خه‌بات: ‬فاتیح بەرزنجی‮‬
رۆژی‮ ‬1-5-2019 بەئامادەبوونی‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و ژمارەیەك لە وەزیر و پەرلەمانتارانی‮ ‬كوردستان و عیراق و كونسوڵ و نوێنەری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بیانی‮ ‬و ژمارەیەك لە پزیشكانی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬بواری‮ ‬تەندروستی‮ ‬وڵاتان وپزیشكانی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬كوردستان و عێراق گەورەترین پێشانگای‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست لە بواری‮ ‬دەرمانسازی‮ ‬و پزیشكی‮ ‬و پزیشكی‮ ‬ددان لەپێشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە هەولێر كرایەوە‮.‬

‮ ‬دوای‮ ‬بەسەركردنەوەی‮ ‬پێشانگایەكە لەلایەن سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەست خۆشی‮ ‬لەكۆمپانیای‮ ‬ئێرا تاریق كرد بۆ‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬ئەو چالاكیەو هیوای‮ ‬خواست كە ئەو چالاكیە ببێتە دیدارێكی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬بەرهەمدار لەسەر ئاستی‮ ‬ناوچەكەو جیهان و‮ ‬ڕاسپاردەو ئەنجامی‮ ‬باشی‮ ‬لێ بكەوێتەوەو هاوكار بێت بۆبرەودان بەكەرتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و پزیشكی‮ ‬و دووپاتی‮ ‬كردەوە،‮ ‬كە بنیاتنانی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬تەندروستی‮ ‬پێشكەوتوو كارێكی‮ ‬لە پێشینەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە‮. ‬دەربارەی‮ ‬گرنگی‮ ‬و بایەخی‮ ‬ئەو پێشانگایە وەك‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەو‮ ‬ڕاپۆرتەمان ئامادەكرد‮.

دەربارەی‮ ‬ئەو‮ ‬پێشانگایە عەبدوڵڵا ئەحمەد عەبدولڕەحیم سەرپەرشتیاری‮ ‬پێشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر گوتی‮:‬‮ ‬ئەو پێشانگایە لە ژێر ناونیشانی‮ ‬فارمی‮ ‬دێنتی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ـیەو پێكدێت لەهەموو بەشەكانی‮ ‬پزیشكی‮ ‬وەك دەرمانسازی‮ ‬و پزیشكی‮ ‬گشتی‮ ‬و پزیشكی‮ ‬ددان و بریتییە لە كردنەوەی‮ ‬پێشانگاو كۆنفراسی‮ ‬پزیشكی‮ ‬و چەندین پەنەڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬بوارە جیاجیاكانی‮ ‬پزیشكی‮ ‬لەخۆدەگرێت و چەندین كەسایەتی‮ ‬گەورەی‮ ‬پزیشكی‮ ‬لە دەرەوەو ناوەوەی‮ ‬عێراق و وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئەوروپی‮ ‬بەشداریان تیادا كردووە‮. ‬هەر لەو پێشانگایەدا چەندین كۆڕو سیمیناری‮ ‬پزیشكی‮ ‬ئەنجام دەدرێ سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكان لە بواری‮ ‬پزیشكی‮ ‬و پێشانگاكە بۆ ماوەی‮ ‬چوار‮ ‬ڕۆژ بەردەوامبوو بەبەشداریكردنی‮ ‬80 كۆمپانیا لە20 وڵاتی‮ ‬جیاواز و‮ ‬ڕۆژانە ژمارەیەكی‮ ‬یەكجار زۆر لە هاووڵاتیان سەردانی‮ ‬ئەو پیشانگایەیان كرد‮.‬

دواتر هەردی‮ ‬عومەر بەڕێوەبەری‮ ‬كارگێڕی‮ ‬پێشانگای‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬هەولێر دەربارەی‮ ‬پێشانگاكە‮ ‬ڕوونیكردەوە‮:‬‮ ‬لەو پێشانگایەدا چەندین پەنەڵی‮ ‬گرنگ لەلایەن كەسایەتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپیەوە‮ ‬پێشكەش دەكرا سەبارەت بە بوارەكانی‮ ‬پزیشكی‮ ‬و دوا پێشهاتەكانی‮ ‬بواری‮ ‬تەكنەلۆژیای‮ ‬پزیشكی‮ ‬و دوا پەرەسەندنەكانی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و پزیشكی‮ ‬و تیایدا چەندین پزیشكی‮ ‬پسپۆڕ‮ ‬ئامادەی‮ ‬ئەو پەناڵانە دەبوون،‮ ‬دیارە وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬كوردستانیش‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬باڵای‮ ‬دەگێڕاو تیایدا نوێنەری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬ئامادەی‮ ‬كۆڕو سیمینارەكەیان دەكردو چەندین كۆمپانیای‮ ‬خۆماڵی‮ ‬هانی‮ ‬كۆمپانیا بیانیەكان دەدەن تا بێنە كوردستان وەبەرهێنان بكەن و لقی‮ ‬كۆمپانیا بیانیەكانیش لەكوردستان بكرێتەوە،‮ ‬لەماوەی‮ ‬15 ساڵی‮ ‬ڕابردوو چەندین گەورە كۆمپانیای‮ ‬جیهانی‮ ‬بەشداریان لە پێشانگای‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬كوردستان كردووەو چەندین پڕۆژەی‮ ‬گەورەیان لە كوردستان ئەنجامداوە دیارە ئەوەش كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬دەبێت لە بەرەو پێشەوە بردنی‮ ‬كەرتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬لە كوردستان‮.‬

