غازی‮ ‬حەسەن
دۆناڵد ترەمپ بە كەناڵی‮ ‬فۆكس نیوزی‮ ‬ڕاگەیاندووە،‮ ‬نیكۆڵاس مادۆرۆی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ڤەنزوێلا دەسەڵاتی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬لەدەست دەدات‮. ‬بێ هیچ پێشەكی‮ ‬و شیكردنەوەیەكی‮ ‬دۆخەكە لە بروسكە گوتارێكدا‮ ‬ڕایگەیاند هەفتەی‮ ‬داهاتوو زۆر شتی‮ ‬گەورە و نوێ لە ڤەنزوێلا‮ ‬ڕوودەدات‮. ‬جەختی‮ ‬لەوە كردەوە وڵاتەكەی‮ ‬كۆمەڵێك بژاردەی‮ ‬بۆ هەڵسوكەوت لەگەڵ كێشەكانی‮ ‬ڤەنزوێلا لەبەردەستە‮. ‬پتر لەسێ مانگە لە ڤەنزوێلا خۆپیشاندان و ناكۆكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دەركەوتنی‮ ‬هێزێكی‮ ‬بەرهەڵستكاری‮ ‬بەهێز،‮ ‬شەقامی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەژاندووە‮. ‬ململانێی‮ ‬سیاسی‮ ‬جۆرێك لە ناكۆكی‮ ‬و ركابەری‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬و سیاسیشی‮ ‬لەنێوان وڵاتە گەورەكانی‮ ‬جیهان بەدوای‮ ‬خۆیدا هێناوە‮. ‬بەجۆرێك لە كۆتایی‮ ‬هەفتەی‮ ‬ڕابردوو بەرپرسانی‮ ‬ئەمەریكا و روسیا بەئاشكرا و‮ ‬ڕاشكاوانە باسیان لە بۆچوون و هەڵوێستی‮ ‬دژ بەیەك لە بارەی‮ ‬دوارۆژی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەم وڵاتە كرد‮. ‬مادۆرۆ لە ساڵی‮ ‬2013ەوە دوای‮ ‬نەمانی‮ ‬هۆگۆ چاڤێز‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬بەدەستەوە گرتووە‮.‬

لەگەڵ پەرەسەندنی‮ ‬ناكۆكییەكانی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و روسیا سەبارەت بە چارەسەری‮ ‬كێشەكانی‮ ‬ئەم وڵاتە،‮ ‬خۆپیشاندەران بە شێوەیەكی‮ ‬كارا و فراوانتر لە شەقامەكاندا درێژەیان بە ناڕەزایەتی‮ ‬دژی‮ ‬دەسەڵات داوە‮. ‬ڕابەری‮ ‬ئۆپۆزسیۆن خوان گوایدۆ داوای‮ ‬لە هاووڵاتیان كرد گەورەترین خۆپیشاندان لە مێژووی‮ ‬ڤەنزوێلادا دژی‮ ‬مادۆرۆ ئەنجام بدەن،‮ ‬بەپێی‮ ‬زانیارییەكان لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬چوویی‮ ‬بەشێك لە سوپا وەكو هاوكار و پاڵپشتی‮ ‬خەڵك لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن دەركەوتن‮. ‬تەنیا هەواڵی‮ ‬ئەوەش بڵاوكرایەوە،‮ ‬كە مادۆرۆ نیازی‮ ‬بەجێ هێشتنی‮ ‬وڵاتی‮ ‬بەرەو كوبا هەیە‮. ‬خۆپیشاندەران دروشمی‮ ‬ئازادیان بەرزكرۆدتەوە‮. ‬لە سەرینی‮ ‬داتەپینی‮ ‬دارایی‮ ‬و سیستەمی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵات و گەندەڵی‮ ‬لەلایەن سۆسیالیستە چەپڕەوەكان،‮ ‬هێزە بەرهەڵستكارەكان گەرەكیانە بەخۆپیشاندان گۆڕانكاری‮ ‬بكەن‮. ‬دوور نییە بۆ دروستكردنی‮ ‬گوشاری‮ ‬پتر دژی‮ ‬دەسەڵات،‮ ‬كەرتی‮ ‬گشتی‮ ‬بەهاوكاری‮ ‬كرێكاران سەرجەم كاروباری‮ ‬وڵات‮ ‬ڕابگرن‮. ‬گەلێك جار خۆپیشاندانەكانی‮ ‬خەڵك دژی‮ ‬مادۆرۆ بێ ئاكام بووە،‮ ‬بەڵام پێ دەچێت ئەم جارە بەهۆی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬بەهێز و ئاشكرای‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دونیا ئاكامێك بەدەست بهێنێت،‮ ‬هەروەها باری‮ ‬دارایی‮ ‬و ئابووری‮ ‬لە دۆخێكی‮ ‬كەم وێنەی‮ ‬خراپ دایە‮.‬

ناكۆكی‮ ‬بە كردەوەی‮ ‬روسیا و ئەمەریكا لەبارەی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬ڤەنزوێلا گەیشتە نێو‮ ‬ڕاگەیاندنەكان‮. ‬ڕۆژی‮ ‬چوارشەممە واشنتن داوای‮ ‬لە مۆسكۆ كرد لە دەرەوەی‮ ‬نیوە گۆی‮ ‬زەوی‮ ‬ئەواندا بمێنێتەوە و لەلای‮ ‬خۆشیەوە كرێملن هۆشداری‮ ‬دا و گوتی‮ ‬پێویستە ئەمەریكا خۆی‮ ‬لەهەر كردارێكی‮ ‬دوژمنكارانە دژی‮ ‬مادۆرۆی‮ ‬هاوپەیمانیان بەدووربگرێت‮. ‬ئەمەریكا و بەشێكی‮ ‬ئەوروپا پاڵپشتی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن دەكەن و روسیا و چین و كوبا و ئێرانیش پشتیوانی‮ ‬لە مادۆرۆ دەكەن.مادۆرۆ سەرۆكی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن گوایدۆ‮ ‬بە‮ “‬بوكەڵەی‮ ‬دەستی‮ ‬ئەمەریكا ناو دەبات و بە كودەتاچی‮ ‬تاوانباری‮ ‬دەكات‮”. ‬سێرگی‮ ‬لاڤرۆڤ بە مایك پەمپیۆی‮ ‬گوتووە‮ “‬گرتنەبەری‮ ‬هەنگاوی‮ ‬زیاتری‮ ‬دوژمنكاری‮ ‬لە ڤەنزوێلا دەرەنجامی‮ ‬خراپی‮ ‬لێدەكەوێتەوە‮.” ‬پێی‮ ‬وایە ئەوە پێشێلكردنی‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتییە و دەبێت هێزە سیاسییەكان لە ڤەنزوێلا گفتوگۆ بكەن و خەڵك چارەنووسی‮ ‬خۆیان دیاریی‮ ‬بكەن،‮ ‬ئەمەریكاش مۆسكۆی‮ ‬بە”دەستخستنە ناو كاروباری‮ ‬ڤەنزوێلا‮” ‬تۆمەتبار كردووە‮. ‬بەپێی‮ ‬زانیارییەكان روسیا سەرۆكی‮ ‬ڤەنزوێلای‮ ‬لەبەجێ هێشتنی‮ ‬دەسەڵات پەشیمان كردۆتەوە‮. ‬جۆن بۆلتنی‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬ئەمەریكا گوتیەتی‮ “‬دەست تێخستنی‮ ‬روسیا لە ڤەنزوێلا كارێكی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لێ نەكراوە،‮ ‬ئەمە نیوەگۆی‮ ‬زەوی‮ ‬ئێمەیە‮. ‬ئەمە شوێنێك نییە روسیا بتوانێت دەستتێخستنی‮ ‬تێدا بكات‮.”.‬

لە كۆتایی‮ ‬هەفتەی‮ ‬ڕابردوو بەشێك لە ئەندامانی‮ ‬سوپا دژی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬وڵاتەكەیان لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن دەركەوتن،‮ ‬ئەمەش بە سەرەتایەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نوێی‮ ‬هەنگاونان بەرەو دوورخستنەوەی‮ ‬مادۆرۆ دادەنرێت‮. ‬دوور نییە بیانەوێت ئەزموونی‮ ‬سودان و شێوە هەنگاوەكانی‮ ‬جەزائیر لە ڤەنزوێلاش تاقی‮ ‬بكەنەوە‮. ‬ئەزموونی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬خۆپیشاندان و بەشداری‮ ‬سوپا لە‮ ‬ڕۆژهەڵات و‮ ‬بەشێكی‮ ‬ئەفریقیا بەرەو ئەمەریكای‮ ‬لاتینیش بگوازنەوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەو وڵاتانەی‮ ‬تاكو ئێستاش سیاسەتی‮ ‬چەپڕەوانەی‮ ‬سۆسیالسیتان هەیە،‮ ‬لەوانە پۆلیڤا و كوبا و سلڤادۆر و نیكارگوا و ئۆرۆگوای‮.‬روسیا بە توندی‮ ‬دژی‮ ‬كردەی‮ ‬سەربازییە لەم وڵاتەدا،‮ ‬لە هەمان گاڤیشدا خۆشی‮ ‬پشكداری‮ ‬سەربازی‮ ‬دەسەڵات دەكات،‮ ‬بۆ هەمان مەبەستیش چین و ئێران و ئەو وڵاتانەی‮ ‬ناومان بردن،‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬بەرەی‮ ‬روسیا دژی‮ ‬ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی‮ ‬دەكەن‮. ‬دووریش نییە ئەمەریكا ئالیكاری‮ ‬سەربازی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن بكات،‮ ‬یان زەمینەی‮ ‬كودەتای‮ ‬سەربازی‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬خۆپیشاندەران ئەنجام بدرێت‮. ‬بەپێی‮ ‬زانیارییەكان روسیا هێزێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬كاراكاس كردووە،‮ ‬هەرچەندە ئەمە‮ ‬ڕەت دەكەنەوە،‮ ‬بەڵام دەبێت ئەوە بزانین روسیا لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬داكۆكی‮ ‬لەو وڵاتانەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سۆسیالستیان هەیە،‮ ‬دەیەوێت پێگە و باڵادەستی‮ ‬خۆی‮ ‬و هاوسەنگی‮ ‬هێز بگێڕێتەوە و هەمان سیاسەتی‮ ‬سەردەمی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬كۆن بەڕێوەببات‮. ‬ئەمەش بۆ ئەمەریكا جێگەی‮ ‬نیگەرانیە و قبوڵ ناكرێت‮. ‬گوتەبێژی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬روسیا بەتۆڕی‮ ‬سی‮ ‬ئێن ئێنی‮ ‬ڕاگەیاندووە‮ “‬واشنتن هەموو كۆششێك دەكات بۆ بێ بەهاكردن و دابەزاندنی‮ ‬ورەی‮ ‬سوپای‮ ‬ڤەنزوێلا و بەرهەمهێنراوی‮ ‬دەستكردیش وەكو شەڕی‮ ‬زانیاری‮ ‬بەكار دەهێنێت‮”. ‬ئەوە ئاماژەی‮ ‬ڕووداوی‮ ‬نوێن لەم دەڤەرەدا‮.‬

مادۆرۆ ئەمەریكا بەوە تاوانبار دەكات،‮ ‬كە كار بۆ لادانی‮ ‬هێز و حكوومەتە چەپەكانی‮ ‬ئەمەریكا لاتینی‮ ‬دەكات،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2002‮ ‬دوای‮ ‬كودەتا دژی‮ ‬هۆگۆ شاڤیز دژایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬سۆسیالیستی‮ ‬فەرمانڕەوا دەكات،‮ ‬ئەمەش سیاسەتی‮ ‬ئەمەریكا دژی‮ ‬هەموو هێزە سیاسییە چەپەكانی‮ ‬ئەمەریكا لاتینی‮ ‬دەگرێتەوە.