خه‌بات: ‬ڕۆشنا عەلی
ڕۆژی‮ ‬27-28 -4 -2019 كۆلێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەڵاحەدین كۆنفڕانسی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەنجامدا و لە میانەی‮ ‬ئەو كۆنفڕانسەشدا چەندین لێكۆڵینەوەو توێژیتەوە لە بوارە هەستیارەكانی‮ ‬پەروەردەدا پێشكەشكران،‮ ‬یەكێك لەو توێژینەوانەی‮ ‬پێشكەشكرا لە بارەی‮ ‬بابەتە كۆمەڵایەتییەكانەوە بوو كە لە لایەن مامۆستا‮ ‬ڕزگار حەمە لاو ئەحمەد پسپۆڕ‮ ‬لە رێگاكانی‮ ‬وانە وتنەوە لە كۆلێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سلێمانی‮ ‬پێشكەش كرا‮ ‬،‮ ‬بە پێی‮ ‬لێكۆڵینەوەكە هەڵەیەكی‮ ‬زۆر لە كتێبی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬پۆلی‮ ‬پێنجەمی‮ ‬بنەڕەتیدا هەیە مامۆستا‮ ‬ڕزگار لە بارەی‮ ‬لێكۆڵینەوەكەی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە بابەتە كۆمەڵایەتییەكانی‮ ‬پۆلی‮ ‬پێنج پێك دێت لە بابەتی‮ ‬مێژوو جوغرافیا و هاونیشتمانی‮ ‬ئە و بۆ خەبات وتی‮ ” ‬ئێمە لە ئەنجامی‮ ‬ئەو لێكۆڵینەوەیە بۆمان دەركەوت كە كتێبەكە كتێبێكی‮ ‬لاوازە و بە ئاستێكی‮ ‬مامناوەند ئیشی‮ ‬لەسەر كراوە و هەڵەیەكی‮ ‬یەكجار زۆری‮ ‬زمانەوانی‮ ‬و زانستی‮ ‬تێدایە و‮ ‬وەك هەندێك ساڵی‮ ‬مێژوویی‮ ‬چەند ساڵێك نووسراوە كە ئەم ساڵانە وانییە تێبینیمان لە سەر نەخشەكانیش هەیە‮ ‬،‮ ‬لاپەڕەی‮ ‬پەروەردە گفتوگۆیەكی‮ ‬لەگەڵ ناوبراو‮ ‬ڕێكخست‮.‬

سێ تەوەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬
لێكۆڵینەوەكەی‮ ‬مامۆستا‮ ‬ڕزگار باسی‮ ‬لەو سێ تەوەرە كرد كە لە توێژینەوەكە پشتییان پێ بەستووە و ئەو وتی‮ ” ‬ئێمە لە سێ تەوەری‮ ‬سەرەكیدا كارمان لەسەر كردووە تەوەرێكییان ئەوەبووە ئێمە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پەروەردەو فێركردنەوە‮ ‬،‮ ‬چونكە هەموو كتێبێك سەرەتا ئامانجی‮ ‬ئەوەیە كە تاچەند پەروەردەییە و تاچەند زانستییە پشتمان بەستووە بەو مامۆستایانەی‮ ‬خۆیان بابەتەكان دەڵێنەوە كە‮ ‬127 مامۆستا‮ ‬ی‮ ‬وانەكە بەشدارییان لە لێكۆڵینەوەكەی‮ ‬ئێمە كردووە‮ ‬،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬تر بەشێك لە لێكۆڵینەوەكە تایبەتە بە وێنەكانی‮ ‬ناو كتێبەكە كە هەڵسەنگاندنمان بۆكردووە لە باری‮ ‬سەرنجی‮ ‬پسپۆڕانی‮ ‬بواری‮ ‬وێنە كەسێك كە شارەزای‮ ‬بواری‮ ‬وێنە كێشان و دیزاینە‮ ‬یان شارەزای‮ ‬هونەری‮ ‬وێنەیە تەنها پشتمان بە مامۆستایانی‮ ‬زانكۆ بەستووە لە هەڵگرانی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬ماستەرو دكتۆران‮ ‬،‮ ‬كە