رێبوار حەمەلاو شوانی
نەیاران و داگیركەرانی كوردستان بەدرێژایی مێژوو، دەیان كارەساتی مرۆڤایەتییان لە دژی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی رەسەنی رۆژهەڵاتی ناوین ئەنجامداوە، كە یەكێك لە دڕندەترین ئەو شێوازانە، پرۆسەی گشتگیری بەدناوی ئەنفاڵی گەلی كورد بوو لە ساڵی 1988 . لەنێوان جینۆسایدو ناسنامەی نەتەوایەتی پێوەندییەكی راستەوخۆو قووڵ هەیە، بەشێوەیەكی گشتی، بۆ ناسنامەی نەتەوایەتی چەندین بنەما باو و گرنگن، لەوانە: زمان، خاك، مێژوو، كەلتوور، نەژاد، ئایین كە بەدرێژایی كات پێكەوە لای تاكەكانی كۆمەڵێكی دیاریكراو دەبنە ناسنامەو هەست و ئامانجی هاوبەش و پێناسەیەك بۆ خۆپاراستن و پەرەسەندن لای ئەو كۆمەڵە نەتەوەییە پەیدا دەكەن و دەبن بەهێزێك و، بۆ ئامانج و بەرژەوەندییە گشتییەكانی ئەو نەتەوەیە، بەو پێیەی خۆی تێی دەگات و دەبێتە هەست و گیانێكی هاوبەش، دەبزوێت یا دەبزوێنرێت. هەر كاتێك كە هەڕەشە لەسەر تەواوی یان بەشێكی بنەما نەتەوایەتییەكان دروست دەبێت ئەوە هەستی ناسنامەی نەتەوایەتی لای تاكەكانی ئەو نەتەوە یان رەگەزە هەڕەشەلێكراوەكە بەهێزتر دەبێت، جینۆساید كە بەمەبەستی لەناوبردنی نەتەوەیەك یا رەگەزو گرووپێكی جیاواز ئەنجام دەدرێت، ئەمەش گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر مانی ناسنامەی نەتەوایەتی، بۆیە جینۆسایدو ناسنامەی نەتەوایەتی.پرۆسەی ئەنفالی بەدناویی گەلی كورد پڕۆسەیەكی گشتگیری پیلان و بەرنامەبۆداڕێژراوبوولەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشیستی رووخاویی بوو كەبەچەندقۆناغێك تەسفیروتەهجیری ناوچەجیاجیانی كوردستانی گرتەوە لەخانەقینەوە تاكو زاخۆ وئیستغلال كردنی چەند ئایەتێك لەسوڕەتی ئەنفال لە قوڕئانی پیرۆز وشەرعیەت دان بەئەنجامدانی ئەوتاوانە قێزەوەن ولەبیرنەكراوە لەڕۆژێكی وەك ئەمڕۆشدا هەشت هەزاربارزانی ئەنفال كردكەڕەقەمی تاوانەگەورەكانی بەرامبەربەكوردگەورەتركردبەبەرچاوی جیهان بەتایبەت ئەوانەی لافی دیموكراسیان لێ دەداوبەناوی ئازادی مرۆڤ ومافی مروڤ كەچی بێ هەڵوێست وبێ دەنگ بوون لەهەمبەرتاوانێكی نامرۆڤانە كەبۆیەكەم جارە دەوڵەتێك هاوڵاتیانی بەوشێوازەنامرۆڤانەیە لەناوبباتلەدوای ڕووخانی ڕژێم بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان ئومێدی زۆریان هەڵچنی بوو بەوەی لەحاڵەتی نەمانی فاشیستەكان لەعێڕاق ئیدی خەونی لە مێژینەیان كەدەوڵەتی كوردستانە بنیات دەنرێت وبۆ هەتا هەتایە لەژێرسایەوسێبەری شەهیدەكانیان دەحەسێنەوە كەچی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ و كابینەلەدوای كابینەی حكومەتی بەغداد دژایەتی خواستی لەمێژینە ی گەلەكەمان دەكەن ڕۆژێك بەبڕینی قوت وبژێوی هاونیشتمانیانی كوردستان ڕۆژێك هێرش كردنە سەرخاكی كوردستان وهەڵپەساردن وجێ بەجێ نەكردنی بڕگەیەكی بچووك لەمادەكانی دەستوری عێڕاق تایبەت بەگەلی كورد . سی ویەك ساڵ پێش ئێستا پڕۆسەیەكی بەدناوی بەعسیەكان بوو، ئامانجی قڕكردنی بنەچەی كورد و سوتانی خاكی كوردستان و هەڵتەكاندنی ژێرخانی ئابووری و لاوازكردن و نەهێشتنی كەلتووری رەسەنی كورد بوو. ئەنفال ئەو برینە قووڵەی جەستەی كوردە، كە هەرگیز سارێژ نابێ نەوە لە دوای نەوەی كورد، وەك یادەوەریەكی تاڵ لە مێژووی كورد، یادی دەكەنەوە لە هەمان كات تاجی سەروەری كوردە لە پێناوی ئازادی و سەرفرازی. بەعسیەكان بەنیازی كۆمەڵكوژی كورد لە پڕۆسەیەكی بێ وێنەی نامرۆڤایەتی لە سەدەی بیستەم. ڕەوایی دان بەو كارە لە ژێر ناوی ئەنفال ئەنجامیان دا.