رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد كە یانەی بەرشلۆنە دۆزەرەوەی رەوانەی یارییەكەی نێوان بەنفیكا و فرانكفۆرت كردووە بۆ لەنزیكەوە بینینی یاریزانێكی لاوی بەنفیكای پورتوگالی، بەرشلۆنە بیر لەوە دەكاتەوە كو شوێنگرەوەیەك بۆ سوارێز بدۆزیتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوی جواو فلیكسی تەمەن 91 ساڵان، كە لەدوا یارییاندا توانی هاتریك تۆمار بكات،، جیی باسە چەندین یانە چاویان بڕیوەتە ئەو یاریزانە لاوە لەوانە یانەكانی: مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول، ریال مەدرید، بروسیا دۆرتمۆن، پاریس سان جێرمان.









