شەنگە هاوار كاكەیی‮❊‬
تێكدانی‮ ‬لادێكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكێك بوو لەو كارە دزێوانەی‮ ‬كە رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬فاشیست بەرقەراری‮ ‬كردبوو لە ناوچە كوردییەكاندا و گوزارشتی‮ ‬لە سیاسەتێكی‮ ‬بەزیو و بێ مۆڕاڵ و دۆڕاوخواز دەكرد و بە شكست پڕ‮ ‬لە رق و كینە بەرجەستە بوو،‮ ‬كە پڕ‮ ‬بوو لە زەبروزەنگ،‮ ‬دەرهەق بە نەسرەوتنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە سەرەتای‮ ‬ساڵی‮ ‬هەشتاكاندا كە زۆر بێبەزەییانە كەوتە تێكدانی‮ ‬كێڵگە سەوزەكانی‮ ‬ئەوینی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بە رووخاندنی‮ ‬گوندەكانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر‮.‬
هەڵبەتە ماڵی‮ ‬داپیرەم گوندنشینی‮ ‬بوون لە لادێیەك بە ناوی‮ “‬مەترادی‮ ‬كوردی‮” ‬و خانووی‮ ‬داپیرە گەورەم‮ ‬یەكێك بوو لەو خانووانەی‮ ‬كە بەر ئەو هێرشە پڕ‮ ‬چەرمەسەرییە كەوت،‮ ‬وەكو هەزاران ماڵە كوردی‮ ‬دیكە كە چارەنووس و موڵك و ماڵاتیان دەكەوتە ژێر مەرحەمەتی‮ ‬قەدەرێكی‮ ‬شووماویی‮ ‬لە سایەی‮ ‬حوكمی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬تاكڕەوی‮ ‬بەعسی‮ ‬فاشیستدا‮. ‬رەنگە دیمەنی‮ ‬وێرانەیی‮ ‬و خاپووربوون سەبارەت بە نەستی‮ ‬هەڤاڵێكی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كە هەڵگری‮ ‬چەكی‮ ‬پێنووسە،‮ ‬ئاسان نەبووبێت،‮ ‬چونكە تێكڕای‮ ‬ژیانی‮ ‬تا ئەم چركەساتە لە باجی‮ ‬یەك رستەدا خۆی‮ ‬بە كڕنۆش داوە،‮ ‬ئەویانیش‮ “‬بژی‮ ‬كورد بژی‮ ‬كوردستان‮” ‬بووە‮. ‬بەڵێ ئەو ماڵە گەورەمان كەوتە بەر شاڵاوی‮ ‬راگواستن و وێرانەیی‮ ‬و تەختكرا بە خاپووری‮ ‬هیچ شتێك نەما،‮ ‬تەنها‮ ‬یەك شت نەبێت،‮ ‬بنجی‮ ‬دارە گوڵەسوورەكەی‮ ‬ماڵی‮ ‬داپیرەم كە ناسرابوو بە گوڵەباغ،‮ ‬یاخود عەتر،‮ ‬گوڵێكی‮ ‬بە بەرامەت و ئێجگار بۆن خۆش بوو،‮ ‬ئەم دارە لە نەستی‮ ‬باوكمدا هەمیشە گەشبینییەك بوو كە نەماندەڕواند،‮ ‬زۆریش بێ خزمەت بوو،‮ ‬كەچی‮ ‬لە گەشە نەدەكەوت و سەوز دەبوو و هەمیشە باوكم تا سەفەری‮ ‬بۆ ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا وەكو خێزان گەشتمان بۆ لای‮ ‬ئەو رەگوڕیشە بەهێزە بوو‮. ‬جێگای‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬ماڵە باوانمان بوون كە لە سێبەریدا‮ ‬یادەوەری‮ ‬مناڵی‮ ‬خۆم و ئامۆزاكانم تیایدا بەدی‮ ‬دەكرێن‮. ‬رەنگە ئەم وردە باسەم بكەوێتە قاڵبی‮ ‬خودێتیی‮ ‬و