فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا‮❊‬
بەر لەوەی‮ ‬بچمە ناو بابەتەكەم بە باشی‮ ‬دەزانم بە كورتی‮ ‬باسی‮ ‬بابەتی‮ “‬هێلكە و پیاز‮” ‬بكەم،‮ ‬لە‮ ‬یادمە كە منداڵ بووم دونیا دونیای‮ ‬ئێستا نەبوو بەم شێوازە دەواجنی‮ ‬پەلەوەر هەبێ و هێلكە بە تەبەقە و بە كارتۆن لە بازاڕ‮ ‬بفرۆشرێ‮.‬
ئەو كاتە تەنها هێلكەی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬هەبوو كە لە گوندەكانی‮ ‬دەوروپشتی‮ ‬هەولێر دەهێنرا بۆ ناو بازاڕ‮ ‬و زۆر كەمیش بوو،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬خەڵكی‮ ‬شاریش لە ماڵ مریشكیان بە خێو دەكرد و ئەو هێلكەیەی‮ ‬كە كۆدەكرایەوە لە نێوان چەند رۆژێك،‮ ‬دەبوو بە بەشێك لە خواردنی‮ ‬خانەوادەیەك بۆ جەمێك لە ژەمەكان،‮ ‬جا ئەو مریشكانە لەبەر ئەوەی‮ ‬لە دەرەوە بەڕەڵابوون و بەخێودەكران و لە كۆڵان دەگەڕان،‮ ‬زۆر جار مریشكی‮ ‬وا هەبوو دەچووە ماڵی‮ ‬جیرانان هێلكەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬یان لە كۆڵان شوێنێكی‮ ‬دەدۆزییەوە وەك پەنایەك،‮ ‬بۆیە پێی‮ ‬دەگوترا ئەو مریشكە فێرە هێلكە دەدۆڕێنی‮! ‬بەهەرحاڵ وەك مەسەلە كوردیەكە گوتەنی،‮ ‬وای‮ ‬لێدەهات هێلكەی‮ ‬بۆ خەڵك و جیقنەی‮ ‬بۆ خاوەن ماڵ بوو‮! ‬هەندێكیش لەو مریشكانە كە وایاندەكرد باركە بوون‮ ‬یەعنی‮ ‬ساڵی‮ ‬یەكەمیان بوو بە هێلكە دەهاتن و زۆربەی‮ ‬كاتەكان بەهۆی‮ ‬گۆڕانی‮ ‬دەنگیان لە جوجكەوە بۆ مریشك و قڕەقڕیان‮ ‬یان گەڕان بەولا و بەولا و بزربوونیان بۆ ماوەیەكی‮ ‬زۆر‮! ‬خاوەن مریشك دەیانزانی‮ ‬كە مریشكەكەی‮ ‬هێلكەی‮ ‬هەیە،‮ ‬جا بۆ ئەوەی‮ ‬هێلكەكە لە ماڵ بكەن و نەچنە ئەولا و ئەولا و هێلكە نەدۆڕێنن‮ “‬پیازێكی‮ ‬سپییان‮” ‬دەهێنا لە شوێنێكی‮ ‬لابەلاو دوورە دەستیان دادەنا،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬رێنمایی‮ ‬مریشكەكان بكەن تا بچن لە سەر پیازەكە بنیشن هێلكەكانیان بكەن و هێلكەكانیان نەدۆڕێنن و رەنج بە خەسار نەبن وەك خاوەن مریشك و ماڵ،‮ ‬چونكە مریشك جیاوازی‮ ‬لە نێوان هێلكە و پیاز ناكات،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬پیازیش هەیە خڕ‮ ‬و سپیە دەكرێ هێلكەبێ بە نەزەری‮ ‬مریشك‮.‬
