دوای ئەوەی دەركەوت هەردوو یانەی بەرشلۆنە و لیڤەرپوول لە یاری پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا رووبەڕووی یەك دەبنەوە و یاریی چوونیش لە ناو كامپ نوو بەڕێوەدەچێت، برگریكارانی یانەی لیڤەرپوول نازانن چ پلانێك بگرنەبەر بۆ ئەوەی مێسی لەو دوو یارییەدا بوەستێنن.
ڤێرگل ڤان دیك بەرگریكای لیڤەر لە لێدوانێكیدا بۆ سپۆرت فووتبۆل دەڵێت: یارییەكی زۆر بەتام و چێژ دەبێت بۆ هەمووان، یارییەكە بەتەنها لەسەر یەك كەس ناوەستێت، ئێمە دژی لەبەرامبەر هەمووان دەوەستینەوە، ئەوە تاكە شێوازە كە بتوانین بەشێوەیەكی دروست بەرگری بكەین.
سەبارەت بەچۆنیەیتی راگرتنی مێسی لەو یارییەدا ڤان دیك گوتی: پێم وایە مێسی باشترین یاریزانی جیهانە، بۆیە رووبەڕووبوونەوەی هیندە ئاسان نابێت، بۆیە هیچ بیرۆكەیەكیشم نییە بۆ وەستاندنی ئەو یاریزانە، لێگەڕین تایارییەكە دێت و ببینین بزانین چۆن دەبێت.









