خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین
ڕاگەیاندنی شانۆی هەولێر بەخەباتی گوت: بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر بەهاوكاری لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ مۆنۆ دراما سازدەكات ،مەڕاسیمی كردنەوەی فێستیڤاڵ ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری هەولێر، لەسەر كاتژمێر 30:10ی بەیانی دەست پێدەكات .تیپە بـەژداربووەكان لە چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما بریتین لە میسر، لوبنان، مەغریب، ورمێ، بەغداد، بابل، مەهاباد، سلێمانی، دهۆك، هەولێر ڕۆژانە دوونمایش هەیە، لەدوو كاتی جیاواز 11بەیانی و 7 ی ئێوارە، هەموو نمایشەكان لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر دەبێت و دوای هەر نمایشێك گفتوگۆی ڕەخنەیی بەڕێوەدەچێت بەئامادەبوونی ستافی نمایشی مۆنۆ دراماكان.
سهرهتا هزرو هونهر پایتهختی كوردستان چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆ دراما لەئامێز دەگرێت









