ئیڤان خالید‮ ‬یاریزانی‮ ‬پێشووی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر و‮ ‬یاریزانی‮ ‬ئێستای‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر،‮ ‬لەوەتەی‮ ‬چۆتە نێو دونیای‮ ‬وەرزش ئاستێكی‮ ‬بەرز لەنێو‮ ‬یاریگاكان لەهێڵی‮ ‬بەڕگری‮ ‬پێشكەش دەكات،‮ ‬لەم كاتەدا ئەم‮ ‬یاریزانە بەشێوەیەكی‮ ‬ئاست بەرز لەرێزی‮ ‬یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر‮ ‬یاری‮ ‬دەكات و سەرەتای‮ ‬دەستپێكی‮ ‬لەتازەپێگەیشتووانی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر بووە و پاشان چۆتە رێزی‮ ‬تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬كوردستان و عێراق،‮ ‬ئیڤان خالید لەساڵی‮ ‬2005دا‮ ‬ڕووی‮ ‬كردۆتە‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر و نزیكەی‮ ‬12 ساڵ لەم‮ ‬یانەیە‮ ‬یاری‮ ‬كردووە و پاشان دوا وێستگەی‮ ‬ئەو‮ ‬یاریزانە‮ ‬یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر بووە و تاوەكو ئێستایش لەگەڵ ئەو‮ ‬یانەیە بەشێوەیەكی‮ ‬كارا و چالاك بەردەوامە،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەو‮ ‬یاریزانەی‮ ‬بەسەر كردەوە‮.‬
هەر لەبارەی‮ ‬ئاست و ئەنجامی‮ ‬یانەكەیان لەخولی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان ئیڤان خالید بۆ ئەم پرسەیش گوتی‮: ‬سوپاس بۆ خودا تیپەكەی‮ ‬ئێمە لەهەموو‮ ‬ڕوویەكەوە تارادەیەك زۆر لەئاستێكی‮ ‬بەرزدایە بەهیمەتی‮ ‬هەموولایەك‮ ‬،خۆشبەختانە هیچ كەموو كوڕییەكمان نییە لەنێو‮ ‬یانەكەمان كەشایەنی‮ ‬باسكردن بێت،‮ ‬بێگومان دەستەی‮ ‬كارگێری‮ ‬و‮ ‬ڕاهێنەر و‮ ‬یاریزانان هەمووان بۆ پێشخستنی‮ ‬ئاستی‮ ‬یانەكە بەیەكەوە هاوكاری‮ ‬یەكتربووین‮ ‬،‮ ‬بێگومان لەخولی‮ ‬كوردستان كار لەسەر ئەوە دەكەین چۆن بتوانین ئەم وەرزە نازناوی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان دەستەبەر بكەین و بۆ بەدەستهینانی‮ ‬پلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان‮ ‬هەمیشە تادواستەكانی‮ ‬خولەكە دەجەنگین‮.‬
ئەو‮ ‬یاریزانە لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا گوتیشی‮: ‬نابێت‮ ‬ڕۆلی‮ ‬ڕاهێنەر سەمیر بابۆ هیچ كات لەیاد بكەین چونكە‮ ‬ناوبراو وەك‮ ‬ڕاهێنەرێكی‮ ‬سەركەوتوو و لێهاتوو لەگەڵ تیپەكە هەڵسوكەوت دەكات،‮ ‬بۆیە هیوامان بەو‮ ‬ڕاهێنەرە زۆرە كە هەمیشە جگە لەپێشكەش كردنی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬باش و‮ ‬ڕاهێنانێكی‮ ‬سەركەوتوو هیچی‮ ‬تری‮ ‬لێ بەدی‮ ‬ناكرێت‮.‬
