێكی‮ ‬مێژوویدا تێپەڕیوە كە‮ ‬ڕووناكبیر و نووسەر فەرهاد عەونی‮ ‬لە ساخكردنەوەی‮ ‬ئەم مێژووە ماندوونەناسانە توانی‮ ‬مێژوویی‮ ‬خولەكانیمان بۆ دیاری‮ ‬بكات،‮ ‬لە دوای‮ ‬19 ساڵ دابڕان لە دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلول لەدوای‮ ‬ڕاپەرێنی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 ئەم‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خۆی‮ ‬لەباوەشی‮ ‬خوێنەران وئازیزانی‮ ‬كردەوە بۆ ئەم مەبەستەش بەپێویستم زانی‮ ‬گفتوگۆیەك لەگەڵ نووسەر و رۆژنامەنووس ئەسعەد عەدۆ بكەم كە لە دەرچوونی‮ ‬برایەتی‮ ‬رۆژانە لە سەرەتای‮ ‬ئاداری‮ ‬1993 تا سەرەتای‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی‮ ‬1995 بەڕێوەبەری‮ ‬نووسینی‮ ‬برایەتی‮ ‬بووە‮. ‬
رۆژنامەی‮ ‬رۆژانە
هەڵبەتە بۆ دەرچوونی‮ ‬ڕۆژنامەیەكی‮ ‬لەوشێوەیەش چ لەسەردەمی‮ ‬شاخ بێت‮ ‬یاخود شار بێگومان تووشی‮ ‬ئاستەنگ و گیروگرفت بۆتەوە بەتایبەتی‮ ‬لەودابڕانەی‮ ‬لەدوای‮ ‬نسكۆ و سەر لەنوێ كاركردنەوەتیدا لە‮ ‬ڕاپەڕین،‮ ‬ئەسعەد عەدۆ وەك دەستەی‮ ‬دامەزراندنەوە ودواتر بەڕێوەبەری‮ ‬نووسین گووتی‮: ‬ئەوە ئێمە بووین كە لە ژمارەی‮ ‬دەست تێپەڕی‮ ‬نەدەكرد كە‮ ‬ڕۆژانە پێشنیارمان دەكرد كە زۆر پێویستە پارتی‮ ‬وەك زەمانی‮ ‬زوو ببێتەوە خاوەنی‮ ‬ڕۆژنامەیەكی‮ ‬ڕۆژانە چونكە لە دوای‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬1991? ڕاگەیاندن زۆر سارد بوو تەنیا‮ ‬ڕۆژانە چەند سەعاتێك‮ ‬ڕادیۆ هەبوو دوو هەفتە جارێ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬جارێ بەعەرەبی‮ ‬و جارێ بەكوردی‮ ‬دەرئەچوو لە دەرەوەی‮ ‬مەڵبەندی‮ ‬شاریش بوو بۆ نموونە بارەگا لە شەقڵاوە بوو،‮ ‬سەرەتا بۆ ئەوەی‮ ‬تەكانێ بەرە وجموجۆڵی‮ ‬باشتر بۆ‮ ‬ڕاگەیاندن باوێین نووسینگەی‮ ‬ڕاگەیاندن لە شارە گەورەكان دانران من وەك بەرپرسی‮ ‬نووسینگەی‮ ‬هەولێر،‮ ‬لە سلێمانیش خۆبەخۆ هۆشیار جاف و ساسان دەروێش خۆیان بابەتیان بۆ سەرەتاكانی‮ ‬خەبات دەنارد بۆ شەقڵاوە،‮ ‬دواتر لەگەڵ دامەزراندنی‮ ‬بارەگایی‮ ‬برایەتی‮ ‬وخەبات لە هەولێر،‮ ‬نووسینگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و دهۆك و شارۆچكەكان كرانەوە،‮ ‬بەحوكمی‮ ‬نزیكیم لە بارەگای‮ ‬سەركردایەتی،‮ ‬ڕۆژانە پێشنیارەكەمان دووبارە دەكردەوە،‮ ‬بەینی‮ ‬خۆمان بێت سەرەوەمان زۆر دڵنیانەبوون كە بتوانین ئەركی‮ ‬دەرچواندنی‮ ‬ڕۆژنامەیەكی‮ ‬ڕۆژانە‮ ‬ڕاپەڕێنین لە زۆر‮ ‬ڕووەوە،‮ ‬دارایی،‮ ‬هونەركاری‮ ‬ڕۆژنامەگەری،‮ ‬چاپخانە،‮ ‬هەروەها نووسەر و‮ ‬ڕۆژنامەنووس،‮ ‬هەرچۆنێك بێت بە ئیلحاحی‮ ‬مامۆستا حەبیب محەمەد كەریم،‮ ‬زاهیر‮ ‬ڕۆژبەیانی،‮ ‬بەندە،‮ ‬زادوق ئادەم سەركردایەتی‮ ‬گەیشتە ئەوقەناعەتە كە پێویستە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬ڕۆژانەمان هەبێت بەحكومی‮ ‬ئەوە من خەڵكی‮ ‬هەولێر بووم جەنابی‮ ‬كاك مەسعود بارزانی‮ ‬پێشنیاری‮ ‬كرد سەرەتا بەندە سەردانی‮ ‬نووسەران و‮ ‬ڕۆژنامەنووسان و مەسەلەی‮ ‬چاپخانە و دابینكردنی‮ ‬كاغەز،‮ ‬حوبر،‮ ‬پلێت،‮ ‬فلم‮ ….