‮ ‬ئەوەی‮ ‬من مەبەستمە لەو چیرۆكە بە داخەوە كەسانێك لە ناو خۆمان هەن وەك مریشك بە پیاز فریودەخۆن‮! ‬زۆر بەداخەوە هێلكەكانیان لە سەر پیاز دەكەن و لە هەر شوێنێك پێیان بڵێن هێلكە بكەن دەیكەن،‮ ‬زۆر بە داخەوە بوونە بە مریشكی‮ ‬كۆڵانان و ناسراون لە مێژوو كە هەردەم دۆڕاون،‮ ‬هەر جیقنەیان بۆ میللەتە،‮ ‬هەشە وەك مریشكی‮ ‬باڕكە و كەم تەجروبەكان لە هەر شوێنێك پیازێكیان بۆ دابنێن لە سەری‮ ‬دەخەون و خۆیان دەدۆڕێنن‮! ‬زۆر جار خاوەن ماڵ لەو سەردەم لەبەر ئەوەی‮ ‬مریشكەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەناسی‮ ‬كە چ ئەخلاقێكیان هەیە و دەیگوت فلان مریشك نابێ بەڕەڵا بكرێ،‮ ‬چونكە فێرە هێلكەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەدۆڕێنێ‮ ‬یان هەروەك باسمانكرد دەیگوت ئەم مریشكە تازە باركەیە لە دەنگ و گەڕانی‮ ‬ئەولا و ئەولای‮ ‬دیارە هێلكەی‮ ‬پێیە با دەرگای‮ ‬لە سەر دابخەین و شوێنێكی‮ ‬بۆ دیار بكەین تا فێربێ لە ماڵ هێلكە بكات و نەچێتە سەر سفرەی‮ ‬خەڵك‮. ‬
بە هەرحاڵ زۆر بە داخەوە بۆ نەگبەتی‮ ‬كورد لە مێژوو هەر هێلكەی‮ ‬دۆڕاوی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بەڵكو خەباتی‮ ‬دۆڕاویشی‮ ‬هەبووە،‮ ‬لە لایەن كەسانێك كە خوڕەوشتی‮ ‬ئەو مریشكە دۆڕاوانەیان هەبووە و بە پیازی‮ ‬دوژمن و نەیاران فریویان خواردووە‮! ‬یان وەك پیشە هێلكەكانیان بۆ بێگانە بووە و كون و كەلێن و كۆڵان جێگای‮ ‬رابواردن و زەماوەندیان بووە و وەك مریشك دۆڕاوبوونە و خزمەتكاری‮ ‬بێگانە بوونە و لە كاتی‮ ‬سەرما و سۆڵ و برسییەتیش ئەرك و بارگرانی‮ ‬سەرشانی‮ ‬خانەوادەكەیان بوونە و لە واقیعیشدا هێلكەیان بۆ خەڵك و جیقنەشیان بۆ خاوەن ماڵ و خانەوادە بووە‮. ‬
جا با چیتر وەك مریشكی‮ ‬سەردەمی‮ ‬كۆن و دەواجنی‮ ‬ئێستا نەبین،‮ ‬با خزمەتكاری‮ ‬ماڵی‮ ‬خۆمان بین،‮ ‬چونكە گەر وەك ئەو مریشكانە بووین قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬هێلكە‮ (‬كوشتارگە‮) ‬مەجزەرەش چاوەڕوانمانە و گۆشتخۆرەكانیش وەك گورگ و چەقەڵ و چەتە و رێگر لە بەردەممان دەبن،‮ ‬ئەگەر هەربووین بە خزمەتكاریش‮! ‬با خزمەتكاری‮ ‬میللەتی‮ ‬خۆمان بین،‮ ‬كورد گوتەنی‮ ‬گەر گۆشتیشمان بخۆن ئێسقانمان ناشكێنن،‮ ‬بەڵێ خۆفرۆشان لە مێژوو گەر بەراوردیان بكەین وەك مریشكن و دوژمنان هەندێ كات بە مەلعەنەت دانەوێلەو دانیان پێداون و هەندێ جار لە قەفەزی‮ ‬زێڕین بە خێویان كردوون،‮ ‬بەڵام بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان هێلكەیان