د.مستەفا محەمەد زراری
ئاشكرایە،‮ ‬كە لە سەرەتای‮ ‬ساڵی‮ ‬2014 بەشێوەیەكی‮ ‬چاوەڕوان نەكراو و زۆر بە نادادپەروەرانە بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی‮ ‬پێشوەختە و بە فەرمانێكی‮ ‬تاك لایەنە لەلایەن نوری‮ ‬مالكی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬عیراق و بەپلانێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بەرنامە بۆ داڕێژراو بە بیرۆكەی‮ ‬كەسانێكی‮ ‬نابەرپرس لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بوودجەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان راگیرا لەلایەن حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدراڵ‮.‬ ئەوەی‮ ‬جێگەی‮ ‬سەرنجە دوابەدوای‮ ‬ئەو بڕیارە نا بەرپرسانەی‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬عێراق،‮ ‬چەندین قەیرانی‮ ‬تر روویان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد كە دیارترینیان ئەو هێرشە نارەوایەی‮ ‬گروبی‮ ‬داعش بوو بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان كە بە درێژایی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬1000 كم بەرەی‮ ‬جەنگ دروست بوو لە نێوان پێشمەرگە و ئەو گروپە تیرۆریستەوە،‮ ‬هاتنی‮ ‬ئەو لێشاوە زۆرەی‮ ‬ئاوارە كە لەناوچە جیاجیاكانی‮ ‬عێراق و سوریا روویان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد بەو پێیەی‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان تاكە ناوچەی‮ ‬ئارامە لە عێراق و سوریا،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو قەیرانانە قەیرانێكی‮ ‬تریش رووی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد ئەویش دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت بوو لە جیهان كەوا بە هیچ شێوەیەك پێشبینی‮ ‬نەدەكرا بەو ریژە زۆرە نرخی‮ ‬نەوت داببەزێ بۆ ئەو ئاستەی‮ ‬كەوا نرخی‮ ‬بەرمیلێك نەوت ئەگەر بەراورد بكرابا بە تێچوونەكەی‮ ‬رەنگە چەند دۆلارێك جیاوازی‮ ‬هەبوو‮. ‬ئەمەش ئەركی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬زیاتر گران كرد كە بەشێوەیەك ئەركەكە گران بوو تەنانەت كۆمپانیا بیانیەكانیش كشانەوەی‮ ‬خۆیان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان راگەیاند كە لەنێوانیاندا چەند كۆمپانیەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬بواری‮ ‬وەبەرهێنان بوون لە كەرتی‮ ‬نەوت و كەرتەكانی‮ ‬تری‮ ‬وەبەرهێنان،‮ ‬بەڵام خۆشبەختانە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەتایبەت رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەت توانی‮ ‬زۆر بە شێوەیەكی‮ ‬زیرەكانە هەڵسوكەوت بكات لەگەڵ ئەو بارودۆخە سەختەی‮ ‬كە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دووچاری‮ ‬هاتبوو‮. ‬ ئەوەی‮ ‬كەوا من دەمەوێ لێرەدا تیشكی‮ ‬بخەمە سەر و شرۆڤەی‮ ‬بۆ بكەم‮.. ‬سەرهەڵدانی‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬بڕینی‮ ‬بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە لەلایەن حكومەتی‮ ‬فیدراڵ،‮ ‬مەبەستی‮ ‬سەرەكی‮ ‬چی‮ ‬بوو لەو كارەدا؟‮!‬،‮ ‬كێ بوون ئەوانەی‮ ‬كەوا ئەو بیرۆكەیان دا بە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬عیراق؟،‮ ‬بێگومان ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لێی‮ ‬لێدانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬پارتی‮ ‬حزبی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و خاوەن دەسەڵاتێكی‮ ‬فراوانە و نزیكەی‮ ‬نیوەی‮ ‬رای‮ ‬گشتی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە و پارتی‮ ‬وەك حزبێكی‮ ‬نەتەویی‮ ‬خاوەن مێژوو و رابردوویەك كەوا لە سەرەتای‮ ‬دروست بوونیەوە تا ئیستاش داكۆكیكارێكی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬مافە نەتەوەییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بووە و ئەمەشی‮ ‬بە كردار سەلماندوە كەوا هیچ كاتێك و لە هیچ بارێك سازشی‮ ‬نەكردووە لەسەر مافە نەتەوەیی‮ ‬و دەستورییەكانی‮ ‬هاووڵاتیان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان چ لەرابردوو‮ ‬چ لە ئێستادا و بێگومان لەداهاتووشدا هەر بەو شێوەیە و لەسەر هەمان پەیڕەو