خهبات: شكار رێبوار
بە مەبەستی برەودان بە تواناو ئاستی رۆشنبیری و زانستی قوتابیان و ئاشناكردنیان بە چالاكی هەمەجۆر ، رۆژی پێنج شەممە 25/ 4/ 2019 كاتژمێر 9 تاوەكو 4 ئێوارە زانكۆی هەولێری پزیشكی بە بەشداری كۆلێژی زانستە تەندروستیەكان و كۆلێژەكانی دیكە زانكۆكە ، فیستڤاڵێكی هونەری و زانستی بۆ رۆژی زانكۆ ساز دەكات بەناوی فیستڤاڵی بەهارە ، لەو فیستڤاڵەدا چەندین چالاكی هەمەجۆری تایبەت بە توانای قوتابیان پێشكەش دەكرێن.









