خهبات: ئاشتی گەرمیانی – هەولێر
عەدنان عەبدولڕەحمان عەول پێشمەرگەیەكی خانەنیشین ی زیرەڤانی یە ، لە ناوچەی شوان سەر بە شاری كەركووك لە دایك بووە ، 20 ساڵە خوێن دەبەخشێت كە جۆری خوێنەكەی B+ ، تاوەكو ئێستا پتر لە 95 بوتڵی بەخشیوە بەو كەسانەی كە پێویستیان بە خوێن هەیە ، لە سەردانێكی بەرێز عەدنان عەبدولڕەحمان بۆ ڕۆژنامەی خەبات چەند پرسیارێكمان ئاراستەكرد:
عەدنان عەبدولڕەحمان كێیە؟
من خەڵكی شاری كەركووكم و لە ساڵی 1995 لە شاری هەولێر ژیانی هاوسەریم پێكهێناوە و خاوەن 9 سەر خێزانم ، منداڵێكم لە منداڵییەوە بە نەخۆشی شیرپەنجە كۆچی دوایی كردوە ، بۆیە من هەستی ئەوەم هەیە كە خزمەتی خەڵك بكەم .
هەستت چی یە كە خوێن دەبەخشیت ؟
كەخوێن دەبەخشم هەست بە ئارامی لەش و گیانم دەكەم ، و هەست بە ئاسودەیی دەكەم كاتێك خوێنی خۆم دەبەخشم بۆ خزمەتی خەڵك ،جگە لەوەش من خۆم خەڵك كۆ دەكەمەوە بۆ سەنتەری كۆمەڵەی خوێن بەخشانی كوردستان.
جگە لەخوێین ئامادەیت ئەندامی جەستەی خۆت ببەخشیت؟
من ئامادەم پارچەیەك لە جەستەی خۆم ببەخشم بەوكەسانەی كە پێویستیان بە من هەیە ، بەتایبەتی گورچیلەی خۆم .
چەند ڕۆژ جارێك خوێن دەبەخشێت ؟
هەر سێ مانگ جارێك خوێن دەبەخشم.
دوا ووتەت چی یە بۆ خەڵكی كوردستان؟
داواكارم هەركەس پێویستی بەخوێن بوو لەڕێگای ئەم ژمارەیەوە 07512358455 وە پەیوەندیم پێوە بكەن من دەتوانم خەڵكی تریش پەیدا بكەم بۆ خوێن بەخشین ، پێشم وایە كەئەمە كارێكی پڕ لە مرۆڤایەتییە و خزمەتی میللەتەكەم دەكەم و وویژدانم ئارامە لەم كارە پیرۆزە.