بەردەوام دەبیت‮. ‬ئەوان بە بروای‮ ‬خۆیان و بەو لێكدانەوی‮ ‬بۆیان كردبوو كە بە بڕینی‮ ‬بودجە لەلایەن بەغدا هاووڵاتیان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دژ بە پارتی‮ ‬و سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬رادەپەڕن،‮ ‬رەنگە ئەو پلانەی‮ ‬كە دایانڕشتبوو و پاڵپشتییان دەكرد،‮ ‬لەوانەیە كەمێك سودیان لەو بارودۆخە بینی‮ ‬كە هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دووچاری‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬سەخت بوون بە بڕینی‮ ‬بوودجە بەوەی‮ ‬لێرەولەوێ و لە راگەیاندنە سێبەر و نافەرمییەكان،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیان بە هۆكاری‮ ‬دروستبوونی‮ ‬ئەو قەیرانە تاوانبار كرد كە خۆیان دروستیان كردبوو،‮ ‬بەڵام بە تێپەڕبونی‮ ‬كات و لە دوای‮ ‬ئاشكرا بوونی‮ ‬ئەو پلانە خیانەتكارانەیەی‮ ‬كەوا كەسانێك؟؟‮! ‬دایانڕشتبوو كە بەناو كورد بوون بەڵام جگە لە نەهامەتی‮ ‬هیچی‮ ‬تریان بەدەست نەهێنابوو بۆ هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هاووڵاتیان دەركیان بە راستیەكان كرد كەوا سەرچاوە و هۆكاری‮ ‬دروستبوونی‮ ‬ئەو قەیرانە داراییە كێ بووە و چۆن دروست بووە و ئامانج لەدروست بوونی‮ ‬چی‮ ‬بوو‮. ‬ ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬داخە لەو چەند رۆژەی‮ ‬رابردوو جارێكیتر كەسانی‮ ‬تر و بە ریتمێكی‮ ‬تری‮ ‬جیاواز لەوانی‮ ‬پێشووتری‮ ‬خۆیان دەیانگوت حكومەتی‮ ‬فیدراڵ هانبدەن بۆ بڕینی‮ ‬بوودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دەیانەوێت دیسان پلان دابڕێژن بە لەباربردنی‮ ‬ئەو رێككەوتنەی‮ ‬كە لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوە لەسەر ناردنی‮ ‬مووچەی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كەوا لە پێشتر ئاماژەم پێی‮ ‬كرد كە ناردنی‮ ‬موچەی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەلایەن بەغدا لە بودجەی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدرال بۆ ساڵی‮ ‬دارایی‮ ‬2019 چەسپاوە بۆ ئەمساڵ بەو شێوەیە رێكەوتن كراوە كە ئەگەر حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بڕی‮ ‬250،000 بەرمیل نەوت رادەستی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬سۆمۆ بكات مانگانە حكومەتی‮ ‬فیدراڵ پێویستە‮ ‬900 ملیار دینار وەك بوودجە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان بنێرێت،‮ ‬كە كۆی‮ ‬كشتی‮ ‬لە ساڵێكدا دەكاتە‮ ‬10 ترلیۆن و‮ ‬800 ملیار دینار و لە باری‮ ‬رادەست نەكردنی‮ ‬ئەو برە نەوتەش حكومەتی‮ ‬فیدرال دەبێت مانگانە‮ ‬522 ملیار دینار وەك مووچەی‮ ‬فەرمانبەرو پێشمەرگە بنێریت بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە شایەنی‮ ‬باسە ئەو گوژمەیە بەتەواوی‮ ‬بەشی‮ ‬مووچەی‮ ‬مووچە خۆران و پێشمەرگە ناكات‮.‬ هەروەك هەموومان دەزانین ئەو بەرەو پێشچوون و رێككەوتنەی‮ ‬كە هاتووەتە ئاراوە بەرهەمی‮ ‬ئەو سەردانەی‮ ‬رێزدار سەرۆك بارزانی‮ ‬و شاندی‮ ‬یاوەریان كە دیارترینیان رێزدار مسرور بارزانی‮ ‬بوو كە چەند مانگێك لەمەوبەر ئەنجامیاندا بۆ بەغدا كە بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر شایستە پێشوازییان لێكرا و كۆبوونەوەی‮ ‬بەرهەمدار ئەنجامدرا لە نێوان بەرێزیان و عادل عەبدولمەهدی‮ ‬سەرۆك وەزیران،‮ ‬كە ئەمەی‮ ‬دواییان دیدو بۆچونی‮ ‬زۆر جیاوازترە لە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬پێشووتری‮ ‬حكومەتی‮ ‬فیدراڵ و بەباشی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ واقیعی‮ ‬عێراق دەكات و دان بە مافە دەستورییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دادەنیت،‮ ‬ئەو سەردانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بووە هۆی‮ ‬رەواندنەوەی‮ ‬ئەو بارگرژییەی‮ ‬كە لە نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەغدا دروست ببوو و دۆخەكە بەرەو ئارام بوونەوە چوو هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان جارێكیتر بۆیان روون بۆوە كەوا چ لە ناوەوە و چ لەدەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تەنها سەرۆك بارزانی‮ ‬دەتوانێت چارەسەری‮ ‬كێشە و گرفتەكان بكات‮.‬