هەر لەم‮ ‬ڕوانگەیەشەوە روسیا و كوبا و چین و ئێران داكۆكی‮ ‬لەسەرۆكی‮ ‬ڤەنزوێلا دەكەن،‮ ‬دەیانەوێت لەدەسەڵات بمێنێتەوە‮. ‬روسیا لەزۆر شوێنی‮ ‬دیكە پاڵپشتی‮ ‬ئەو حكوومەت و وڵاتانە دەكات،‮ ‬كە ئەمەریكا دەیەوێت بیانگۆڕێت،‮ ‬یان خەڵكی‮ ‬وڵاتەكە لەڕێگەی‮ ‬خۆپیشاندانی‮ ‬جەماوەری‮ ‬دەخوازن سیستەمی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬وڵاتەكانیان بگۆڕن‮. ‬ئەمەش وەكو بەشێك لە دەركەوتنەوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬سارد و ناكۆكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەنێوان دوو هێزی‮ ‬گەورەی‮ ‬دونیا سەیر دەكرێت‮. ‬

ئەم وڵاتەش وەكو بەشێك لە گۆڕانكارییە بەرچاوەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەرەو گۆڕانكاری‮ ‬دەچێت‮. ‬روسیا خۆی‮ ‬بە دۆستی‮ ‬ئایدیۆلۆژی‮ ‬چەپڕەوانەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ڤەنزوێلا دادەنێت،‮ ‬لەكاتێكدا مەبەستی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬ئەو وڵاتەیە بۆ‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬واتە دۆستێكی‮ ‬دوژمنكارانە دەبێت‮. ‬روسیا داوا دەكات ئەمەریكا كاری‮ ‬دوژمنكارانە لە ڤەنزوێلا ئەنجام نەدات،‮ ‬لەهەمان كاتدا ئەمەریكا خۆی‮ ‬بە دۆستی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن دەزانێت و كار بۆ گۆڕینی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئەو وڵاتە دەكات.گۆڕانكاری‮ ‬ڕوودەدات،‮ ‬چونكە خەڵك داوای‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬نوێی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬پێویستە بزانین هیچ دوور نییە ئەو وڵاتەش وەكو شوێنەكانی‮ ‬دیكە لەئەنجامی‮ ‬پێداگری‮ ‬خراپی‮ ‬دۆست و دوژمنكارەكان‮!! ‬بەرەو نائارامی‮ ‬و شلەژان و ئاژاوەی‮ ‬سیاسی‮ ‬ببرێت‮. ‬لای‮ ‬ئەمەریكا دەرفەتێكی‮ ‬گونجاو و زێڕین هاتۆتە ئاراوە بۆ ئەوەی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬ئایدیۆلۆژیای‮ ‬سۆسیالیستی‮ ‬و چەپڕەو بگۆڕێت‮. ‬بۆ روسیاش گرنگە ئەو وڵاتە وەكو بنكەیەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬بۆ هەڕەشەكردن لە ئاسایشی‮ “‬نیوەگۆی‮ ‬زەوی‮ ‬و كیشوەری‮ ‬ئەمەریكا‮” ‬بەكاربهێنێت‮. ‬وەكو چۆن لە شەستەكان كوبای‮ ‬بۆ ترساندن و وەستاندنی‮ ‬ئەمەریكا بەكاردەهێنا‮.‬
ڕووداوەكان مەزەندەی‮ ‬ئەوەمان بۆ دەكەن ململانێ و جیاوازییە نێودەوڵەتییەكان بەرەو گرژی‮ ‬و قسەی‮ ‬توند و هوشداری‮ ‬گەرمی‮ ‬دژی‮ ‬بەیەكتر دەچن‮. ‬هەرچەندە نابێت بەدووری‮ ‬بزانین ئەم جارەش سازشێكی‮ ‬نوێ‮ ‬ڕووبدات،‮ ‬وەكو چۆن كوبا لە شەشتەكاندا‮ ‬یەكێك بوو لە كارتەكانی‮ ‬گوشار‮. ‬كێ دەڵێت ڤەنزوێڵا بۆ ئەمەریكا و سوریا بۆ روسیا سازش و‮ ‬ڕێكەوتنێكی‮ ‬لەبارەوە ناكرێت‮.‬