چەند پێوەرێكمان بۆ داناون لە چەند خاڵیك پێكهاتبوو لەسەر بنەمای‮ ‬ئەو پێوەرانە وەڵاممان بدەنەوە‮ ‬،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬تر كارمان لەسەر نەخشەكان كردووە هەموو كتێبەكە‮ ‬14 نەخشەی‮ ‬تێدایە پرسمان بە مامۆستایانی‮ ‬پسپۆڕ‮ ‬لە زانستی‮ ‬نەخشە كێشان كردووە ئەوانیش پێنچ پسپۆڕ‮ ‬كاریان لەسەر كردووە مامۆستایانی‮ ‬زانكۆ لە هەڵگرانی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬ماستەرو دكتۆرا لە ئەوانیشەوە‮ ‬ئەنجامە كانمان بۆ گەڕاوەتەوە لە ئەنجامی‮ ‬هەرسێ تەوەرەكە بۆمان دەركەوتووە كە كتێبەكە هەڵەو كەم و كوڕی‮ ‬زۆری‮ ‬تێدایە،‮ ‬بۆیە بەم شێوەیەی‮ ‬دانراوە كتێبەكە ناتوانێت مافی‮ ‬تەواو بداتە قوتابی‮ ‬و خوێندكار‮.‬

دانانی‮ ‬پڕۆگرام و پسپۆڕانی‮ ‬زانكۆ‮ ‬دەربارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ئایا ئەو كتێبە‮ ‬هەمان پسپۆڕانی‮ ‬زانكۆ لە ماستەرو دكتۆرا بەشداری‮ ‬دانانی‮ ‬كتێبەكەیان كردووە كەواتە ئەم هەڵانە بۆچی‮ ‬؟ مامۆستا‮ ‬ڕزگار وتی‮ ” ‬جارێك پسپۆڕێكم بینی‮ ‬لێم پرسی‮ ‬تۆ ناوت لەسەر فڵانە كتێب هەیە كە سەرپەرشتی‮ ‬دانانی‮ ‬كتێبە كەت كردووە بەڵام هەڵەی‮ ‬زانستی‮ ‬زۆری‮ ‬تێدایە وەڵامەكەی‮ ‬وادامەوە كە هەندێك جار تەنها ناوی‮ ‬ئەوانی‮ ‬لەسەرە و بۆچوونییان بە هەند وەرناگیرێت‮ ‬،‮ ‬گرفتێكی‮ ‬ئێمە لەوەدایە كە ئێمە هەندێك جار بۆچوونەكانمان وەردەگیرێت و دەسكاری‮ ‬دەكرێت‮ ‬یان وەك خۆی‮ ‬دانانرێت بۆیە هەندێك جار ئەم حاڵەتانە بە هەڵە تێدەپەڕێت لە لایەكی‮ ‬ترەوە دانانی‮ ‬پڕۆگرام لە هەموو دنیادا بە شێوەیەكە كە پێویستە بەبەردەوام زانیارییەكانی‮ ‬نوێ بكرێتەوە‮ ‬،‮ ‬چونكە بەردەوام بیرۆكەی‮ ‬تازە دێتە پێشەوە هەندێك جار رەنگە گۆڕانكاری‮ ‬دروست بێت هەتا لە مێژووئێمە بۆنموونە تا ئێستاش كە باسی‮ ‬كۆنترین گوند لە مێژووی‮ ‬كورد و جیهانیش دەكەین دەڵێن گوندی‮ ‬چەرموو تازە گوندێكی‮ ‬تر دۆزراوەتەوە لە سنوری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە ناوچەی‮ ‬شارە زوور پێی‮ ‬دەڵێن بێستان سوور كە تازە شارەزایانی‮ ‬بواری‮ ‬شوێنەوار ناسی‮ ‬ئەمەیان دۆزیوەتەوە كەواتە دەبێت ئەمە تێكەڵاوی‮ ‬پڕۆگرام بكرێت‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬قوتابی‮ ‬ئێمە ئەم شتە نوێیانە بزانێت‮ ‬،‮ ‬بۆیە‮ ‬یەكێك لە تێبینییەكان ئەوەیە زانیارییەكان نوێ نەكراونەتەوە و پڕۆگرامەكەش زۆر چاپ دەكرێتەوە و وێنەكان تەڵخ دەبن و مافی‮ ‬تەواوی‮ ‬خۆی‮ ‬نادات بە بابەتی‮ ‬كتێبەكە ئەمەش بەشێكی‮ ‬تری‮ ‬گرفتەكانی‮ ‬ئێمەیە‮.
