خهبات: وریشە عومەر
شاری بەغدا ، دڵسۆز عوبید كچە یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان، توانی بۆ جاری پێنجەم ریكۆردی عێراقی لە راكردنی 100 مەتر بشكینێت.
دڵسۆز خان كە یاریزانەی یانەی سیروانی نوێیە، توانی ئەو ماوەیە بە 14.50 چركە ببڕێت، كەپێشتر هەربەخۆی ئەو ماوەیەی بە 14.53 چركە بڕیبوو، ئەمەش لە تاقیكردنەوەكانی سەركەوتن بۆ هەڵبژاردەی عێراق بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئاسیا كە بڕیارە لە 22ی ئەم مانگە لە وڵاتی قەترە بەڕێوەبچێت، بەم ریكۆردەش دڵسۆز عوبێد وەك كچە كوردێك نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەكات لەم پاڵەوانێتییە گەورەیەدا.









