ئاسۆ جمیل شێخ وەسانی
32ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە ئێوارەی 1987/4/16 ڕژێمی لەناوچووی بەعس بۆیەكەمجار چەكی كۆكوژی لەناوچەكانی خۆشناوەتی و بەتایبەت هەردوو گوندی (گوندی شێخ وەسان) شارۆچكەی بالیسان بەكار هێنا بەهۆیەوە نزیكەی 6كەس شەهید بوون و 5كەسیش بریندار بوون ژمارەی شەهیدانی ئەم كارەساتە بەراورد لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان نزیكەی 50% ی خەڵكەكە بوو ئەمەش ئەوە دەگەینێت كە ڕژێمی لەناوچووی بەعس زۆر بە چڕی بۆردومانی ناوچەكەی كردوورە، لەم بۆردوومانەدا تەنها مرۆڤەكان زەرەرمەند نەبوون بەڵكو زیانێكی زۆر بە ژینگەی ناوچەكە كەوتوو زیانێكی زۆر بەر ڕەزو باخی ئەم ناوچەیە كەوت و سووتان، بگرە ژمارەیەكی زۆر لە باڵندە و ئاژەڵ مردار بوونەوە بەهۆی بەكارهێنانی ئەم چەكە كۆكوژە ، تا ئێستاش كاریگەری ئەم چەكە كۆكوژە هەر ماوە ، لە لایەكی تریشەوە ئەو گازانەی كە بەكار هاتوون لەگەڵ چەكەكەدا لەم ناوچەیە بریتین لە (خەردەل و سارین)-خەردەل- ئاوێتەیەكی كیمیایی كە لە پۆلێنی ئاوێتە ئەندامیەكانە كە پێیان دەوترێت (سیۆلەكان) بە پێی توێژینەوەی زانایانی بواری كیمیا ئەم مادەیە دەبێتە هۆی سووتان لە پێست و سكچوون لە كاتی هەڵمژینی زیان بە چاوو سیەكان و پێستیش دەگەینێت وە هەروەها زیان بە خانەكانی دروستكردنی خوێن دەگەینێت . -سارین- ئەم ماددە كیمیایە ڕادە ژەهراویەكەی زۆر بەرزە لە دۆخی شلی و گازیدا، ئەم ماددەیە بە پێی تووێژینەوەی زانایان هێرش دەكاتە سەر كۆ ئەندامی دەمار سارین دەبێتە هۆی مردن لەماوەی چەند خولەكێك و پاش بەركەوتن توانای چوونە ناو لەشی هەیە لە ڕێگای كۆئەندامی هەناسە و هەرس و چاوو پێست ڕژێم ئەم دوو ماددەیەی لەكەڵ بۆنی سێو تێكەڵ كردبوو بۆ ئەوەی ژمارەی قوربانیان زیاتر بێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە ساتەوەختی بەكارهێنانی ئەم چەكە كۆكوژە باران باریوە كاریگەری ئەوتۆی نەبووە لەسەر زیادبوونی ژمارەی قوربانیان . لە 32ساڵیادی ئەم كارەساتە، سڵاو لە گیانی شەهیدانی كیمیابارانین گوندی (شێخ وەسان) و هەموو شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، سڵاو لە خەڵكی شۆڕشگێر و خەباتكار و نیشتیمان پەرەوەرانی (شێخ وەسان)، ئەم كارەساتە برینێكی قووڵە لەجەستەی كوردایەتی كەهەرگیز سارێژنابێت و هەرگیز لە بیر ناكرێت.









