بەهادین جەلال
زۆربەی‮ ‬ئەو وڵاتانەی‮ ‬لە دەستپێكی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬سیستەمی‮ ‬حوكمڕانیدان و هەوڵدەدەن دیموكراسی‮ ‬بنیادبنێن،‮ ‬بەشێوەیەك كە بۆ داكوتان و قایمكردنی‮ ‬ستونەكانی‮ ‬ئەم قۆناغە،‮ ‬كە دەكرێت بە قۆناغی‮ ‬راگواستن ناوببرێت،‮ ‬پێویستە بەر لە هەموو شتێك ئاوڕ‮ ‬لە دوو خاڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بدرێتەوە،‮ ‬كە رەنگە ئەولەوییەتی‮ ‬ئەو گۆڕانكارییە بن،‮(‬فەلسەفەی‮ ‬حوكمڕانی‮)‬و‮ (‬رۆڵی‮ ‬حكومەت لە ئەداكردنی‮ ‬ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬لەهەمبەر راییكردنی‮ ‬كاروباری‮ ‬خەڵك و پێشكەشكردنی‮ ‬خزمەتگوزاریی‮ ‬سەرەتایی‮)‬،‮ ‬هاوكات دەبێ ئەو حكومەتە مرۆڤ بكاتە تەوەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬و بنەڕەتیی‮ ‬هەموو هەنگاوێك كە بە ئاراستەی‮ ‬قایمكردنی‮ ‬پایەكانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬و دابینكردنی‮ ‬خۆشگوزەرانی‮ ‬هەڵیاندێنیێت‮.‬
ئەگەر سەروەریی‮ ‬یاسا و بەدامەزراوەییكردنی‮ ‬جومگەكانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬ئەولەوییەتی‮ ‬بەردەوامبوونی‮ ‬هەر دەسەڵات و حكوومەتێك بێت،‮ ‬ئەوا جێبەجێكردنی‮ ‬یاساو سەربەخۆیی‮ ‬دادگا و فرەكلتوریی‮ ‬و فرەئایینی‮ ‬و پێكەوەژیان دەبنە پێداویستیی‮ ‬هەرەلەپێشی‮ ‬بەتینكردنی‮ ‬متمانە لای‮ ‬خەڵك و رێزگرتن لە‮ ‬یاسا،‮ ‬لەنێو هەموو میللەتاندا ئاسایشی‮ ‬مرۆڤ بنەمای‮ ‬سەرەكیی‮ ‬مامەڵەكردنی‮ ‬پرەنسیپەكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و لێبووردەییە،‮ ‬ئەم ئاساییشەی‮ ‬مرۆڤ پێوانە و نۆرمی‮ ‬خۆشگوزەرانی‮ ‬و پێشكەوتنی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و كۆمەڵگایە،‮ ‬زانای‮ ‬دەروونناس فرۆید پێی‮ ‬وایە زۆرجار دابینكردنی‮ ‬ئاسایش بۆ كۆمەڵگە لە خودی‮ ‬كەرامەت و تەنانەت بوونی‮ ‬مرۆڤیش لەپێشترە،‮ ‬چونكە ناكرێ مەرجەكانی‮ ‬كەرامەت و شكۆمەندیی‮ ‬مرۆڤ بهێنرێنەدی‮ ‬بەدەر لە دابینكردنی‮ ‬ئاسایش،‮ ‬ئەمەش هاوكێشەیەكە دەچێتە خانەی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤەوە،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1994دا بۆ‮ ‬یەكەم جار لە چوارچێوەی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكاندا چەمكی‮(‬ئاسایشی‮ ‬مرۆڤ‮) ‬لەلایەن مەحبوب حەق وەزیری‮ ‬پێشووی‮ ‬دارایی‮ ‬پاكستانەوە بەكارهات،‮ ‬مەبەستی‮ ‬ئەم بەكارهێنانەش كە پشتگیرییەكی‮ ‬تەواوی‮ ‬لەلایەن ئەندامانەی‮ ‬ئەم رێكخراوەوە بەدەستهێنا،‮ ‬ئەوە بوو كە تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگا پێویستە هەست بە ئارامی‮ ‬و ئاسوودەیی‮ ‬و ئاسایش و پاراستنی‮ ‬كەرامەت و شكۆ بكەن‮.‬
لەم روانگەیەوە ئەگەر هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بە نموونە بێنینەوە،‮ ‬ئەوا دەكرێ بە شانازییەوە بڵێین و بۆ دۆست و دوژمنانیش بیسەلمێنین كە ئاسایش لە هەرێمەكەماندا هەمیشە سەقامگیر بووە،‮ ‬پێشتر و بەتایبەتیش لە ساڵی‮ ‬2014 ‮ ‬و ئەو ماوەیەی‮ ‬كە داعش سێیەكی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراقی‮ ‬داگیركرد،‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانیش بەوپەڕی‮ ‬بەرخودان و فیداكارییەوە بەرگرییان لە ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمیش كرد و بە سەدانیان شەهید و برینداربوون،‮ ‬دامەزراوە و دەزگاكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كوردستانیش بە دەیان پیلانی‮ ‬تیرۆریستانیان پووچەڵكردەوە،‮ ‬لەو سۆنگەیەوە دەتوانین بڵێین كە چەمكی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬مرۆڤ تەنیا بریتی‮ ‬نییە لە ئاسایشی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬تایبەت بە هەر دەوڵەتێك‮ ‬یان قەوارەیەكی‮ ‬سیاسییەوە،‮ ‬بەڵكو رەگوڕیشەی‮ ‬ئەم ئاسایشە بۆ ناخی‮ ‬كۆمەڵگا شۆڕدەبێتەوە،‮ ‬واتا پاراستنی‮ ‬كەرامەت و ناسنامە و پرەنسیپەكانی‮ ‬مۆراڵ و بەها كۆمەڵایەتییە باڵاكانی‮ ‬ئەو كۆمەڵگایە،‮ ‬زۆر