د‮ . ‬مستەفا زەنگنە
زۆر جار جەنابی‮ ‬سەرۆك لەدیمانە و كۆبوونەوە جەماوەرییەكانیدا ئاماژە بەوە دەكات كە بەڕێزیان هەرشتێك بن و لەهەر پۆستێكدابن ئەوا هەرپێشمەرگەن و ئەو ناوەش بۆ ئەو جێگای‮ ‬شانازییە‮. ‬بەحوكمی‮ ‬ئەوەی‮ ‬من لەشۆڕشی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬مەزنەوە دوور‮ ‬یان نزیك ئاگام لەرێڕەوی‮ ‬شۆڕش و ساردی‮ ‬و گەرمییەكان بووە،‮ ‬كە كاك مسعود لەسەرەتای‮ ‬تەمەنییەوە تاوەكو ئەمڕۆشی‮ ‬لەگەڵدابێت پێشمەرگە بووە‮.‬ لەساڵی‮ ‬1974 یشەوە من دەیناسم‮ ‬،‮ ‬كەڕۆڵی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬لەبزوتنەوەی‮ ‬كوردایەتیدا گێڕاوە تەنانەت لەرێكەوتننامەی‮ ‬یازدەی‮ ‬ئازاردا‮ . ‬هاتە بەغداو سەردانی‮ ‬بەشی‮ ‬زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬كردو‮ ‬یەكمان بینی‮ ‬،‮ ‬لەدوای‮ ‬كۆچی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە زیندوو هەموو ئەركەكان كەوتنە سەرشانی‮ ‬كاك مسعود بەڕاستی‮ ‬بێ سڵكردنەوە و بەگوژم و تینێكی‮ ‬نوێ و پاك و مەردانەو كوردانەوە شانی‮ ‬دایەبەر ئەو بارەگرانەو توانی‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬نوێی‮ ‬خەبات بخوڵقێنێ‮ ‬،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬سڵ لەبارودۆخی‮ ‬دژوار بكاتەوە‮ ‬،‮ ‬هەر لەسەرەتاوە سەركردەیەكی‮ ‬هەڵكەوتوو راستگۆو بوێرو خاوەن پلان و كارێزما بووە‮ ‬،‮ ‬ئەمانەش وایان كرد دۆست و دوژمن حیسابی‮ ‬بۆ بكەن و بەسەركردەیەكی‮ ‬خاوەن قەزییەو كۆڵنەدەر مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ بكەن و لەهەموو سەردەم و بارێكدا حیسابی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬بۆبكەن و بەپێی‮ ‬پرۆتۆكۆڵی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ بكەن‮ ‬،‮ ‬ئەم‮ ‬ڕاستییانە‮ ‬ڕەنگڕێژی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬جێگیرو خاوەن تێڕوانینێكی‮ ‬مەودا درێژە بۆیە توانی‮ ‬بەو شێوەیە دەركەوێت،‮ ‬لەمێژووی‮ ‬ژیانی‮ ‬پڕشكۆی‮ ‬سەرۆك بارزانیدا‮ ‬،‮ ‬نەیارانی‮ ‬كورد چەندین جار هەوڵی‮ ‬لەناوبردن و هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬كاریگەریی‮ ‬كاك مسعود‮ ‬یان كردووە‮ . ‬بەڵام هەڵوێستی‮ ‬دروست و نەگۆڕو راستگۆیی‮ ‬ئەو وایكردووە‮ ‬،‮ ‬هەم خودا بیپارێزێ و هەم لەبەختی‮ ‬كورد پارێزراوبێت‮ ‬،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬سروشتی‮ ‬بوون بیسەلمێنێ كەهەردەبێ هەق و راستی‮ ‬سەربكەون‮.