‬هتد،‮ ‬ئەویشم بەسەركەوتووی‮ ‬ئەنجامدا ئینجا لیژنەیەك لەم بەرێزانە دانران،‮ ‬ئەسعەد عەدۆ،‮ ‬زاهیر‮ ‬ڕۆژبەیانی،‮ ‬زادۆق ئادەم،‮ ‬بۆ بەكرێگرتنی‮ ‬بارەگا و كەلوپەلی‮ ‬پێویست،‮ ‬لە شوباتی‮ ‬1993 بڕیاردرا نووسینگەی‮ ‬هەولێر لەگەڵ ئەوئامادەكاریە دەمچ بكرێتەوە،‮ ‬ئەگەر هەڵە نەبم بە دەستی‮ ‬خۆم‮ ‬126 كارمەندی‮ ‬هەمەجۆرمان دامەزراند،‮ ‬كە بیرم دێت ئێوە پێشتر لە شەقڵاوە دامەزرابوون هۆشیار و تۆ،‮ ‬بارەگا هاتە سەرشەستی‮ ‬كۆنە مەتعەم ئەسماك لە‮ ‬1/3/1993 ڕۆژنامەی‮ ‬التاخی‮ ‬بەعەرەبی‮ ‬لەسەر ژمارەی‮ ‬كۆن دەرمانچواند لە‮ ‬2/3/1993 كرا بە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬برایەتی‮ ‬بەكوردی‮ ‬بە هەمان ژمارەی‮ ‬عەرەبیەكە،‮ ‬بەر لە دەرچوونەوەی‮ ‬ڕۆژنامە مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بڕیاری‮ ‬دەرهێنابە حەبیب محەمەد كەریم سەرنووسەر و ئەسعەد عەدۆ بەڕێوەبەری‮ ‬نووسین و محەمەد زادە‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬هونەری،‮ ‬دوای‮ ‬چەند مانگێك بارەگامان نزیك سەرۆكایەتی‮ ‬زانكۆ كردەوە،‮ ‬لە دوای‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬11 ی‮ ‬حیزب سیستەمی‮ ‬مەكاتبی‮ ‬دامەزراند كە كاك سامی‮ ‬عەبدالرحمن كرا بەبەرپرسی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬ڕاگەیاندن هێندەی‮ ‬نەبرد چەند كادیرێكی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬هاتنە‮ ‬ڕیزی‮ ‬پارتی‮ ‬كە بریتی‮ ‬بوون لە سەرۆ قادر و ئاسۆ كەریم و شەماڵ حەوێزی‮ ‬وەك دەستەی‮ ‬نووسەران دانران هەریەك لەو بەرێزانە بوون بەبەرپرسی‮ ‬لاپەڕە و ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬نووسەران زۆری‮ ‬نەبرد مام حەبیب بۆخۆی‮ ‬وازیهێنا لە ئەنجامدا مامۆستا فەرهاد عەونی‮ ‬بوو بەسەرنووسەر،‮ ‬خوالێخۆشبوو زاهیر‮ ‬ڕۆژبەیانی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرنوسەر و ئەسعەد عەدۆ بەڕێوەبەری‮ ‬نووسین بەم شێوەیە كارمان كرد بۆ سەرخستنی‮ ‬و بەردەوام بوونی‮ ‬لەسەر هەمان پەیامی‮ ‬جارانی‮ ‬كە كوردایەتی‮ ‬و خزمەتكردنی‮ ‬بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬كوردستان بوو‮.‬
گەمارۆی‮ ‬ئابوری‮ ‬و بارودۆخی‮ ‬ڕاپەڕین ئاستەنگ بوون بۆ پەیداكردنی‮ ‬كاغەز
