خه‌بات: ‬هەندرێن شێرزاد
رۆژی‮ ‬27 ی‮ ‬ئاداری‮ ‬2019، تیرێزا مای‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬بەریتانیا پێشنیازی‮ ‬كرد ئەگەر بڕیار لەسەر ئەو رێككەوتنە بدرێ كە سەبارەت بە چوونەدەرەوەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا ئامادە كراوە و دوو جار لەلایەن پەرلەمانەوە رەت كراوەتەوە‮ ‬،‮ ‬ئەو دەست لە كار دەكێشێتەوە‮ .‬كەواتە ئەگەر كۆدەنگییەك دەربارەی‮ ‬ئەو رێككەوتنە دروست ببێ و مای‮ ‬دەست لە كار بكێشێتەوە كێ شوێنی‮ ‬دەگرێتەوە ؟ میدیاكان باس لە كۆمەلێك كەسایەتی‮ ‬و سیاسەتوان دەكەن‮ ‬،‮ ‬ئەمانەی‮ ‬خوارەوە هەندێكیانن‮:‬

مایكل جوزیف
تەمەنی‮ ‬51 ساڵە و‮ ‬یەكێكە لە بەرچاوترین ئەو كەسایەتیانەی‮ ‬كە لە كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬راپرسیەكەی‮ ‬ساڵی‮ ‬2016 داوای‮ ‬جیابوونەوەی‮ ‬لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا دەكرد‮. ‬ناوبراو لە حكومەتی‮ ‬مای‮ ‬وەزیری‮ ‬ژینگەیە و‮ ‬یەكێكە لە كەسایەتیە كاریگەرەكان لە بواری‮ ‬خستنەڕووی‮ ‬سیاسەتە تازەكان و لەپڕ‮ ‬ناوی‮ ‬چۆتە نێو لیستی‮ ‬شوێنگرەوانی‮ ‬مای‮ ‬و تا ئێستاش پشتگیری‮ ‬لە سیاسەتی‮ ‬كشانەوە لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا دەكات‮ . ‬بە گوێرەی‮ ‬لێكدانەوەكانیش ئەو لە سەرەوەی‮ ‬لیستی‮ ‬پاڵێوراوانە و رێژەی‮ ‬سەركەوتنیشی‮ ‬22% ە‮ .‬

بۆریس جۆنسۆن
تەمەنی‮ ‬54 ساڵە و پێشتر وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬بەریتانیا بووە‮ . ‬یەكێكە لە توندترین ئەوانەی‮ ‬سەبارەت بە برێكزت رەخنەیان ئاراستەی‮ ‬مای‮ ‬كردووە‮ . ‬مانگی‮ ‬تەمموزی‮ ‬رابردوو وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر بە شێوازی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬دانوستانەكانی‮ ‬برێكزت لەلایەن تیرێزا مایەوە‮ ‬،‮ ‬دەستی‮ ‬لە كار كێشایەوە‮ .‬
لە دوایین كۆنگرەی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬پارتی‮ ‬پارێزگاران وتەیەكی‮ ‬پێشكەش كرد داوای‮ ‬كرد كە پارتەكەی‮ ‬روو بكاتەوە بەها تەقلیدیەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬و كار بۆ دابەزاندنی‮ ‬رێژەی‮ ‬باج و بەهێزكردنی‮ ‬هێزی‮ ‬پۆلیس بكات و لە لاساییكردنەوەی‮ ‬سیاسەتەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬كرێكارانی‮ ‬چەپڕەو دوور بكەوێتەوە‮.‬

دێڤید لیدنگتۆن
تەمەنی‮ ‬62 ساڵە و بە جێگری‮ ‬راستەقینەی‮ ‬سەرۆكوەزیران دادەنرێ‮ . ‬لە راپرسیەكەی‮ ‬برێكزتی‮ ‬2016 پشتگیری‮ ‬لە مانەوەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬كرد لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا‮ ‬،‮ ‬هەروەها رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بینی‮ ‬لە هەوڵە شكستخواردووەكانی‮ ‬دیڤد كامیرۆن سەبارەت بە دووبارە گفتوگۆكردن لەگەڵ‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا‮ .‬ناوبراو لە راگەیاندنێكدا وتی‮ : ‬ناخوازێت پایەی‮ ‬تیرێزا مەی‮ ‬داگیر بكات‮ .‬
جێرمی‮ ‬هەنت‮ ‬
تەمەنی‮ ‬52 ساڵە و لە تەموزی‮ ‬رابردوو شوێنی‮ ‬جۆنسۆنی‮ ‬گرتەوە و بوو بە وەزیری‮ ‬دەرەوە‮ . ‬هەنت داوای‮ ‬لە ئەندامانی‮ ‬پارتی‮ ‬پارێزگاران كرد كە سەبارەت بە برێكزت هەموو ناكۆكیەكانیان وەلا بنێن و پێكەوە بەرەورووی‮ ‬پێشبڕكێكارێكی‮ ‬هاوبەش ببنەوە كە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپایە‮ .‬لە راپرسیەكەی‮ ‬2016 دەنگی‮ ‬بۆ مانەوە لە چوارچێوەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا داوە و بۆ ماوەی‮ ‬6 ساڵ وەزیری‮ ‬تەندروستی‮ ‬بووە‮.‬