تایبەتمەندییەوە كە دەربڕینی‮ ‬باسەكە تایبەتە بە باوكی‮ ‬ئازیزم،‮ ‬بەڵام هەر چەند ئەمەم كرد خۆم وەلا بگرم لە دەربڕیندا نەدەكرا و گوزارشتم ناكامڵ دەبوون،‮ ‬چوون لە چركەساتی‮ ‬ئێستامان زۆربەمان پەرۆشی‮ ‬رەگوڕیشەی‮ ‬ئەو شەجەریانەین كە پێی‮ ‬دەڵێن هێزی‮ ‬پۆلایینی‮ ‬نەسرەوتنی‮ ‬كوردیە كە رەوینەوەی‮ ‬ئومێد،‮ ‬بكەینە دیاری‮ ‬بۆ ئەو چینە‮ ‬یاخیەی‮ ‬ناو رێبازی‮ ‬مەردایەتی‮ ‬و ئەوانەی‮ ‬كەوتوونەتە ژێر كاریگەری‮ ‬و موئەسیراتێكی‮ ‬بریق و باقی‮ ‬ماددیەت و تەماحەوە و لە ماڵی‮ ‬گشتی‮ ‬یاخین،‮ ‬لەو رێگا پڕ‮ ‬شكۆیە هەنگاو نانێن بۆ بۆنكردنی‮ ‬بەرامەتی‮ ‬عەتری‮ ‬گوڵە سوورەكەی‮ ‬حەوشەی‮ ‬ماڵی‮ ‬داپیرەم،‮ ‬تەنها ئاڕاستەی‮ ‬چاویان زەنگی‮ ‬هۆشیان بۆ‮ ‬یەك دیوە كە ئەویش ژیانی‮ ‬شاهانەی‮ ‬بەشێك لە بەرپرسانە بێ ئاگا لەوەی‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬وەكو نموونەی‮ ‬هەر قوتابخانەیەك كۆتا ئەنجام گرنگە،‮ ‬كۆتا ئە نجام بەرقەرارە كە كۆشش و سەعی‮ ‬كردنەكانە و لە وادەیەكی‮ ‬نزیك كە كۆتایی‮ ‬ساڵ بەرامەتەكەی‮ ‬دەگاتە چنگی‮ ‬مستمان‮. ‬لە هەمان كات مرۆڤ ئەگەر لە خانوویەكی‮ ‬رووخاودا ئەگەر‮ ‬یەك كەرپووچی‮ ‬بمێنێ لە بناغەیەكی‮ ‬مەتین و پوختە،‮ ‬ئەوە ئەو پنتە بچووكە دەبێتە رێگا خۆشكەر و تروسكاییەكی‮ ‬هیوا بۆ دروستبوونی‮ ‬بینایە و ماڵێكی‮ ‬تازە‮. ‬جوانتر و پتەوتر لە جاران چونكە لە دروستبوونی‮ ‬دووەم كەڕەتدا كەرەستەی‮ ‬بیناسازییان تەژی‮ ‬دەبێت بە ئامرازی‮ ‬بەهێز لە زەنگی‮ ‬هۆشیاری‮ ‬و ئاگایی‮ ‬دروستبوونەوە خۆ ئەگەر چەند نەفس نزمێك رێگامانیان تەڵخاند بە گەندەڵی،‮ ‬ئەوە بەو واتایە نییە،‮ ‬ئەوانە سەری‮ ‬ڕمن و لە جەربەزی‮ ‬ویژدان لە رەهاییدا ئازادن‮. ‬بۆیە دەبا بۆ رازاندنەوەی‮ ‬شوورا و پەروازی‮ ‬ئەو ماڵە كوردییە كە لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیك بەرقەرار دەبێت بەرابەڕایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬گەشە بكا و بیڕازێنینەوە بە وێنەی‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوەكانمان،‮ ‬زیندانیانی‮ ‬سیاسی،‮ ‬بە وێنەی‮ ‬ئەو هەڤاڵانەی‮ ‬بێ دەمامك و بێ ئارایشت لە گۆڕەپانی‮ ‬كوردایەتیدا لە خەباتن‮. ‬رەنگە ئەم روانینە بكەوێتە قاڵبی‮ ‬ستایش و مەدح و سەنا كە ئەمەیانیش دروستە،‮ ‬بەڵام لە ئاست هەڵوێست نواندنیان زۆر كەمە كە هەڵگری‮ ‬وزەی‮ ‬بێگەردی‮ ‬و شەرافەتن،‮ ‬بۆیە خامەی‮ ‬پڕ‮ ‬بڕشت و جوانی‮ ‬دەبێ ئەو