بەدرەدین ئەحمەد خاوەنی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬لۆك گوتی‮: ‬ئامانجی‮ ‬ئێمە خزمەتكردنی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستانە لە بواری‮ ‬تەندروستی‮ ‬و مەبەستیشمان بوو ئەو كەلوپەلانەی‮ ‬كە هەمانە لەو پێشانگایەدا نیشانی‮ ‬بدەین جگە لەوەش هەوڵ دەدەین،‮ ‬كە پەیوەندیەكی‮ ‬پتەو لەگەڵ كۆمپانیاكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬جیهانی‮ ‬پەیدا بكەین لە میانی‮ ‬بەشداری‮ ‬كردنمان لەو پێشانگایەدا‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كۆمپانیاكەی‮ ‬ئێمە لەبواری‮ ‬قەستەرەو نەشتەرگەری‮ ‬بوو خوازیاریشین پێشانگای‮ ‬زیاتری‮ ‬پزیشكی‮ ‬بكرێتەوە‮.‬

ئاری‮ ‬عوسمان قوتابی‮ ‬قۆناغی‮ ‬پێنجەمی‮ ‬كۆلیژی‮ ‬پزیشكی‮ ‬هەولێرو نوێنەری‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬ئۆتۆسان گوتی‮: ‬پێشانگای‮ ‬ئەمجارە زۆر گەورەترو فراوانتربوو لەبەرئەوەی‮ ‬چەندین گەورە كۆمپانیای‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬بەشداریان لە پێشانگاكەدا كرد،‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬ئۆتۆسان كۆمپانیایەكی‮ ‬ئیتاڵی‮ ‬براندە و كەلوپەلەكان زیاتر لە بواریENT ـیە،‮ ‬بۆیە بەشداریمان كرد چونكە كۆمپانیا گەورەكان بەشداریان كردبوو لە بوارە جیاجیاكانی‮ ‬پزیشكی‮ ‬و خەڵكێكی‮ ‬زۆر كەلوپەلەكانی‮ ‬ئێمەیان بەدڵ بوو‮. ‬كاكل محەمەد‮ ‬یەكێك لەو كەسانەیە كە سەردانی‮ ‬ئەم پیشانگایەی‮ ‬كردووەو دەڵێت گوتی‮: ‬كە سەردانی‮ ‬پیشانگایەكی‮ ‬لەوشێوەیە دەكەیت،‮ ‬هەست دەكەی‮ ‬كە پێویستە زیاتر گرنگی‮ ‬بە كەرتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بدرێت،‮ ‬چونكە بواری‮ ‬پزیشكی‮ ‬زۆر گرنگە و لە دوایین پێشهاتەكانی‮ ‬دونیای‮ ‬دەرەوە دەبین لە‮ ‬ڕووی‮ ‬دەرمان و چۆنیەتی‮ ‬چارەسەركردن و كەلوپەلە پزیشكییەكانەوە‮.
‬
هەورەمان عەلی‮ ‬پیشەی‮ ‬دەرمانسازە و دەڵێت‮: ‬بەڕاستی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬پێشانگای‮ ‬تەندروستی‮ ‬گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیەو تیایدا كۆمپانیای‮ ‬خۆماڵی‮ ‬زۆر سوود لە ئەزموونی‮ ‬كۆمپانیا گەورەكان وەردەگرێت كردنەووەی‮ ‬پێشانگای‮ ‬ئەمجارە بەلای‮ ‬كادیرانی‮ ‬بواری‮ ‬دەرمان زۆر بەسوود بوو،‮ ‬ئاشنایەتیمان لەگەڵ دەرمان و كەلوپەلی‮ ‬تازەی‮ ‬پزیشكی‮ ‬پەیداكرد و ئومێد دەكەین بەزووترین كات ئەو دەرمان و كەلوپەلە پزیشكییانە بگەنە وڵاتی‮ ‬ئێمە و نەخۆشی‮ ‬خۆمان چیتر پێویستی‮ ‬بە چوونە دەرەوەی‮ ‬وڵات نەبێت‮.‬