خەبات: یوسف هەورامی – ههڵهبجهی شههید
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار دەشتی شارەزوورو شاخەكانی هەورامان چەندین جۆر گیا سەوز دەبێت و بە خواردنیان سودێكی زۆری دەبێت بۆ لەش، هەر بەو بۆنەیەوە ئەمساڵ ڕێكحراوی نوێ بو پاراستنی ژینگەو ڕێكخراوی ئارامی هەڵەبجە بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە چوارەمین ڤیستڤاڵی خۆراكی گیایی و خواردنی سروشتی سازكرد.
هەر بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا چاومان كەوت بە قەیسەر ڕەحمان ئەحمەد- ڕێكخەری فیستڤاڵەكەو بەم شێوەیە بۆمان دواو گوتی: پێویستە نەوەی نوێ ئاشنا بكرێت بە گژوگیای سروشتی، بۆیە بەخەڵك دەڵێین كە ئەم خۆراكە سروشتیانە تەندروستن بیخۆن لەبری خواردەمەنی ناوقوتو و ماوەبەسەرچوو. ئەگەر بێتو سەرنج بدەین هەمو شارێك فیستڤاڵێكی تایبەت بەخۆی هەیە بۆیە منیش بەباشم زانی فیستڤاڵێك بكەین كەتایبەت بێت بە خواردنە كوردەواریەكان وخۆراكە سروشتیەكان ئەبینین كە شوێنی جوگرافی هەڵەبجەو هەورامان گونجاوە بۆزۆربەی زۆری جۆرە گیاكان لەهەمانكاتدا ئم گیانایەیان بكارهیناوەو خواردویانەو خەڵكەكەشی تەندروستی باشیان هەبوە لەزۆربەی نەخۆشیەكان دوركەوتونەتەوە. لەبەر دوو هۆكار ئەم فیستڤاڵەمان ئەنجام دا
یەكەم- دووبارە ئەو گژوگیایانە بەخەڵك بناسینەوە و ئاشنابن لەگەڵیان بۆئەوەی تەندروستیان بپارێزن، لە هەمانكاتدا نمایشكردنی ئەم جۆرە گژوگیایانەو خۆراكە كوردەواریانە هۆكارێكی سەرەكیە بۆ ئەوەی گەشتیار زیاتر ڕووبكاتە هەڵەبجەو هەورامان، بۆیە پێویستە هەمومان هەست بە لێپرسینەوە بكەین ژینگەمان خۆش بوێت و نەهێڵین ئەم ژینگە جوانەی كوردستان لەناو بچێت، هەروەها دەبێتە هۆكارێك بۆدروست كردنی بازاڕێك بۆ دانیشتوانی ناوچەكە.
دووەم- سەبارەت بەژینگە كە ژینگەیەكی جوانمان دەداتێ پێویستە لەسەر ئێمەش ڕێز لەوژینگەیە بگرین و بیپاریزین، ئەوە دەزانین كە لەجیهاندا ساڵانە بەسەدان كەس بەهۆی خواردنی ناتەندروستەوە گیان لەدەست دەدەن بۆیە بەخەڵك دەڵێین كەئەم خۆراكە سروشتیانە تەندروستن بیخۆن لەبری خواردەمەنی ناوقوتو وماوەبەسەرچوو.
هەروەها هێڤی ئەحمەد- یەكێكی تر بوو لە بەشداربوانی ڤیستڤاڵەكەو كە خواردەمەنیەكانی ئامادەكردبوو و ڕێكیخستبوو و خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانە، تایبەت بەخەبات دواو گوتی: یەكەمجارە بەشداربم لەم جۆرە ڤیستڤاڵانە شتێكی باشە ئەم خۆراكە سروشتیانە سودێكی زۆریان هەیە بەخواردنیان لەزۆر نەخۆشی دوردەكەوینەوە و پێویستە خەڵك ئەم جۆرە گژوگیایانە بناسێت و بیانخوات تەندروستیمان باش دەبێت.
هەروەها ناوبراو زیاتر گوتی: لەم ڤیستڤاڵە زیاتر لە 60 جۆر گیاو خواردنمان نمایش كردوەو كەپێشتر باووباپیرانمان ئەم گژوگیانەیان بەكارهێناوە، لەهەمانكاتدا ژیانێكی ئاسودەو تەندروستیان بردوەتە سەر. لەهەمانكاتدا هەوڵمانداوە بەهۆی ئەم گژوگیایانەوخۆراكە سروشتیانەوە زیاتر ئافرەتان لەماڵەكان بهێنینە دەرەوە بۆئەوەی بتوانن ژیانی خۆیانیان پێدابین بكەن وسود مەند بن كە رۆیشتون بۆ شارەزوورو هەورامان ئەم خۆراكانەیان هێناوەو ئامادەیان كردوە كە دەبینین ئامادەبوانی ڤیستڤاڵەكە دڵحۆشن و ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە زۆرترین خانم بەشداربوە و هیوادارین بۆ ساڵانی داهاتو بتوانین لە شارەكانی تری كوردستان ئەم جۆرە ڤیستڤاڵانە ڕێكخەین و زۆرترین خەڵك بەشداربێت، ئەكرێت ئێمە لەم سێ مانگەدا بگەڕێینەوە بۆ سروشت و هەریەكێك لەم جۆرە گیایانە سودێكی تایبەتی هەیە بۆ لەش. هەر لە فیستیڤاڵكەدا شلێر سەعید- یەكیكی تر بو لەبەشداربوانی ڤیستڤاڵەكەو بەم جۆرە دواو گوتی: ناساندنی خواردنە كوردەواریەكان بە هاوڵاتیان دووركەوتنەوە یە لەخواردنە بێ سوودەكان و بۆ ئەوەی خەڵك ئاشنا بكرێت بەو خواردنانەی كە تەندروستی باشیان هەیە بەتایبەت ئەو خواردنانەی كە باووباپیرانمان لەساڵانی ڕابردو بەكاریان دەهێناو تەندروستیان باش بو بەدەگمەن خەڵك نەخۆش دەكەوت.









