خه‌بات: ‬سەرهەنگ نەجمەدین‮ ‬
پێرێ ‮ ‬12/4/2019 لە شاری‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەخت‮ ‬لەیانەی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬هەولێر پاڵەوانیەتی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬بۆ كