خه‌بات‮: ‬هەندرێن شێرزاد
رۆژی‮ ‬سێ شەممە،‮ ‬9 ی‮ ‬ئەپریلی‮ ‬2019، هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬پێشوەخت لە ئیسرائیل ئەنجام درا‮ ‬،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬بڕیار بوو پرۆسەكە لە مانگی‮ ‬نۆڤەمبەری‮ ‬2019 ئەنجام بدرێ بەڵام بەهۆی‮ ‬سەرهەڵدانێ كۆمەڵێك ناكۆكی‮ ‬توند لە نێوان پارتی‮ ‬لیكۆدی‮ ‬راستڕەو لەگەڵ پارتە ئاینیەكانی‮ ‬تر سەبارەت بە‮ ‬یاسای‮ ‬سەربازگیری‮ ‬كە ئەرسۆزۆكسەكانی‮ ‬هەڵاوێردووە لە جێبەجێكردنی‮ ‬خزمەتی‮ ‬سەربازیی‮ ‬،‮ ‬بڕیار درا پرۆسەكە پێش بخرێ‮.‬

نەخشەی‮ ‬پارتە بەشداربووەكان
پارتە راستڕەوەكان

پارتی‮ ‬لیكود‮:‬ گەورەترین پارتی‮ ‬راستڕەوی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئیسرائیلیە‮ ‬،‮ ‬باوەڕی‮ ‬بە بیرۆكەی‮ ‬ئیسرائیلی‮ ‬مەزن و تایبەتمەندی‮ ‬گەلی‮ ‬جولەكە و گرنگی‮ ‬زیندووكردنەوەی‮ ‬مێژووەكەی‮ ‬هەیە‮ . ‬ساڵی‮ ‬1973 دامەزراوە و لە پارتێكی‮ ‬راستڕەو جیابۆتەوە كە لەلایەن مناحم بێگنی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬پێشووتری‮ ‬ئیسرائیلەوە سەرۆكایەتی‮ ‬دەكرا‮ . ‬پارتی‮ ‬لیكود لە ساڵی‮ ‬1977 توانی‮ ‬یەكەم حكومەت پێكبێنێ و ئێستا لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆی‮ ‬سەرۆكوەزیرانەوە‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬دەكرێ و زیاتر پشت بە گرتنەبەری‮ ‬سیاسەتە ئەمنیە توندەكان دەبەستێ سەبارەت بە بابەتە چارەنووسسازەكان‮ .‬
پارتی‮ ‬راستڕەوی‮ ‬نوێ
لە مانگی‮ ‬دیسەمبەری‮ ‬2018 دامەزراوە‮ ‬،‮ ‬دوای‮ ‬كشانەوەی‮ ‬نفتالی‮ ‬بینیتی‮ ‬وەزیری‮ ‬پەروەردە و فێركردن لە پارتی‮ ‬ئیسرائیل ماڵی‮ ‬ئێمەیە‮. ‬

یەكێتی‮ ‬راستڕەو
لەلایەن حاخام رافی‮ ‬بیریتسەوە سەرۆكایەتی‮ ‬دەكرێ و‮ ‬یەكێكە لە گەورەترین پێكهاتە سیاسیەكان كە نوێنەرایەتی‮ ‬جێنشینە ئیسرائیلیەكانی‮ ‬كەرتی‮ ‬رۆژئاوا دەكات و زۆر بە توندیش دژایەتی‮ ‬دامەزرانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬فەلەستین دەكات‮ ‬،‮ ‬هەروەها جەخت لەسەر پەیوەندیە تەوراتی‮ ‬و ئاینیەكانی‮ ‬ئیسرائیل بەو خاكانە دەكاتەوە كە فەلەستینیەكان دەخوازن وڵاتی‮ ‬تایبەت بەخۆیانی‮ ‬لەسەر دابمەزرێنن‮. ‬ئەم‮ ‬یەكێتیە پارتی‮ ‬قاوەی‮ ‬توندڕەو دەگرێتە خۆی‮.‬

ئیسرائیل ماڵی‮ ‬ئێمەیە
لەلایەن ئەڤیگدۆر لیبرمانەوە سەرۆكایەتی‮ ‬دەكرێ و چاوەڕێ دەكرێ خۆی‮ ‬بگەیەنێتە رێژەی‮ ‬یەكلاكەرەوە‮.
‬
پارتی‮ ‬تەوراتی‮ ‬یەكگرتوو
لەلایەن‮ ‬یەعقوب لیتزمانەوە سەرۆكایەتی‮ ‬دەكرێ و نوێنەرایەتی‮ ‬جولەكەكانی‮ ‬حەریدیمی‮ ‬ئەرسۆزۆكسی‮ ‬توندڕەوە بە رەچەڵەك ئەوروپیەكان دەكات‮ .‬
پارتی‮ ‬شاس‮ ‬
ئاریێ درعی‮ ‬وەزیری‮ ‬ناوخۆ سەرۆكایەتی‮ ‬دەكات‮ ‬،‮ ‬ناوی‮ ‬تەواوی‮ ‬پارتەكە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سەفاردیم پاسەوانانی‮ ‬تەوراتە و لەگەڵ پارتی‮ ‬تەوراتی‮ ‬یەكگرتوو هاوپەیمانیان پێكهێناوە‮ .‬
پارتە چەپڕەوەكان‮:‬
پارتی‮ ‬شین‮ – ‬سپی

بینی‮ ‬گانتسی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬سوپاوە سەرپەرشتی‮ ‬دەكرێ و لەگەڵ موشێ‮ ‬یەعلونی‮ ‬وەزیری‮ ‬پێشووی‮ ‬دارایی‮ ‬و‮ ‬یائیر لابیدی‮ ‬سەر بە پارتی‮ ‬میانڕەو هاوپەیمانیان پێكهێناوە و پشت بەو سیاسەتانە دەبەستێ كە دەبنە مایەی‮ ‬بەخشینی‮ ‬ئاسانكاری‮ ‬و تەنازولكردن بۆ فەلەستینیەكان‮ ‬،‮ ‬بەو مەرجەی‮ ‬ئەوان نەبن بە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬تایبەت بە خۆیان‮.
‬
پارتی‮ ‬كار‮ ‬
ئاڤی‮ ‬جابای‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬دەكات‮ ‬،‮ ‬پارتێكی‮ ‬چەپخوازی‮ ‬كۆنە و لە هەڵمەتی‮ ‬پروپاگەندەكردندا جەختی‮ ‬لەسەر چاكسازی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و هێنانەدی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و رێگەچارەی‮ ‬دوو دەوڵەت لەگەڵ فەلەستینیەكان كردەوە‮.
‬
پارتی‮ ‬میرتس
لەلایەن تمار زاندبێرگەوە سەرۆكایەتی‮ ‬دەكرێ‮ . ‬پارتێكی‮ ‬چەپخوازە و لە ماوەی‮ ‬20 ساڵی‮ ‬رابردوودا بەشداری‮ ‬هیچ حكومەتێكی‮ ‬ئیئتیلافی‮ ‬نەكردووە و لەنێو ئیسرائیلیە لیبرالەكانی‮ ‬چینی‮ ‬ناوەند خاوەنی‮ ‬جەماوەرێكی‮ ‬بەرفراوانە و داوای‮ ‬رێگەچارەی‮ ‬دوو دەوڵەت دەكات‮.‬