‬
تێبینی‮ ‬و پڕۆگرامەكان
هەمیشە لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬پڕۆگرامەكانەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت كە هەركەس تێبینی‮ ‬لەسەر پڕۆگرامەكان هەیە ئەتوانێت بۆمان بنێرێت و ئێمە كاری‮ ‬لەسەر ئەكەین ئەم لێكۆڵینەەیەی‮ ‬ئێوە پێشتر هیچ تێبینییەكی‮ ‬بە پڕۆگرامەكان گەشتووە ؟مامۆستا‮ ‬ڕزگار حەمەلاو لەمبارەیەوە گووتی‮ ” هەر توێژەرێك توێژینەوە دەكات بۆخۆی‮ ‬ناكات بۆ ئەو شوێنەی‮ ‬دەكات كە پێویستی‮ ‬پێی‮ ‬هەیە ئێمە بە سوپاسەوە دەخوازین وەزارەتی‮ ‬پەروەردە كاری‮ ‬لەسەر بكات واتە ماندوو بوون بۆ توێژەرە زۆر گلەی‮ ‬لەوە دەكرێت كە توێژینەوەی‮ ‬زۆر باش دەكرێت لە كوردستان،‮ ‬بەڵام توێژینەوەكان كاریان پێناكرێت توێژینەوەكە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە كۆنفرانسێك باسی‮ ‬لێوەدەكرێت لە موڵكی‮ ‬ئێمە دەردەچێت ئێمە پێشتر مافی‮ ‬بڵاوكردنەوەیمان نییە دەبێتە موڵكی‮ ‬ئەم كۆنفڕانسە و كۆنفراانسەكە بڵاوی‮ ‬دەكاتەوە و دوای‮ ‬ئەوەش دەبێت بگات بەو شوێنەی‮ ‬پێویستیەتی‮. ‬

زانیاری‮ ‬ناپێویست‮ ‬
دەربارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ئایا پێتان وایە بە پێی‮ ‬توێژینەوەكەتان كتێبەكە زانیاری‮ ‬پێویستی‮ ‬ئەو قۆناغەی‮ ‬تێدا كۆكراوەتەوە‮ ‬یان ئێوە تێبینییەكانتان لەسەر هەڵەی‮ ‬كتێبەكەیە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬زمانەوانی‮ ‬و وێنەو نەخشەوە ؟
بێگومان من جیا لە پۆلی‮ ‬پێنج‮ ‬وەك پسپۆڕێكی‮ ‬ئەم بوارە تێبینییەكی‮ ‬گشتیم هەیە لەسەر كۆی‮ ‬كتێبەكە لەو تێبینییانە ئەوەیە ئێمە هەندێك جار هەندێك شت بە قوتابی‮ ‬و خوێندكار دەڵێین شتی‮ ‬تری‮ ‬پێ بڵێین باشترە بۆ نموونە ئێمە زۆر جار كاتێك باسی‮ ‬مێژوو دەكەین باسی‮ ‬مێژووی‮ ‬عەرەب‮ ‬،‮ ‬تورك‮ ‬،‮ ‬فارس دەكەین‮ ‬هەموو ئەمانە ئاساییە زانیاریمان لە بارەیەوە هەبێت‮ ‬،‮ ‬تا ئەو كاتەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ڕۆژئاوا نەهاتە پێشەوە‮ ‬ڕەنگە بەشێك لە مامۆستایانی‮ ‬زانكۆش نەیاندەزانی‮ ‬كۆبانێ كوێیە وعەفرین زانیارییان لەسەر ژمارەی‮ ‬كورد لەو شوێنانە نەبوو نەیاندەزانی‮ ‬سنووری‮ ‬كوردستان تا كوێ دەڕوات ئێستا شوێنێك هەیە پێی‮ ‬دەڵێن كوردستانی‮ ‬سوور لە قوتابی‮ ‬زانكۆ بپرسە بڵێ كوردستانی‮ ‬سوور كوێیە نازانێت،‮ ‬چونكە نەیخوێندووە‮ ‬،‮ ‬بەڵام مێژووی‮ ‬ئەفەریقای‮ ‬پێ دەڵێت كە پێویست نییە بۆمن لە كاتێكا مێژووی‮ ‬میلەتەكەی‮ ‬خۆم ناخوێنرێت‮ ‬،‮ ‬باسی‮ ‬قەراج و كەندیناوا كە بە لێكۆڵینەوە نەبێت نازانرێت داهاتی‮ ‬ئەو ناوچەیە بەشی‮ ‬چەنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات ئایا داهاتی‮ ‬گەنم لە دەشتی‮ ‬سندی‮ ‬و شارەزوورو بتوێن و‮ ‬ڕانیە چەندە؟ ئایا داهاتی‮ ‬شارباژێڕ‮ ‬بەشی‮ ‬بژێوی‮ ‬خەڵكەكەی‮ ‬دەكات لە جیاتی‮ ‬ئەمانە باس لەوە دەكات لە ئەرجەنتین چەند سەر مانگاو بزن و مەڕ‮ ‬هەیە كەلەراستیدا ئەو زانیارییە پێویست نییە و‮ ‬ڕەنگە ئامارەكەشی‮ ‬نەورد بێت و نەڕاست بێت‮.‬