خهبات: رەمزی میرەكانی
جۆرادن هندرسۆن، كاپتنی یانەی لیپڤەرلوولی ئینگلیزیی، ئاسوودەیی خۆی بە بردنەوە لە یانەی هێدرسفیڵد، بە ئەنجامی پێنج گۆڵی خاوێن، شەوی هەینی لە كردنەوەی گەڕی 36 پریمەرلیگ نیشاندا. دوای یارییەكە هندرسۆن لێدوانی بۆ رادیۆی BBC بەریتانیی دا و وتی:”یارییەكی زۆر باشمان كرد، ئەو تیپانەی پێشتر بۆ ریزی یانەكانی پلە یەك دابەزیوون، لەوانەیە ترسناك بن، چونكە هیچیان نییە لەدەستی بدەن، بۆیە دەیانەوێت باشترین ئاست بەرامبەر ركابەرەكانیان پێشكەش بكەن”. هەروەها وتی:”بەڵام ئێمە سەرەتایەكی باشمان دەست پێ كرد، گۆڵی جوانمان تۆماركرد و گۆڵەكەی خۆیشمان بە خاوێنی هێشتەوە، بۆیە شەوێكی باش بوو”.
ئەمەو یاریزانی لیڤەرپوول، ئەلێكس ئۆكسلید-چامپەرلین، لە گێمی دووەمی یارییەكە بەشداریی كرد، دوای دابڕانی یەك ساڵ لە یارییەكان بەهۆی پێكانەوە، لەمبارەیەوە هندرسۆن وتی:” بۆ چامپەرلین دڵخۆشم، زۆر خۆی هیلاك كرد، بۆ ئەوەی بگەڕێتە نێو یاریگەكان، وا دەركەوت كەوا هەرگیز دانەبڕابێت، لە مەشقەكاندا زۆر خۆی ماندوو دەكرد، هیواخواز بووم گۆڵێكی تۆمار كردبایە، لەو دەرفەتەی كە بۆی رەخسا، بەڵام ئێمە هەموومان بە گەڕانەوەی دڵخۆشین، چونكە ئەو یاریزانێكی گرنگە”. هندرسۆن لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە، لە یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی، خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا وتی:”خۆمان بۆ گەشتەكەی بەرشلۆنە ئامادە كردووە، ئەو شوێنەی چوون بۆی زەحمەتە، بەڵام ئێمە باوەڕی تەواومان بەخۆمان هەیە، چاومان لەوەیە بیسەلمێنین، دەتوانین ئەركەكە بەباشی ئەنجام بدەین و بگەینە یاری كۆتایی”.