ساتەوەختانەی‮ ‬كە مەبەستی‮ ‬پێكاندنی‮ ‬باس لە دەربڕینە جوانەكانیان بكات كە لە تاراوگەدا دەینوێنن،‮ ‬پاش تەمەنێكی‮ ‬دوور و درێژی‮ ‬پەناهەندەیی‮ ‬لە ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬هەمیشە باوكم و سێ هەڤاڵی‮ ‬لە خەباتێكی‮ ‬بێگەردی‮ ‬بارزانیدا بەردەوامن‮. ‬قورسە باسی‮ ‬باوكم بكەم بەبێ ریوایەتی‮ ‬كەڵەپچەی‮ ‬دەستی‮ ‬كە نووسی‮ “‬بژی‮ ‬كورد بژی‮ ‬كوردستان‮” ‬لە تافی‮ ‬لاوێتیدا لە رۆژی‮ ‬چەژنی‮ ‬نەورۆز لەسەر دیواری‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬ئیمام قاسم لە شاری‮ ‬كەركووك خۆی‮ ‬و هاوەڵەكانی‮ ‬كەوتنە بەندیخانە و زیندان،‮ ‬رەفیقەكانی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لە ژێر ئەشكەنجەدان سەرزەنشت و جنێودان بەبارزانی‮ ‬ئازادكران،‮ ‬تەنها هەڤاڵ هاوار كاكەیی‮ ‬نەبێ ماوەی‮ ‬سێ ساڵ لە زیندان گیرسایەوە و بە كەڵەپچە و بەیاوەری‮ ‬پۆلیس و پیاوانی‮ ‬رژێم رووی‮ ‬كردە هۆڵی‮ ‬تاقیكردنەوەكان و‮ ‬یەكێك لەو چركە هێزانەی‮ ‬بۆ بنەماڵەمان تاجێكی‮ ‬پۆڵایینی‮ ‬باوەڕە تكانی‮ ‬خوێنی‮ ‬دەستە بەندكراوەكەی‮ ‬باوكمە لەسەر پەڕی‮ ‬كاغەزی‮ ‬سپیدا لە كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬تاقیكردنەوەكان‮. ‬دڵخۆشیمان و شەنگی‮ ‬بێداریمان لە بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیدا بە گوڵەسوورەكەی‮ ‬حەوشەی‮ ‬ماڵەكەمان و پێنووسی‮ ‬باوكمانە كە لە بەرهەمی‮ ‬خۆڕاگرتن و‮ ‬یەك ئیرادەیی‮ ‬بە بەرامەت بوو بۆمان‮. ‬ئێستاش بەو تەمەنە كڕنۆشی‮ ‬هەر بۆ پێشمەرگەیە،‮ ‬نە پلە و نە پایە و نەپۆست‮! ‬تەنها ئامۆژگاری‮ ‬بۆمان بەردەوامبوونە لە رێبازی‮ ‬مەردایەتی‮ ‬دوور لە بەرژەوەندی‮ ‬و تەماح و بۆ دەستەبەربوونی‮ ‬ئاوات و تموحە مادییەكان كە لە بونیادی‮ ‬هەموو نەفسێكدا بوونی‮ ‬هەیە و بەدیدەكرین،‮ ‬ئامۆژگاری‮ ‬بۆمان لە دەرەوەی‮ ‬كۆشش بەو بونیاد دوور لە قۆرغكردنی‮ ‬دەسەڵاتە،‮ ‬ئەگەر بێت بپڕژێینە سەر كاریگەری‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬شكۆی‮ ‬لەسەر كەسایەتی‮ ‬قوتابییەكانی‮ ‬لە پەناهەندەیی‮ ‬لە ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا ئەوە دەبێت بە هەمان رێگا سەر نەسڵەمنینەوە هەر بگەڕێینەوە بۆ نەفەسی‮ ‬باوكم و ئەمجارەیان هاوەڵەكانی‮ ‬بەسەركەینەوە لە سێبەری‮ ‬هەمان حەوشەی‮ ‬جارانمان‮ ‬كە پڕە لە هێز و گڕوتین و بەرامەتی‮ ‬مەردایەتی‮ ‬گوڵی‮ ‬سووری‮ ‬وەفا بۆ خۆشەویستی‮ ‬بارزانی‮. ‬خۆ پێنووس درك بەوە دەكات كە تەماح مرۆڤ زۆر بچووك ئەكاتەوە،‮ ‬بەڵام لە ئاست هەڤاڵی‮ ‬هێژا كاك حوسێن مەمەد زمانی‮ ‬لاڵە و كپە و ترسنۆكە،‮ ‬ئەگەر بتوانیت بەدەر لە راستی‮ ‬بدوێی‮ ‬پاش چل ساڵ پەناهەندەیی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لیژنەی‮ (‬داكوتا‮) ‬ئەگەر سەردانی‮ ‬ماڵە ساكارەكەی‮ ‬بكەیت بە دڵنەوایی‮ ‬ئاسوودە دەبی،‮ ‬وا دەزانی‮ ‬لە بارەگای‮ ‬بارزانی‮ ‬لە ناوچەی‮ ‬ناوپردانی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬حەفتاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردووی‮ ‬و تۆ لە پشوودانی‮ ‬پاش ماندووبوونێكی‮ ‬زۆر لە ژوورە زەردە بەرەو نەقەی‮ ‬دڵ روحت هۆگری‮ ‬ئارامی‮ ‬دەبێت‮. ‬ئەم هەموو گڕوتینە دڵەخەماوییەكان هێور دەكاتەوە و بە موحیبەت و حەنین و لە دڵڕفێنی‮ ‬كە پاش ئەو هەموو تەمەنە هەڵگری‮ ‬پاسپۆرتی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬نییە و هەرگیز مامەڵاتی‮ ‬نەكردووە و هەوڵی‮ ‬بۆ نەداوە و نەیكردووە بە كۆشش و بە خەم،‮ ‬پێیوایە لەم نزیكانە پاسپۆرتی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەخاتە باخەڵی،‮ ‬لەسەر پەیڤینی‮ ‬دڵی‮ ‬خۆی‮ ‬دەفەرموێت خۆ ئەگەر تەمەن رێگای‮ ‬نەدا ئەوە كوڕەكەی‮ ‬ئاری‮ ‬كە لە دایكێكی‮ ‬ئەمەریكییە بەو ئەركە هەڵدەستێت كە دڵ و دەروونی‮ ‬لە باوكی‮ ‬بۆ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بەگڕ‮ ‬و بەتینترە‮. ‬لە بۆنە و‮ ‬یادە حزبی‮ ‬فەرمی‮ ‬و نافەرمییەكانی‮ ‬ناوچەی‮ (‬داكواتا‮) ‬زەردپۆش دەكەن،‮ ‬بێ بەرامبەر و پرسین لە نەسریە بە‮ ‬یاوەری‮ ‬كوردانی‮ ‬تاراوگە و هەڤاڵانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮. ‬لە نێواندا هەڤاڵ و دەروێشی‮ ‬تەریقەتی‮ ‬بارزانیدا ئەستێرەیەكی‮ ‬گەشی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬كە شایەنی‮ ‬ورووژاندنە لە هەمان ناوچە ناوچەی‮ ‬باكوور ئەویشیان هەڤاڵ ئەندازیار‮ ‬یاسین بەروارییە كە بیرەوەری‮ ‬دەدركێنم تا ئێستا هێز و عەتری‮ ‬گوڵەسوورەكەی‮ ‬حەوشەی‮ ‬داپیرەمی‮ ‬لێ دەبارێت ناكرێ ژیان بەزێو بێ بە‮ ‬یەك ئاڕاستە و روانین و‮ ‬یەك پێناسەی‮ ‬هەبێ كە دەگەڕێنەوە سەر باسی‮ ‬گرێی‮ ‬وەفا،‮ ‬هەڤاڵێكی‮ ‬بارزانی‮ ‬كە چەند دڵسۆزە و بە ئەمەكە،‮ ‬هەڵگری‮ ‬خەسڵەتی‮ ‬مەردایەتی‮ ‬و پیاوەتییە،‮ ‬یەكێك لە ئاكارە جوانەكانی‮ ‬رێچكەی‮ ‬نەتەوایەتییە كە تێكەڵ بە خوێنی‮ ‬بووە لای‮ ‬زاتیان‮ ‬یان كوردستان‮ ‬یان نەمانە‮.‬