لەساڵی 1988یش پرۆسەی ئەنفال بەسەر كوردا هات، ئەنفال بە یەكێك لەتاوانە گەورەكانی مرۆڤایەتی دادەنرێت هاوشێوەی تاوانی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان، ئەنفال لە 1988 -ەوە دەستی پێكردو بە هەشت قۆناغ ئەنجامدراو لە 6 ئەیلولی ساڵی 1988 و دوای روخانی زۆربەی گوندەكانی كوردستان كۆتایی هات و تیایدا هەزاران هاوڵاتی كورد كوژران و بێسەروشوێن كران.ئەنفال پڕۆسەیەكی گشتگیربوو بۆ لەڕیشەوە هەڵتەكاندنی نەتەوەی كورد و بچووككردنەوە و توانەوەی لەشۆڤێنیزمی عەرەبی، ئەو شاڵاوە لە 9ی شوباتی ساڵی 1988 دەستیپێكرد و شەشی ئەیلوولی هەمان ساڵ كۆتا رۆژی پرۆسەكەبوو، لەو هەڵمەتانەدا هێزەكانی سوپای عێراق لە زەوی و ئاسمانەوە، هێزە رێكخراوەكان بەشێوەیەكی راستەخۆ بەشداربوون لەوانە فەیلەقی یەك كە بارەگاكەی لە كەركووك بوو لەگەڵ فەیلەقی پێنج كە لە هەولێر بوو، هێزی ئاسمانی، هێزی تایبەت، گاردی كۆماری، هێزەكانی مەغاویر، فەرمانگەكانی ئەمن و هەواڵگری و هەواڵگری سەربازی و جاشەكان، بەشەكانی چەكی كیمیاوی و بایولۆجی سەرباری هەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان خرابوونە خزمەتی ئەو شاڵاوەوە. ئەنفال پرۆسەیەكی نەخشە بۆ كێشراوی ڕژێمی بەعس بوو ،كە هەر لە دوای وەرگرتنی دەسەڵاتی بەعس ،لاباڵی ئەحمەد حەسەن بەكر و سەدام حسین بیرۆكەی كۆنترۆڵ كردنی هەموو عێراق بە هەر شێوازێكی دەسەڵات بێت جێبەجێ بكرێت .بۆ ئەم بیرۆكەیەش چەندین جۆری دەسەڵاتیان پەیڕەو كردووە .حیزبی بەعس وەك ئایدۆلۆژیا كە مشیل عەفلەق داڕێژەر و پەیامبەرەكەیەتی لە نێو ووتەكانیدا پڕ لە بیرۆكە و ئاماژەی شۆڤێنیەتی و دڕندایەتی. جینۆساید بۆ لایەنی تاوانبار، زیاتر لەلایەن نەتەوەپەرستە دەسەڵاتدارە زاڵخوازەكان بەكاردەهێنرێت وەكو توندترین ئامڕاز بۆ چەسپاندنی باڵادەستی نەتەوەیی بەسەر كەمایەتیە نەتەوەیی و رەگەزەكانی تر ئەویش بەلەناوبردنیان یان كەم كردنەوەیان، بۆ لایەنی قوربانیش كە زیاتر نەتەوەو كەمینە ژێردەستەكان دەگرێتەوە، دەبێتە ناسنامەیەك و بنەمایەكی هاوبەش بۆ خۆپاراستن و بەدەستهێنانەوەی مافەكان، بۆیە لەنێوان جینۆساید و نەتەوایەتی، پێوەندی كاریگەری ناسنامە هەیە، بەتایبەت لەسەدەی رابردوو كە سەردەمی دروست بوونی دەوڵەتی نەتەوەیی و ململانێی نەتەوەكان بۆ باڵادەستی و داڕشتنی نەخشەی نەتەوەیی و دەوڵەت لەسەر بنچینەی هێزو سەپاندن و لەناوبردن یان لاوازكردنی نەتەوەو رەگەزی تری زۆری بەخۆوە بینی كە چەندین تاوانی جینۆسایدو پاكتاوی رەگەزیی لێكەوتەوە و پێوەندی نێوان جینۆساید و نەتەوایەتی روونتر دەركەوت، لەم سەدەیەشدا هێشتا درێژەی هەیە.بۆ كوردو كوردستانیش، جینۆسایدی گەلی كوردستان، بۆتە بنەمایەكی ناسنامەی نەتەوایەتی و رەهەندی نیشتمانی و نەتەوەیی وەرگرتووە و بایەخێكی زۆری هەیە لە پرسە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەكانداو، لە گرێدانی هەستی هاوبەشی تاك و گرووپەكان، دەكرێت گەشە بەو بنەمایە بدرێت بۆ پتەوكردنی هەست و ئاڕاستە و ئامانجی نیشتیمانی و نەتەوەیی و دەبێ ئەو كارەساتە ببێتە هەوێنی یەكریزی و پتەوەكردنی خەباتی كوردایەتی بۆ گەیشتن بە مافەرەواكانمان.