سیستەمی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بەناوی‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬دادپەروەریی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ دەسەڵاتیان گرتەدەست،‮ ‬بەڵام سادەترین سیما و بەهای‮ ‬مرۆڤیان‮ ‬زیندەبەچاڵ كرد،‮ ‬بۆ نموونە زۆر لە رژێمەكانی‮ ‬سۆسیالیستی‮ ‬لە ئەوروپای‮ ‬رۆژهەڵات زیاتر خۆیان بە ئاسایشی‮ ‬رژێمەكانیانەوە خەریك كرد،‮ ‬تەنانەت لە وڵاتانی‮ ‬كاپیتالیزمیشدا ئەم رژێمانە گرنگییان بە ئاسایشی‮ ‬ناوخۆ و دەرەوەی‮ ‬خۆیان دەدا،‮ ‬بەتایبەتیش رۆچوونە نێو ململانێی‮ ‬ئایدیۆلۆجی‮ ‬و كێبڕكێی‮ ‬خۆپڕچەككردن‮.‬
خودی‮ ‬مرۆڤ ئامانج و ئامرازی‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬هەموو سەركەوتن و شكستێكە لەنێو هەموو گەلاندا،‮ ‬كە راستەوخۆ رەنگدانەوەی‮ ‬لە پایەكانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬ئەو وڵاتانەدا بەدەردەكەوێت،‮ ‬لەبەر ئەوە دەبینین زۆر لەو وڵاتانەی‮ ‬كە لەم چەند ساڵەی‮ ‬دواییدا گۆڕانكاریی‮ ‬سیاسییان تێدا هاتەئاراوە پابەندی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬گەلەكانیان بوون بە واتا نەریتی‮(‬تەقلیدی‮)‬یەكەی،‮ ‬بۆیە تا كۆتایی‮ ‬بەردەوام نەبوون،‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەمەش روونە،‮ ‬بەر لە هەموو شتێك خۆخەریك كردن بە بەرژەوەندیی‮ ‬ئیداری‮ ‬و دەستكەوتی‮ ‬تایبەت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە میسر و تونس روویدا نزیكترین نموونە بوو،‮ ‬كە كاردانەوە و پەرچەكرداری‮ ‬ئەو پەراوێزخستنە بوو كە مرۆڤ لەو وڵاتانە هەستی‮ ‬بە‮ ‬یەكسانی‮ ‬و ئاسایش نەدەكرد مەبەست(ئاساییشی‮ ‬مرۆڤ)ە،‮ ‬دیارە دەستێوەردانی‮ ‬دەرەكیش لە ئاسایشی‮ ‬هەر وڵاتێك رۆڵێكی‮ ‬نەرێنیی‮ ‬هەیە لە رووی‮ ‬تێكدانی‮ ‬ئاسایش بەگشتی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬مرۆڤ بەتایبەتی‮(‬لیبیاو سووریا)ش وەك نموونە،‮ ‬كە چۆن رووبەڕووی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆو ململانێی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬زلهێز بوونەوە و بە هەزارانیان لێ كوژرا و ملیۆنانیان لێ ئاوارەو پەناهەندە بوون و بووە هۆی‮ ‬كاولكاری‮ ‬و تێكچوونی‮ ‬شیرازە و ژێرخانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮.‬
زۆربەی‮ ‬ئەو وڵاتانەی‮ ‬كە گرنگیی‮ ‬بە ئاسایشی‮ ‬مرۆڤ دەدەن گەیشتوونەتە قۆناغێكی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬كە تێیدا‮ ‬یاسا سەروەرە و ماف و ئەركی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬دیاریكراوە،‮ ‬ئەمە وێڕای‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬بوارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬داهێنان و پەروەردەو رۆشنبیری،‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگا و سیستەمی‮ ‬حوكمڕانیی‮ ‬هەر وڵاتێك دەوەستێتە سەر ئاستی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬مرۆڤ و سەرجەم ماف و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی‮ ‬پاراستنی‮ ‬سەر و ماڵ و دەستەبەركردنی‮ ‬مافی‮ ‬خوێندن و‮ ‬یەكسانیبوون و دادپەروەریی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و چەسپاندنی‮ ‬گیانی‮ ‬هاووڵاتیبوون و ئینتیما و لێبووردەیی‮ ‬و فرەیی،‮ ‬كە ئەمە خۆشبەختانە تا رادەیەكی‮ ‬زۆر لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا دەبیندرێت،‮ ‬ئەگەر هێشتا كەموكوڕیش هەبێت،‮ ‬بۆیە دێینەوە سەر تێگەیشتن لە چەمكی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬مرۆڤ كە رەهەندێكی‮ ‬فراوانی‮ ‬هەیە،‮ ‬گوێ نادات بە شوێن و زمان و نەتەوە و ناوچەی‮ ‬جوگرافی‮ ‬و ناسنامە و كلتوور،‮ ‬كەواتە ئاسایشی‮ ‬مرۆڤ چەمكێكی‮ ‬جیهانییە بەقەد ئەوەی‮ ‬كە نێوخۆیی‮ ‬یان نیشتمانی‮ ‬یاخود ئیقلیمی‮ ‬بێت،‮ ‬كە پاراستنی‮ ‬ئەو ئاسایشە رەنگدانەوەی‮ ‬رووی‮ ‬گەشی‮ ‬هەر وڵاتێكە كە ئەم چەمكە دەخاتە پێشەوەی‮ ‬هەموو دەستكەوت و بەرژەوەندییەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەردەوامبوونی‮ ‬حوكمڕانی‮. ‬