هەروەها هەڤاڵی‮ ‬كۆڵنەدەر كاك قادر ئاوارە،‮ ‬كە خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬كوردپەروەرانەی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەیە لە ویلایەتی‮ ‬سوفاڵسی‮ ‬ئەمەریكی،‮ ‬ماڵی‮ ‬هەمیشە بارەگای‮ ‬بارزانییە چونكە هاوەڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرە،‮ ‬خۆی‮ ‬و خانەوادەی‮ ‬بە هەمان رێڕەوی‮ ‬باوك ماڵە تایبەتییەكەیان قوتابخانەیەكی‮ ‬بچووكی‮ ‬كوردایەتییە دیارە لەو ویلایەتە كۆمەڵێك كارو چالاكی‮ ‬و وۆرك شۆپ بۆ ئەو موهاجیرانەی‮ ‬بە ئەنجام ئەگەیەندرێن و رۆژێكیان بۆ تەرخانكراوە بەو هۆیەوە كراوەتە پشوویێكی‮ ‬فەرمی،‮ ‬بەڵام رۆڵی‮ ‬كوڕە شێری‮ ‬سلێمانی‮ ‬هەڤاڵی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بە هۆی‮ ‬پەیوەندییە پتەوەكانی‮ ‬كە بە قەد لۆبییەك كاریگەرن لە رێگای‮ ‬تەنسیق و كۆنێكتە شەخسییەكانی‮ ‬لەگەڵ سیناتۆری‮ ‬ویلایەتییەكەیان توانی‮ ‬بە هەوڵ و تەقەلایەكی‮ ‬زۆرەوە رۆژێكیش تایبەت بكات بۆ كورد و بیكەن بە پشوویەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬ئەویش‮ ‬21 مانگی‮ ‬ئادار كە دەكاتە رۆژی‮ ‬چەژنی‮ ‬نەورۆز‮. ‬واتا هەموو نەورۆزێك لە ویلایەتی‮ ‬سوفالسی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬هاوچەشنی‮ ‬كوردستان پشووە‮. ‬
دیارە بە گێڕانەوەی‮ ‬رۆڵی‮ ‬هەڤاڵانی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە تاراوگە هەزار بە هەزارن،‮ ‬بەڵام نووسەر جەختی‮ ‬لەسەر لایەنێك لەو لایەنانە كردووەتەوە كە چۆن بە چاوی‮ ‬خۆی‮ ‬و بە نەستی‮ ‬خۆی‮ ‬دێڕ‮ ‬بە دێڕی‮ ‬ئەم راستییانەی‮ ‬بەدیكردوون و بە خیانەتی‮ ‬دەزانی،‮ ‬ئیزافەی‮ ‬یەك پیت،‮ ‬یەك حەرف كردبێت لە دەفتەری‮ ‬میسداقیەتی‮ ‬ئەم هەڤاڵانە،‮ ‬بۆیە لایەنی‮ ‬تەوژمی‮ ‬نەزۆكی‮ ‬بێ ئومێدی‮ ‬نەگەیشتووەتە ناخی‮ ‬نووسەر،‮ ‬كە دڵنیایە رێبازی‮ ‬قوربانیدان تژین لە كەڵە مێردان،‮ ‬بەڵام كە خۆشبەختین ئەو راستییانە خاك‮ ‬ڕابن لە مێرگی‮ ‬شیرینی‮ ‬باپیرانم و حەوشە بەرفراوانەكەی‮ ‬ماڵی‮ ‬داپیرەم بۆ ئەو بۆن و بەرامەتە رەسەنەی‮ ‬عەتری‮ ‬ئەوینی‮ ‬گۆڵی‮ ‬سووری‮ ‬كوردایەتییە كە هەرگیز رژێمی‮ ‬بەعس لە توانای‮ ‬نەبووە لە دەروونی‮ ‬دەروێشانی‮ ‬تەریقەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬رایماڵێ،‮ ‬بۆیە كۆتا ئەنجام وێردی‮ ‬زمانی‮ ‬نووسەریش هەر بژی‮ ‬كورد،‮ ‬بژی‮ ‬كوردستانە‮. ‬
‮❊ ‬ماستەر لە‮ ‬یاسای‮ ‬گشتی‮.