خەبات‮: مەریوان نەقشبەندی
خاتوو تینا رامێز،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتیی‮ ‬یەكێك لە گەورەترین رێكخراوەكانی‮ ‬مەشقپێكردن و چاكسازی‮ ‬پرۆگرامە پەروەردەیی‮ ‬و كۆمەڵایەتییەكانی‮ ‬جیهان ستایشی‮ ‬كوردستان و خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات و دەڵێت‮: ‬كوردستان جێگەی‮ ‬هیوا و متمانەیە و خەڵكەكەی‮ ‬مرۆڤدۆست و ئاشتیخواز و قارەمانن،‮ ‬هەوڵ دەدەم لە رێگەی‮ ‬رێكخراوەكەمەوە بە هەموو توانایەكمەوە خزمەت بە خەڵكەكەی‮ ‬بكەم‮.
‬
خاتو تینا رامێز،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬هارد وایرز‮ ‬كە‮ ‬یەكێكە لە كاریگەرترین رێكخراوەكانی‮ ‬بواری‮ ‬مەشقپێكردنی‮ ‬سەركردە و مامۆستایانی‮ ‬كۆمەڵگە و لە چەندین وڵاتی‮ ‬دنیا چالاكی‮ ‬و خولی‮ ‬بەردەوامیان هەیە بۆ چاكسازی‮ ‬بواری‮ ‬پەروەردە و پێكەوەژیان،‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬گوتی‮: ‬من ساڵانێكە سەردانی‮ ‬كوردستان دەكەم و بە سەدان بەرپرس و كەسایەتی‮ ‬چین و توێژە جیاوازەكانی‮ ‬ئەم كۆمەڵگەیەم بینیوە و لە رێگەی‮ ‬خولەكانی‮ ‬رێكخراوەكەمەوە كاریان لەگەڵ دەكەم بە تایبەتیش لە بواری‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬ئایینی‮ ‬و چاكسازی‮ ‬لە بواری‮ ‬پرۆگرامەكانی‮ ‬پەروەردە و مەشقپێكردنی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬قوتابخانەكان گەیشتوومەتە ئەو قەناعەتەی‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان جێگەی‮ ‬هیوا و متمانەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتییە لەسەر ئاستی‮ ‬رەسمی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬دیدار و گفتوگۆم هەبووە لەگەڵ خەڵكی‮ ‬كوردستان و هەموو دنیا رێز لەو باوەشە گەرمەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئەم هەرێمە بۆ ئاوارەكانی‮ ‬دەشتی‮ ‬نەینەواو و ئاوارەكانی‮ ‬دیكە دەگرێت‮.
‬
لە درێژەی‮ ‬لێدوانە تایبەتەكەیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات خاتوو‮ ‬تینا رامێز‮ ‬باس لە ئارامی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر و خۆشەویستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بۆ ژیان و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتیانە دەكات و دەڵێت‮: ‬كاتێك قسە لەگەڵ مامۆستا و منداڵانی‮ ‬كوردستان دەكەم كاتێك قسە لەگەڵ شۆفێری‮ ‬تاكسی‮ ‬و لە خەڵكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬دەكەم كاتێ شەونخونی‮ ‬و ئازایەتی‮ ‬پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی‮ ‬كوردستان دەكەم كە ئەم ئارامی‮ ‬و سەقامگیریەیان لەم ناوچە پڕ‮ ‬لە كێشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و مەزهەبییەدا دروست كردووە ناتوانم كوردستان و خەڵكەكەیم خۆش نەوێت،‮ ‬ناتوانم بە چاوی‮ ‬رێزەوە سەیری‮ ‬خۆراگریان بەرامبەر ئەو هەموو كارەسات و بەربەستانە كە دێتە رێیان نەگرم‮. ‬

لەبارەی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬ئێستا و ئاییندەی‮ ‬لە ناوچەكەدا خاتوو تینا رامێز گوتی‮: ‬ئێستا پرۆژەیەكی‮ ‬گەورەم هەیە لە مووسڵ و دەشتی‮ ‬نەینەوا لەو شوێنانەی‮ ‬تازە لە دەستی‮ ‬داعش رزگاریان بووە،‮ ‬ئەویش مەشقپێكردنی‮ ‬نزیكەی‮ ‬40‮ ‬هەزار مامۆستای‮ ‬قوتابخانەكانە و هیواداریشم لە دوای‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم لەگەڵ پەرلەمان و لایەنە حكومییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كار بكەم بۆ ئەوەی‮ ‬پلانی‮ ‬مەشقپێكردن و راهێنان بە سەرجەم مامۆستایانی‮ ‬قوتابخانەكان و مامۆستایانی‮ ‬ئایینیش دابنێین كە بەپێی‮ ‬پلانەكەی‮ ‬من لە نێوان‮ ‬4‮ ‬بۆ‮ ‬5‮ ‬ساڵدا دەتوانین ئەم پرۆسەیە بەجێبگەیەنین ئەگەر هەماهەنگی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬پەرلەمان و حكوومەتی‮ ‬هەرێم و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬بەدەست بێنین‮. ‬