‬ گومان لەوەیدانییە مرۆڤ بەهەڵوێست و نییەت و كردارو گوتارەكانی‮ ‬دەناسرێتەوە‮ . ‬ئەوانەش پێوەری‮ ‬تاكی‮ ‬شوڕشگێڕو پێشەنگەكانە كەبەڕێزیان لەسەر ترۆپكی‮ ‬ئەو شكۆیانەدا دیارو كارێزماو نەگۆڕن‮ . ‬لەكاتی‮ ‬تەنگانەو كێشەكاندا لەكاتی‮ ‬قەیران و بوونی‮ ‬ئاریشەكاندا‮ ‬،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك كلیلی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬دەرگا داخراوەكان و هێزی‮ ‬ڕاماڵینی‮ ‬بەربەستەكان و دەستی‮ ‬پێكردنی‮ ‬چرای‮ ‬ڕەوانەوەی‮ ‬خەمەكان بووە‮ ‬،‮ ‬كەسێك بووە قەت شێلونەبووەو لەچركە ساتە سەختەكاندا‮ ‬،‮ ‬بیركردنەوەی‮ ‬وردو بۆ چوونی‮ ‬دروست و چارەسەری‮ ‬لۆجیكی‮ ‬لەلای‮ ‬ئەو لەدایك بووە و‮ ‬،‮ ‬بیرێكی‮ ‬وەبەرهێنی‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬ڕێگا چارەكان بووە‮ .‬ هەركەسێك شارەزای‮ ‬مێژوونەبێ و ئاگای‮ ‬لەبزوتنەوەی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬كوردنەبێ‮ ‬،‮ ‬زانیاریی‮ ‬سەبارەت بەكەسە كاریزماو شۆڕشگێڕەكانی‮ ‬وەكو سپارتاكۆس و ماندێلا و‮ ‬غاندی‮ ‬و مۆكیۆس نەبێت‮ ‬،‮ ‬ناتوانێت لەشۆڕشگێڕو كارێزمای‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئەم سەردەمە بگات و ناشتوانی‮ ‬مافی‮ ‬تەواوی‮ ‬كارامەی‮ ‬و راستەڕێیی‮ ‬و دلسۆزی‮ ‬و نەتەوە ویستی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك وەكو خۆی‮ ‬ببینێ‮.‬ زۆرن ئەوانەی‮ ‬دژی‮ ‬بیرو هەڵوێستەكانی‮ ‬كاك مسعود وەستان كەچی‮ ‬زۆری‮ ‬نەبرد پەشیمان بوونەوەو تەنها شەرمەزارییان بۆ مایەوە‮.‬ زۆرن ئەوانەی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬دژایەتیكردنی‮ ‬هێڵی‮ ‬خەباتی‮ ‬نەگۆری‮ ‬كاك مسعودیان كرد‮ ‬،‮ ‬كەچی‮ ‬هێندەی‮ ‬نەبرد ئەوانە خۆیان لە بەرەی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كوردو مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬نەتەوەیەكدا دۆزییەوە ن زۆرن ئەوانەی‮ ‬،‮ ‬لەڕێبازی‮ ‬پارتەكەی‮ ‬كاك مسعود جیا بوونەوەو سەنگەریان لێداو‮ ‬،‮ ‬تەقەیان لێی‮ ‬كرد‮ ‬،‮ ‬كەچی‮ ‬ڕۆژگار سەلماندی‮ ‬هەوڵەكانیان لەپێناوی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬خۆیاندابووەو بەوكارە تەنها خزمەتی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كوردیان كردووەو بوونەتە هۆی‮ ‬لاوازكردنی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬ئازادی‮ ‬خوازی‮ ‬نەتەوەكەمان و نەیانتوانیوە بەردێك بخەنە سەر بەردێك و گوژمێك بەدۆزی‮ ‬كورد بدەن‮ . ‬بەڵكو بونەتە لەمپەرێكی‮ ‬نەخوازراو‮.