پاشان‮ ‬ئەسعەد عەدۆ هاتە سەرباسكردنی‮ ‬دابینكرنی‮ ‬كاغەز لەو‮ ‬ڕۆژگارەی‮ ‬كە هیچ بەدەست نەدەكەوت بەهۆی‮ ‬گەمارۆیی‮ ‬ئابوری‮ ‬و بارودۆخی‮ ‬ڕاپەڕین لەم بارەیەشەوە گوتی‮: ‬بۆ مێژوو لێرەیش دەینووسمەوە هەرچەندە لە بیرەوەری‮ ‬خۆمدا بڵاوبۆتەوە كە بەندە شانازبوە كە‮ ‬ڕاپەڕاندنی‮ ‬ئیشوكارو دابینكردنی‮ ‬كەلوپەلی‮ ‬چاپ لە ئەستۆی‮ ‬مندابووە كە وەكو ئێستا نەبوو كەلوپەل دەگمەن بوون گەمارۆی‮ ‬ئابڵوقە هەراسانی‮ ‬كردبوین كاتێ وردەكاری‮ ‬تابیعە لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬شەهید شوكت شێخ ئیزدین نەبوو،‮ ‬بەناچاری‮ ‬بەدەردەسەری‮ ‬گەیشتمە شام بەهەر شێوەیە بێت كارەكانمان مەیسەر كرد،‮ ‬بارودۆخ هێندە دژواربوو تا گەیشتە ئەو‮ ‬ڕادەیە هەموو‮ ‬ڕۆژنامەكان لەبێ كەلوپەلو نەبوونی‮ ‬پارە‮ ‬ڕاوەستێ،‮ ‬ئەگەر سەیری‮ ‬سجللی‮ ‬مخابرەی‮ ‬حیزبمان بكەین برووسكەی‮ ‬حەبیب محەمەد كەریم بۆ كاك مەسعود بارزانی‮ ‬كە ئاگاداری‮ ‬جەنابی‮ ‬دەكاتەوە دەڵێ لە دوای‮ ‬48 سەعاتی‮ ‬دیكە‮ ‬ڕۆژنامە دەوستێ ئینجا‮ ‬ڕوو لە من دەكاو دەفەرمووێ خۆت بسووتێنی‮ ‬نابێ‮ ‬ڕۆژنامە بوەستێ،‮ ‬بڕۆ لای‮ ‬برادەرەكەت،‮ ‬بۆ مێژوو دەیڵێم پەنامان بۆ كاك خالد خۆشناو خاوەنی‮ ‬ئێستای‮ ‬هێمن گرووپ كرد،‮ ‬پێكەوە سەردانی‮ ‬بازاڕی‮ ‬پارەمانكرد لە هەموو هەولێر توانی‮ ‬925 هەزار دینار لە ملیۆنێك كەمتر پەیدای‮ ‬كرد و بەقەرزدای‮ ‬بە ئێمە،‮ ‬پەنجا هەزاریش ئەبو جوان خزمی‮ ‬مام حەبیب مێژووبینووسە،‮ ‬لە دواییدا قەرزەكانیان دایەوە‮ ‬،‮ ‬لە دوای‮ ‬زستانێكی‮ ‬دژوار و نەگەیشتنی‮ ‬كەلوپەلی‮ ‬چاپەمەنی‮ ‬دیسان لەسەر بڕیاری‮ ‬هێژا بارزانی‮ ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬شەهید شوكت لەڕێگای‮ ‬خالد خۆشناوی‮ ‬هێمن گرووپ لە دوای‮ ‬17 ڕۆژ پێكەوە پێشوازیمان لە‮ ‬75 تۆن كاغەزی‮ ‬ڕۆڵ كرد بە نۆ لۆری‮ ‬گەیشتن كە ئەوكات بەموعجیزە دەژمێردرا لەبەر ئابڵۆقەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮.‬
گواستنەوەی‮ ‬هەواڵ گرفتی‮ ‬ڕۆژنامەی
ڕۆژانە بوو
لەو بارودۆخەی‮ ‬ڕاپەڕین و نەبوونی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬و پێكەوەبەستن بەتۆڕی‮ ‬تەلەفۆنات و تەكنەلۆژیایی‮ ‬ئێستا هیچی‮ ‬نەبوو تەنها لە‮ ‬ڕێگایی‮ ‬لاسلكی‮ ‬لق وناوچەكان و هاتووچۆی‮ ‬سەیارەی‮ ‬ڕێگاكانی‮ ‬شارەكان دەكرا بۆ بە دەسكەوتنی‮ ‬هەواڵ و هێنانی‮ ‬بابەتەكان‮ ‬ئەسعەد عەدۆش دەڵێت‮: ‬ئەوكات تا هەواڵێكم بۆ پەیامنێران پەیدا دەكرد دەردەسەریمان دەدی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگایی‮ ‬جیهازی‮ ‬لاسلكی،‮ ‬ئێستایش بەچاوچوقانێك دونیادێتە بەردەستان،‮ ‬بۆیە داواكارم لە برادەرانی‮ ‬ئێستا بزانن ئەوەی‮ ‬ئێستا لەبەر دەستیانە لە خووت وخۆڕایی‮ ‬بۆیان مەیسەر نەبووە،‮ ‬لە زەمەنی‮ ‬نووسینگەش جگە لەبەندە كەس كەسی‮ ‬تر نەبووە بۆ گواستنەوەی‮ ‬هەواڵ و دابینكردنی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕۆژنامەكە لەو كات و ساتەدا‮ .‬