ئەنجامەكان
دوای‮ ‬جیاكردنەوەی‮ ‬دەنگەكان‮ ‬،‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬لە ئیسرائیل بەم شێوەیەی‮ ‬خوارەوە بوون‮ :‬
پارتی‮ ‬لیكود ‮ ‬1.138.772 دەنگی‮ ‬وەدەست هێنا و بووە خاوەنی‮ ‬36 كورسی‮ ‬كنێست‮.‬
كاحول لاڤان ‮ ‬1.123.929 دەنگی‮ ‬وەدەست هێنا و بووە خاوەنی‮ ‬35 كورسی‮ ‬پەرلەمانی‮.‬
پارتی‮ ‬شاس ‮ ‬257.869 دەنگی‮ ‬وەدەست هێنا و بووە خاوەنی‮ ‬8 كورسی‮.‬
یەهدوت هتورا ‮ ‬248.490 دەنگی‮ ‬وەدەست هێنا و بووە خاوەنی‮ ‬7 كورسی‮ .‬
پارتی‮ ‬كار ‮ ‬191.323 دەنگی‮ ‬وەدەست هێناوە و بووە خاوەنی‮ ‬6 كورسی‮.‬
بەرە و گۆڕانكاری ‮ ‬193.267 دەنگی‮ ‬وەدەست هێناوە و بووە خاوەنی‮ ‬6 كورسی‮ .‬
ئیسرائیل بیتینۆ ‮ ‬172.933 دەنگی‮ ‬وەدەست هێناوە و بووە خاوەنی‮ ‬5 كورسی‮ .‬
یەكێتی‮ ‬پارتە راستڕەوەكان ‮ ‬159.303 دەنگی‮ ‬وەدەست هێناوە و بووە خاوەنی‮ ‬5 كورسی‮.‬
كولانو ‮ ‬152.568 دەنگی‮ ‬وەدەست هێناوە و بووە خاوەنی‮ ‬4 كورسی‮.‬
میرتس ‮ ‬156.217 دەنگی‮ ‬وەدەست هێناوە و بووە خاوەنی‮ ‬4 كورسی‮ .‬
هاوپەیمانی‮ ‬یەكگرتوو ‮ ‬143.844 دەنگی‮ ‬وەدەست هێناوە و بووە خاوەنی‮ ‬4 كورسی‮.‬

حكوومەتی‮ ‬داهاتوو
بە پشت بەستن بە ئەنجامەكان‮ ‬،سەبارەت بە پێكهێنانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬ئیسرائیل كۆمەڵێك ئەگەر دێنە پێشەوە،‮ ‬لەوانە‮:‬
ئەگەری‮ ‬یەكەم‮:‬ حكوومەتی‮ ‬ئیئتیلافی
لەوانەیە ئەم حكوومەتە لەلایەن هەردووك پارتی‮ ‬لیكۆدی‮ ‬راستڕەو‮ ‬و شین-سپی‮ ‬چەپڕەوە پێكبهێنرێ‮ ‬،‮ ‬دوای‮ ‬شكستهێنانیان لەوەی‮ ‬بە تەنیا حكوومەتێك پێك بهێنن‮ . ‬ئەو كاتە پێشبینی‮ ‬دەكرێ حكوومەتەكە بە سەرۆكایەتی‮ ‬ناتانیاهۆ بێ و وەزارەتی‮ ‬بەرگریش بە گانیتس بسپێردرێ‮ ‬،‮ ‬یان سەرۆكایەتی‮ ‬حكوومەتەكە لە نێوان ئەم دوو كەسە دەستاودەست بكرێ‮ ‬،‮ ‬یان حكوومەتەكە بە سەرۆكایەتی‮ ‬گانیتس بێ و ناتانیاهۆ ببێ بە وەزیری‮ ‬دارایی‮ .‬
ئەگەری‮ ‬دووەم‮: ‬حكوومەتێكی‮ ‬راستڕەو
بەو پێیەی‮ ‬پارتی‮ ‬لیكۆد زۆرینەی‮ ‬دەنگی‮ ‬وەدەست هێناوە‮ ‬،‮ ‬دوور نیە حكومەتێكی‮ ‬راستڕەو پێكبهێنرێ بە سەرۆكایەتی‮ ‬ناتانیاهۆ‮ ‬،‮ ‬لەمەشدا داوای‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬لە پارتە راستڕەوەكان دەكرێ‮ .‬
ئەگەری‮ ‬سێیەم‮:‬ حكوومەتێكی‮ ‬چەپڕەو
حكومەتێكی‮ ‬لەم جۆرە بە سەرۆكایەتی‮ ‬گانتس ئەو كاتە پێكدەهێنرێ ئەگەر كوتلەی‮ ‬سپی‮ -‬ شین لە خولی‮ ‬داهاتووی‮ ‬هەڵبژاردنەكاندا سوود لە سێ پارت وەربگرێ‮ : ‬پارتی‮ ‬زیهوت و پارتی‮ ‬كولانو و پارتە عەرەبیەكان‮.‬