جیكۆب ریس‮-‬ مۆج
یەكێكە لە ملیۆنێرەكانی‮ ‬بەریتانیا‮ ‬،‮ ‬تەمەنی‮ ‬49 ساڵە و هەمیشە لە هەوڵی‮ ‬پاراستنی‮ ‬دیمەنەكانی‮ ‬رابردووی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬دایە و‮ ‬یەكێكە لەوانەی‮ ‬داوای‮ ‬جیابوونەوەی‮ ‬ریشەیی‮ ‬دەكەن لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا‮ . ‬هاوكات سەرۆكی‮ ‬گرووپێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬یاسادانەرە بە گومانەكانن لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا‮ . ‬مۆج لە راگەیەنراوێكدا وتی‮ : ‬خۆم بۆ پایەی‮ ‬سەرۆكوەزیران بەربژێر ناكەم‮ .
‬
دۆمینیك راب
تەمەنی‮ ‬44 ساڵە و وەزیری‮ ‬كاروباری‮ ‬كشانەوە بوو لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا‮ ‬،‮ ‬دواتر وەك دەربڕینی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬بەرامبەر رەشنووسی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬كشانەوە‮ ‬،‮ ‬دەستی‮ ‬لە كار كێشایەوە و رایگەیاند كە رەشنووسەكە پێچەوانەی‮ ‬ئەو پەیمانەیە كە پارتی‮ ‬پارێزگاران لە كاتی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ساڵی‮ ‬2017 داویەتی‮ .‬
ئەگەرچیش وەك‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬تازەی‮ ‬سەر مێزی‮ ‬گەورەكانی‮ ‬نێو حكومەت سەیری‮ ‬دەكرێ‮ ‬،‮ ‬بەڵام لە ساڵی‮ ‬2010 ەوە چەند پایەیەكی‮ ‬وەزاری‮ ‬بچووكی‮ ‬وەرگرتووە و‮ ‬یەكێكە لە لایەنگرانی‮ ‬جیابوونەوە لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا‮.‬

ساجد جاوید
تەمەنی‮ ‬49 ساڵە شارەزایەكی‮ ‬پێشووی‮ ‬بواری‮ ‬بانكیە‮ ‬،‮ ‬هاوكات لایەنگری‮ ‬بازاڕی‮ ‬ئازادە‮ . ‬ژمارەیەك پلە وپایەی‮ ‬حكومی‮ ‬وەرگرتووە و بە رەچەڵەك پاكستانیە‮ . ‬لە راپرسیەكەی‮ ‬ساڵی‮ ‬2016 دەنگی‮ ‬بۆ مانەوە لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا داوە‮.‬

دێڤید دیڤیز
تەمەنی‮ ‬69 ساڵە و‮ ‬یەكێكە لە بەرچاوترین ئەوانەی‮ ‬گومانیان بەرامبەر‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا هەیە‮ . ‬لە تەمموزی‮ ‬2016 سەرۆكی‮ ‬تیمی‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬بەریتانی‮ ‬بووە لەگەڵ‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا‮ ‬،‮ ‬بەڵام دواتر وەك نارەزایی‮ ‬دەستی‮ ‬لە كار كێشاوەتەوە‮ . ‬مانگی‮ ‬رابردوو لە راگەیاندنێكدا وتوویەتی‮ ‬دوور نیە ببێتە سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬پارێزگاران‮.‬

بینی‮ ‬موردونت
تەمەنی‮ ‬46 ساڵە و دوایین كەسی‮ ‬نێو حكومەتی‮ ‬مایە كە پشتگیری‮ ‬لە كشانەوە لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا بكات‮ ‬،‮ ‬ئەم خاتوونە وەزیری‮ ‬گەشەكردنی‮ ‬نێودەوڵەتیە و پێشبینی‮ ‬دەكرا خۆی‮ ‬بخزێنێتە نێو لیستی‮ ‬بێلایەنان‮.‬

ئەندریا لیدسۆم
تەمەنی‮ ‬55 ساڵە و لە رابردوودا‮ ‬یەكێك بووە لە لایەنگرانی‮ ‬برێكزت و تا ئێستا ئەندامی‮ ‬حكومەتی‮ ‬مایە و كاروباری‮ ‬پەرلەمانیی‮ ‬حكومەت بەڕێوە دەبات‮.‬

ئامبر رود
تەمەنی‮ ‬55 ساڵە و پارساڵ وەزیری‮ ‬ناوخۆ بوو بەڵام بەهۆی‮ ‬كۆمەڵێك كێشەی‮ ‬وەزارەت سەبارەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ پەنابەران دەستی‮ ‬لەكار كێشایەوە و دوور نیە رەزامەندی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬پارتی‮ ‬پارێزگاران وەدست بێنێ،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬پشتگیری‮ ‬لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا دەكەن‮.‬