بێگومان مارك ئەندریە تیر شتیگنی ئەڵمانی گۆڵچی یانەی بەرشلۆ كە ئەمساڵ یەكێك لە سەركەوتووترین وەرزی بەڕیكرد، بەیەكێك باشترین گۆڵچییەكانی جیهان دەژمێردرێت، كەچی سەرباری ئەمەش هێشتا نەیتوانیە رەزامەندی یواخیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەدەست بهێنێت و ببێتە گۆڵچی ژمارە یەك لە پێكهاتەی سەرەكی، لەدوای مانوێل نوێرەوە دێت، سەرباری ئەوەی ئەمەی دوایی لەم چەند ساڵەی دوایی بەهۆی پێكانە یەك لەدوای یەكەكانی ئاستی بەرەو دابەزین چووە.
شتیگن كە تەمەنی 26 ساڵە و 7 ساڵ لە نوێر بچووكترە، بەڵام تا ئێستا لەوكاتەی چووەتە ریزی هەڵبژاردەكەوە هیچ كات لە خولەكی یەكەمەوە بەشداری پێكهاتەكەی لۆفی نەكردووە، بەڵام هۆكاری ئەمەش بۆ ئەو هەڵانەی دەگەڕیتەوە كە ئەوكاتەی بۆ ئەڵمانیا یاری كردووە، لەمبارەیەوە شتیگن دەڵێت: شارەزایی بەهێزت دەكات، گۆڵچی دوا كەسە كە هەڵە دەكات، بەڵام ئەگەر هەڵەت لەسەر بكرێ ئەوا زوو لەبیر دەكرێت، یاخوود كاتت لێ دەكوژن بەبیركردنەوە، ئێستا لەجاران باشتر مامەڵە لەگەڵ تۆپ دەكەم، هەڵەش هەر روودەدات، بەڵام گرنگ ئەوەیە بەردەوام بی لە پێشكەوتن.









