پاش سەردانێكی دكتۆر پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەڤەری سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە مامۆستا عەتا بەڕێوەبەری قوتابخانەی یاڵانقۆزی بنەڕەتی سەر بە پەروەردەی دووكان كرد. بەڕێوەبەری قوتابخانەكە بەهۆی دڵسۆزی لە بەرێوەبردنی قوتابخانەكە بەشێوازێكی جوان كە تیایدا كار لەسەر ژینگەپارێزی و هۆشیاری تاك و یاساكانی هاتوچۆ و پاراستنی قوتابخانە و پاكوخاوێنی جەستە كراوە، لەلایەن وەزیری پەروەردە ڕێزو سوپاسی پێشكەش كرا.