پێكردوون و لە كاتی‮ ‬نەمانی‮ ‬هێلكەشیان‮ ‬یان سەریان بڕیون‮ ‬یان گەر گۆشتیشیان نەخورابێ تەسلیمی‮ ‬گورگ و رێوییان كردوون‮. ‬بۆیە دەبێ باش بزانین ئەوەی‮ ‬خزمەت بە بێگانە بكات هیچ جیاوازی‮ ‬نییە لەگەڵ ئەو مریشكە هێلكە دۆڕاوانە،‮ ‬حەیفە كەسانێك هەبن چ بەئاگا و چ بێ ئاگا،‮ ‬دوژمن وەك مریشك رەفتاریان لەگەڵ بكات و چ‮ ‬بەخەبەر‮ ‬یان بێ خەبەر،‮ ‬بەم نازناوەش رازی‮ ‬بن وەك مریشك بن‮! ‬سەیریش ئەوەیە میللەت بزانێ كە مریشكن و دۆڕاون بەڵام ئەوان ئاگایان لە خۆیان نەبێ كە دۆڕاون‮. ‬مێژوو روحم بە كەس ناكات،‮ ‬مرۆڤ مرۆڤە و مریشك نییە،‮ ‬گەر رەفتاریشی‮ ‬وەك مریشك بوو شایستەی‮ ‬ژیان نییە،‮ ‬چونكە مریشك بۆ خۆراكە،‮ ‬چ گۆشتەگەشی‮ ‬بێ‮ ‬یان هێلكەكەی‮ ‬وە تا دەگاتە تووك و ئێسقانەكەی،‮ ‬مریشك چ لەگەڵت بێت لە دەسەڵات و چ دژت بێت هەر بۆت ماڵ نین و بە هەردوولا خەتەرن،‮ ‬چونكە گەر هێلكە بۆ تۆش بكات بۆ دوژمنانیشی‮ ‬دەكات،‮ ‬بۆیە دەبێ تا پێمان دەكرێ رێگا نەدەین ئەخلاقی‮ ‬مریشكەكان خاوەن بڕیاربن‮! ‬ئەوەی‮ ‬ئەخلاقی‮ ‬مریشكە بۆ خۆشمان بە خێوی‮ ‬نەكەین،‮ ‬چونكە مریشك‮ “‬سەری‮ ‬لە تاجی‮ ‬زێڕ‮ ‬بنێی،‮ ‬بەڵام لە ئەنجامدا هەر دندوكی‮ ‬لە پیسایی‮ ‬دەدات‮” ‬ئەمە مەسەلەیەكی‮ ‬كوردییە و حیكمەتی‮ ‬خۆی‮ ‬تێدایە و دووبارە دەیڵێینەوە بەڵێ خائین و خۆفرۆشان لە روانگەی‮ ‬دوژمنان ئەو مریشكانەن كە خۆراكی‮ ‬دوژمنانن،‮ ‬بەڵام دوژمنی‮ ‬گەلەكەیانن،‮ ‬چونكە دز و درۆزنن،‮ ‬پەروەردە و خزمەتكاری‮ ‬سفرەی‮ ‬دوژمنانن و نانی‮ ‬زەلیلی‮ ‬و ژێردەستییان خواردووەو چاوشۆڕن‮! ‬بۆیە خزمەتكاری‮ ‬بێگانەن‮. ‬كورد لە پەندێكی‮ ‬پێشینان پێیان دەڵێت‮ “‬سەد ساڵ بكەی‮ ‬نۆكەری،‮ ‬هەر دێنی‮ ‬سەرشۆڕی‮” ‬یان‮ “‬سەد ساڵ بكەی‮ ‬بێگانە پەرستی‮ ‬هەر دێنی‮ ‬نوشستی‮” ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەوان رازین مریشك بن و سەرشۆڕبن،‮ ‬دەبێ ئێمە رازی‮ ‬نەبین ئەوان حاكم و چاوساغ‮ ‬و بڕیاردەرمان بن،‮ ‬نەك هەر بەخێویان نەكەین،‮ ‬بەڵكو دەبێ پاكسازی‮ ‬و چاكسازیش لەم جۆرە رەوشت و ئەخلاقە بكەین و بە زۆری‮ ‬ژمارەی‮ ‬مریشك و ژمارەی‮ ‬دەواجن فریو نەخۆین و بازێكی‮ ‬مەرد لە قەفەزدا ئازاد بكەین دونیایێك دەواجنی‮ ‬بۆگەن لەناو دەبەین و مریشكەكانیشمان رێكدەخەین‮.‬
‮❊ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ (‬پ.د.ك‮)‬