خەبات: فاتمە قاسم حەبیب
لەپاش بڵاوبونەوەی كتێبی 100 ناوداری كەركوك و گەرمیان ، كە كتێبێكی مێژوویی و پڕ لەزانیارییە لەبارەی كەسایەتی یەكانی كەركوك و گەرمیان بەگشتی ، ستافی پەیامنێرانی خەبات بەباشیزانی خاوەنەكەی داوەت بكات بۆ خانەقین و لە كۆڕێكی خنجیلانەدا ناوەڕۆكی كتێبەكە بخاتە بەر باس و گفتوگۆ ، لای خۆیەوە سەربەست برزۆ پەیامنێری خەبات لە خانەقین و بەغدا وتی : بۆ دەستخۆشی و بەرزراگرتن و ماندوبونی نووسەر و رۆژنامەنووس عومەر عەلی شەریف كەوا كتێبێكی نایاب و پڕ لە زانیاری لەبارەی مێژووی 100 ناوداری كەركوك و گەرمیان خستە بەر دیدی خۆێنەران و كتێبخانەی كوردی ، بەباشمانزانی وەك رۆژنامەی خەبات كۆڕێكی بۆ ساز بدەین ،كە تیایدا نووسەر بەوردی تیشكیان خستە سەر ناوەڕۆكی كتێبەكەیان و لە كۆتاییشدا خەلاتی رۆژنامەی خەبات بەخشرایە نووسەر و هەروەها دەیان لە كتێبی ناوداری كەركوك و گەرمیان بەخشرایە ئامادەبوان .جێی ئاماژەیەئەم مەراسیمە لە لە قاوەخانەی كلتوری عەبدولمەجید لوتفی لە شاری خانەقین بەڕێوە چوو.