لەبیركردنی‮ ‬ڕۆژانی
شەڕی‮ ‬شومی‮ ‬نێوخۆ
لە دوای‮ ‬ئەو هەموو ماندووبوونەی‮ ‬ڕۆژنامەنووسانی‮ ‬برایەتی‮ ‬وخەبات دەیانكرد‮ ‬پێشمەرگە ئاسا بۆ‮ ‬ڕۆژنامەیەك كە دەنگی‮ ‬خەڵك وگەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بوو،‮ ‬لەبەر چاوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬راپەڕیو لە شەڕی‮ ‬شومی‮ ‬نێوخۆ سوكایەتی‮ ‬بە‮ ‬ڕۆژنامەنووسانی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕۆژنامە ئازیزەكرا كە‮ ‬ڕۆژانە بە تامەزرۆوە خەڵك لەباوەشیان دەگرت لەنێو شەقامی‮ ‬گشتی‮ ‬ڕۆژنامە سوتێنرا وبارەگا تاڵانكراو‮ ‬ڕۆژنامەنووسان دەربەدەری‮ ‬شاران كران بەخۆم وهەڤاڵەكانم لە نووسینگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ هەڵەبجە و پیرمام هەریەكمان لەم تاڵاوەمان چەشت،‮ ‬ئەسعەد عەدۆ بەهەڵكێشانی‮ ‬هەناسەیەكی‮ ‬قوڵ و چاوی‮ ‬لە فرمێسك گوتی‮: ‬بەداخەوە ئەوە پاداشتی‮ ‬ڕەنج وماندووبوونمان بوو كە خۆنەویستانە كارمانكرد و ماندوونەدەبووین بۆ گەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ڕۆژنامەكە و كار و پیشەیی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كە دەنگی‮ ‬خەڵك و لەخەمی‮ ‬خەڵك بین بۆ بنیادنانی‮ ‬كوردستان و سەرخستنی‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬ڕاپەڕین،‮ ‬شەڕ‮ ‬یەخەیی‮ ‬گرتین،‮ ‬بەداخەوە لە‮ ‬25/12/1994 ڕۆژنامەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬ئێمە لە شەقامی‮ ‬شێخی‮ ‬چۆلی‮ ‬لە پێش چاوی‮ ‬خەڵك سووتێنرا وسیارەكەیان برد لە شەوی‮ ‬30/12/1994 بەندە وەك بەڕێوەبەری‮ ‬نووسین لە ماڵ فڕاند ومانشێتی‮ ‬31/12/1994 لەسەر فڕاندنی‮ ‬من بوو،‮ ‬بەڵام هێزێكی‮ ‬چەكداری‮ ‬یەكێتی‮ ‬بارەگای‮ ‬ڕۆژنامەیان لەگەڵ چاپخانە داگیركرد و‮ ‬ڕۆژنامە ئیتر دەرنەچوو،‮ ‬دوای‮ ‬بەربوونم ئینجا گەیشتمەوە پیرمام‮ ‬و لەگەڵ هەموو هاوكارانم توانیمان درێژە بە برایەتی‮ ‬بدەین لە پیرمام تا ئەوكاتەی‮ ‬لە‮ ‬5/10/1995 كوردستانم جێهێشت و پەیوەندیم بەبرایەتی‮ ‬نەما لەگەڵ ئازادكردنی‮ ‬هەولێر جارێكی‮ ‬تر‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬برایەتی‮ ‬ڕۆژانە بڵاوكرایەوە تا ئەوكاتەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬عێراق‮ ‬2003 هاتە پیشوو ناوەكانی‮ ‬گۆڕا بەهیوام ئەو رۆژانە لەبیربكرێت بە ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬كوردستان و ئازادی‮ ‬تاك وسەرخستنی‮ ‬كوردستان‮.‬