خهبات: ساسان دەروێش – دهۆك
لە رۆژێكی سەختی گەلی كورد دا و دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و لەدەست دانی بەشێكی زوری خاكی كوردستان، لە كاتێكدا كە ورەی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە لە نزیمترین ئاست دابوو، هەر لەو كاتەدا سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی كە توشی غرورێكی یەك جار زۆر ببون و دەیانویست پەلاماری هەموو خاكی كوردستان بدەن ،لە میحوەری سحێلا هێزە ئێراقییەكان بە هێزێكی یەك جار زۆرەوە دەستیان بە هێرشكردن كرد، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی پارتی گورزێكی كۆشندەیان بەركەوت و رێگەیان پێ نەدرا بگەنە ئەو ئارمانجە و سنورێكیان بۆ غروری سوپای عێراقی دانا و وانەیێكی مێژووییان بەحكومەتی دا، كە هەیبەت و شكۆی پێشمەرگە بەهیچ شێوەیێك ناشكێ و پێشمەرگەكانی پارتی و بارزانی ئامادەی خۆ گوریكردنن بۆ خاكەكەیان.پەیامنێری كەناڵی كوردستان24 مەسعود محەمەد و وێنەگرەكەی ستار ئەحەمەد شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەكان لە سەنگەرەكانی پێشەوە لەناو ئاگری تانك و تۆپی دووژمن دا دیمەنی ئۆتۆمبێلە سوتاوەكانی سوپای عێراقیان پیشانی جیهان دەدا كە لەلایەن پێشمەگەكانەوە سوتێنرابوون.
لەژێر بۆمبی تۆپ و تانكی دووژمنانی كوردستاندا، یەكێك لە فەرماندە چاونەترسەكانی پارتی و بارزانی بە وتنەوەی ووشەی خۆنەچەمێنن سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی لەرێی ئەم پەیامنێرە و شاشەكەی كوردستان24 ەوە بە جیهانی دەگەیاند،كاتێك كە خەڵكی كوردستان ئەو دیمەنانەی ئۆتۆمبێلە سوتاوەكانی سوپای ئێراقیان دەبینی ورەی خەڵكی زۆر بەرزبوویەوە و جارێكیتر گەلی كوردستان هەستایە سەرپێ و خۆراگریان كرد و نەیانهێشت دووژمنەكانیان بە مەرەمەكانیان بگەن.
جەنابی سەرۆك بارزانی لە زۆر شوێن ووشەی خۆ نە چەمێنن وەك رێزێك بۆ خەبات و ئەو سەركەوتنە گەورەیەی پێشمەرگە بەسەر هێزە داگیركەرەكانی كوردستان دا دووبارە دەكردەوە،هەر ئەمەش نا، بەڵكو لەلایەن زۆربەی سەركردەكانی كورد وەك سەرۆك بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك مەسرور بارزانی و چەندین سەركردەی دیكە وووشەی خۆ نە چەمێنن وەك سمبوڵی سەركەوتنی گەلكی كوردستان بەسەر دووژمن و ناحەزانەوە دەووترایەوە.
نیگەرانی ئەوپەیامنێرە بۆچییە؟
ئەوپەیامنێرەی جەنگ لەدرێژەی وتەكانی بەنیگەرانیەوە وتی:زۆربەدڵ تەنگیەوە باسی ئەوە دەكەم دوای 20خولەك لەوەرگرتنی ئەو وتەیە كەڕاستەو خۆ ئەو فەرماندەیە قسەی بۆمن دەكردو دەیگوت:خۆنەچەمێنن،شەهید بوو! هەگیز لەدڵم دەرناچێیت.
هەرچەند ئەو سەركردەیەی كە ئەم قسەی دەكرد چەند جارێك رێزلێنانی بۆكراوە و خەڵاتكراوە، بەڵام پەیامنێرەكە وەك خۆی دەڵێت كەس ئاگاشی لێی نییە و لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە هیچ دەستخوشیش لێ نەكراوە ئەو پەیامنێرە جەنگیە، بۆ رۆژنامەی خەبات دەڵێت” بە درێژایی شەڕی داعش بەشداری لە هەموو میحوەرەكان كردووە، یەكەم كەس بووە كە دوای چونی پێشمەرگە بە پێنج رۆژ لەگەڵ ستاری هاوكاری لەڕێی قاچاخەوە خۆیان گەیاندووەتە ناو كۆبانێ و داستانی پێشمەرگەم بەدنیا گەیاندووە،دیسان یەكەم رۆژنامەنووسیش بووم لەگەڵ هاوكارەكەی لە هەرێمی كوردستانەوە خۆیان گەیاندووتە عەفرینی رۆژئاوای كوردستان و دەنگی خەڵكی بە جیهاند گەیاندووە.
هەر لە كاتی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ لە شارۆچكەی باشیك برینداربووە و دوای چاكبوونەوەی دیسان دەستی داوەتەوە مایكەكەی و رووی لە بەرەكانی جەنگ كردۆتەوە ئەو پەیامنێرە جەنگیە باس لەوەش دەكات شانازی بە كارەكەیەوە دەكات، بەتایبەت داستانی سحێلا و گەیاندنی ووشەی خۆ نەچەمێنن كە بۆتە سمبوڵی سەركەوتنی گەلانی كوردستان بەسەر دووژمنانیان.ئەو پەیامنێرە و هاوكارەكەی ئاواتیان ئەوەیە ڕۆژێك لە ڕۆژان لە دیوانی سەرۆك بارزانی باس لەو رۆژە سەختە بكەن و باسی چۆنێتی گەیاندنی خۆنە چەمێننی بۆ بكەن و وێنەیێكی یادگاریشیان لەگەڵ بچركێنن.