هەر لەبارەی‮ ‬خۆشترین‮ ‬یاری‮ ‬وناخۆشترین‮ ‬یاری‮ ‬كەئیڤان خالید ئەنجامی‮ ‬داوە ناوبراو بۆ ئەمەیش قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو‮: ‬خۆشترین‮ ‬یاری‮ ‬لەخولی‮ ‬نایابی‮ ‬عێراق بەرانبەر‮ ‬یانەی‮ ‬زەورا بوو كە ئەنجامی‮ ‬یارییەكە بەگۆڵێك‮ ‬یەكسانبووین و ئەو كات باشترین‮ ‬یاریمان كرد،‮ ‬ناخۆشترین‮ ‬یاریشمان ئەو بەرامربەر مەریخی‮ ‬سودانی‮ ‬بوو كەئەو كات لەیانەی‮ ‬نەوتی‮ ‬ناوەراست‮ ‬یاریم دەكرد و ئەنجامی‮ ‬یارییەكەش بە ئەنجامی‮ ‬2-1 دۆراند‮.‬
سەبارەت بەئاستی‮ ‬یانەكانی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان ئەو‮ ‬یاریزانە زۆر سەرسامی‮ ‬ئاستی‮ ‬یانەی‮ ‬نەورۆزە و ئەو بۆ ئەم مەبەستەش گوتی‮ : ‬بێگومان لەخولی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان زۆر سەرسامی‮ ‬ئاستی‮ ‬یانەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬نەورۆز بووم،‮ ‬هەر لەدەستپێكی‮ ‬خولەكەدا تاوەكو ئێستا ئەو تیپە بەئاستێكی‮ ‬بەرز دەركەوت و تائێستایش بەشێوەیەكی‮ ‬باش سەرجەم‮ ‬یارییەكان ئەنجام دەدات‮.‬
دوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان ئیڤان خالید بەنیازی‮ ‬كام‮ ‬یانەیە كە‮ ‬یاری‮ ‬بۆ بكات،‮ ‬ئەو بۆ ئەم وەڵامەیش‮ ‬ڕاشكاوانە گوتی‮: ‬تائەم كاتە هیچ بڕیارێكم نەداوە بۆ ئەم مەبەستە،‮ ‬بەڵام بەنیازم بۆ وەرزی‮ ‬داهاتوو‮ ‬یاری‮ ‬لەیانەیەكی‮ ‬خولی‮ ‬پلەی‮ ‬یەكی‮ ‬عێراق‮ ‬یاری‮ ‬بكەم‮ .‬
هەر لەبارەی‮ ‬ئەو‮ ‬یانانەی‮ ‬كەپڵەی‮ ‬یەكەم و دووەمی‮ ‬خولی‮ ‬كوردستان بەدەست دەهێنن ئیڤان خالید پێشنیارێكی‮ ‬گرینگی‮ ‬بۆ ئەندامانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬كوردستان هەیە و ئەو لەمباریەوە گوتی‮ : ‬واباشترە ساڵانە ئەو‮ ‬یانەیەی‮ ‬كە پلەی‮ ‬یەكەم و دووەمی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان بەدەست دەهینێت‮ ‬،‮ ‬حەقوایە بەبریاری‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬كوردستان بەشداری‮ ‬لەپاڵەوانیەتی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬هەرێمەكان بكەن،‮ ‬ئەم هەڵوێستە دەبێتە پاڵنەرێك كەیانەكان ساڵانە بەگوڕو تینیەوە‮ ‬یارییەكان ئەنجام بدەن‮.‬
دواجار ئیڤان خالید لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا هێمای‮ ‬بۆ تەورێكی‮ ‬گرینگ كرد و ئەو لەمبارەیەوە گوتی‮: ‬هەموو كەس شانازی‮ ‬بەوە دەكات لەیانەی‮ ‬هەولێر‮ ‬یاری‮ ‬بكات،‮ ‬منیش‮ ‬یەكێك بووم لەو‮ ‬یاریزانانەی‮ ‬كەهەمیشە خۆشحاڵ بوو كەماوەیەكی‮ ‬زۆر لەم‮ ‬یانەیە
ئا‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین‮ ‬