‬ وەكو خوێندنەوەیەك بۆ كەسایەتیی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك دەبێ دان بەوەیدابنێین كەوەكو خۆی‮ ‬كەسێكی‮ ‬راستگۆ و پاك و دڵسۆزی‮ ‬نەتەوەو پێشمەرگەیەكی‮ ‬گیان لەسەر دەستە‮ ‬،‮ ‬ئەوا سڕو نهێنییەكی‮ ‬خوداییش هەیە كەدەیپارێزێ و لەنێو ئەو هەموو لوغمانەی‮ ‬نەیاران و تەلەكەبازییەی‮ ‬دوژمنان دەری‮ ‬دەهێنێ و دەست ئەداتە باڵی‮ ‬و‮ ‬،‮ ‬ئەویش لەجاران سوورترە لەسەر هەڵوێستە كوردانەو مەردانەكەی‮ ‬یەكێك لەسیفاتە گەشەكانی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬كارێزما‮ ‬،‮ ‬كۆڵنەدانە بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی‮ ‬نەخشەی‮ ‬بۆ كێشاوەو لەهەموو بارو ئان و ساتێكدا‮ ‬،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕوونتر‮ ‬ڕێگاكان دیاری‮ ‬دەكات و دەیان بینێت‮. ‬ سیفەتێكی‮ ‬كەی‮ ‬كەسی‮ ‬كارێزما ئەوەیە‮ ‬لەچركەساتە هەستەوەرو چارەنووس سازەكاند ناشێوێ و توانای‮ ‬بڕیاردانی‮ ‬هەیەو‮ ‬،‮ ‬هەنگاونانەكانیشی‮ ‬لەئەنجامدا بۆ بەرژەوەندی‮ ‬ئامانجەكان دەبێت كە ئەمە‮ ‬یەكێكە لەڕوونترین سیفاتەكانی‮ ‬كاك مسعود‮.‬ كەسی‮ ‬كارێزما دوورە لەلووت بەرزی‮ ‬و خۆ بەزل زانین و بیرو هەستی‮ ‬بۆ بونیاتنانی‮ ‬گیانی‮ ‬نەتەوەكەیەتی‮ ‬كەدەكرێ ئەم حاڵەتە بەڕوونی‮ ‬لەجل و بەرگ و قسەكردنەكانی‮ ‬لەكاتی‮ ‬دیدارەكانی‮ ‬توێژەكانی‮ ‬كۆمەڵداو تێكەڵبوونی‮ ‬لەگەڵ خەم و خەباتی‮ ‬پێشمەرگەدا بەدی‮ ‬بكرێت كە هاوتەریبن لەگەڵ كرارەكانیدا‮.‬ كاك مسعود چیایەكی‮ ‬لەبن نەهاتووە لەكەسایەتیی‮ ‬بەهێزو دەروونێكی‮ ‬نەشڵەژاوو عەقلێكی‮ ‬داهێنەرانەی‮ ‬جۆری‮ ‬خەباتكردن و تێگەیشتن لەمافی‮ ‬میللەت و لەنەفسییەتی‮ ‬خراپی‮ ‬دوژمنان هەرئەمەش وایكرووە زۆر‮ ‬بەباشی‮ ‬لەو سەركردەو كەسایەتییانە بگات كە سەردانی‮ ‬دەكەن و دەیانەوێ‮ ‬ڕێكەوتننامەی‮ ‬لەگەڵدا واژوو بكەن و وەعدی‮ ‬دەدەنێ و قسەی‮ ‬بریقەدار دەكەن‮ ‬،‮ ‬بەڕێزیان خوێندنەوەی‮ ‬تەواو بۆ كەسەكان و حاڵەتەكان و باری‮ ‬بینین و ژینگەی‮ ‬سەردانەكان دەكەن بۆیە‮ ‬،‮ ‬هەموو گۆڕانێك لای‮ ‬بەرامبەرەكانی‮ ‬لەلای‮ ‬بەڕێزیان پێشتر حیسابی‮ ‬بۆ كراوەو بەباشی‮ ‬پەیی‮ ‬پێبردوون‮ . ‬خۆی‮ ‬هەمیشە لەمەوقیعی‮ ‬ڕاستگۆیی‮ ‬و خاوەن قسەی‮ ‬خۆیدا بینیوە و ئەوانەشی‮ ‬لەخانەی‮ ‬ڕەنگۆرین و قسەگۆڕیندا بینیوە‮ ‬،‮ ‬ئەمەش خاڵێكە كەزۆرجار ئاماژەی‮ ‬پێكردووە‮.‬ ‮(‬كەمرۆڤی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەبێ خاوەنی‮ ‬قسەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت‮) ‬ئەمەش وای‮ ‬كردووە هەموو ئاماژەكردنی‮ ‬بەهەربارو حاڵەتێك و هەڵوێستێك و هەنگاوێگ‮ ‬،‮ ‬سەرچاوەكەی‮ ‬لەڕاستگۆییەوە بێت و‮ ‬ڕێگای‮ ‬بەوە نەداوە كەسیاسییەكی‮ ‬عێراق و دەرەوەش پێی‮ ‬بڵێن تۆ وات وت بەڵام وا تكرد‮ . ‬دیارە ئەم سیفەتە پۆزەتیفە لەكەسایەتیی‮ ‬سەرۆكدا دوو جۆر خوێندنەوەی‮ ‬بۆ دەكرێت‮ ‬،‮ ‬لەلای‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە هەناسەی‮ ‬سیاسەتیان كورتەو لەحازر بەدەستی‮ ‬دەگەڕێن و سیاسەت بەجۆرێك لەهەڵخەلەتاندن دادەنێن‮ ‬،دیارە ئەم جۆرە راستگۆییەی‮ ‬كاك مسعود بەباش نازانن‮ . ‬بەڵام جۆری‮ ‬دووەمی‮ ‬خوێندنەوەكە كەبەپێی‮ ‬بۆ چوونی‮ ‬من راسترو دروستترە چۆن كاتێك ئەخلاق لەسیاسەت دووخرایەوە ئەوكات تەنها كۆشش و ئەتككردن دەبنە سیمای‮ ‬سیاسەت‮ ‬،‮ ‬كەئەمە بەهیچ جۆرێك لەمێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆكدا بوونی‮ ‬نییەو ناشی‮ ‬بێت‮ ‬،‮ ‬لەكۆی‮ ‬ئەم خستنە‮ ‬ڕووانەی‮ ‬راستییەكاندا پێویستە ئەوانەشی‮ ‬وا هەر لەوگۆڕە رقیان لەكاك مسعودە‮ ‬،‮ ‬بەخۆیاندابێنەوەو‮ ‬،‮ ‬كەمێك ویژدانیان بخەنەكارو‮ ‬،‮ ‬سەیری‮ ‬ئەوە بكەن كەبۆچی‮ ‬هەموو دووژمنان مافی‮ ‬كورد بەڕێز كاك مسعود بەپیاوی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬دادەنێن و كودەتای‮ ‬لەدژ دەكەن و درۆی‮ ‬بۆ هەڵدەبەستن و بەوان بێت‮ ‬ڕۆژێك زووترلەناویشی‮ ‬بەرن ؟ با جارێك بەراوردی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬نەگۆڕی‮ ‬خەمخواردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد لای‮ ‬بەڕێزیان و ئەو خەركە سیاسیانە بكەین‮ ‬،‮ ‬كەهێشتا لەسیاسەت و مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و بوونی‮ ‬ئاستەمەكان نەگەیشتوون‮ . ‬بابزانن خەباتكردن بۆ مافی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬مەزڵووم لەوقسانەدا كۆنابێتەوە كەدەڵێی‮ ‬بڵقی‮ ‬سەرئاون و هیچیان لێ پێك نایەت جگە دژایەتیكردنی‮ ‬بێ مانای‮ ‬ناوەڕۆك دژ بەڕاستییەكان‮ . ‬بۆیە هەق وایە بۆ ئەم قۆناغە‮ ‬،‮ ‬هەموومان پێشەوایی‮ ‬كاك مەسعودمان پێ قبووڵبێت‮ ‬،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا دەكرێ قەبارەو بوونی‮ ‬خۆشمان بپارێزین ئاشكرایە بەڕێزیان هیچ كاتێك لاوازی‮ ‬و پەرتەوازە بوونی‮ ‬حزیە كوردییەكانی‮ ‬پێباش نەبووە‮ ‬،‮ ‬بەقەد ئەوەی‮ ‬كاری‮ ‬لەسەر‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬كردووە بۆیە ئێستا كاتێكی‮ ‬گونجاوو‮ ‬ڕەخساوە باشتر وایە برا گەورەیەكمان هەبێ‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵكیش بەگەورەیی‮ ‬سەریی‮ ‬هەریەكێك لەئێمە بكات و بەمەش شكۆ بۆ نەتەوەیەك و بونیادنان بۆتاكی‮ ‬كورد بگەڕێنینەوەو دەستەواژەی‮ ‬خۆ خۆری‮ ‬لەسەر ئەم میللەتە لابەرین‮ . ‬ئەم كارەش هێندەی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬خودی‮ ‬حزبەكان گرنگ و گرنگترە‮ ‬،‮ ‬چۆنكە دەبێتە ناسنامە بۆ سەردەمێك كەدەكرێ بە سەردەمی‮ ‬زێڕین ناوببرێت و سەروەریش بۆ هەموو لایەنەكان تۆمار بكرێت‮. ‬