یۆرگن كلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول بەر لە گەشت كردنیان بۆ كاردیف بەمەبەستی رووبەرووبوونەوەی یانەی كاردیف سیتی رایگەیاند و گوتی: ئەوەی لەوەرزی ئەمساڵ ئەنجاممان دا بەتەنها بەرەنگاربوونەوەی گەورە نەبووە، بەڵكو بەرەنگاربوونەوەی هەمیشەییە، ئەوەی تا ئێستا كارمان لەسەری كردووە وەك خۆی جێبەجێكراوە، هیچ بردنەوەیەك لە پێش فیكەی سەرەتایی ناوبژیوان نەبووە.
هەروەها كلۆپ گوتی: هەمووان كە ناوی لیڤەرپوول دێنن، راستەوخۆ بیر لەبارییەكەمان دەكەنەوە بەرامبەر بەرشلۆنە، بەڵام پێم وایە یارییەكانی كاردیف و هیدرسفیڵد هیچی كەمتر نییە لە یارییەكەی بەرشلۆنە بۆ ئێمە، پێویستە ئەو یارییانەی كە ماون بیبەینەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پێشەنگی خولی ئینگلیزی بكەین.









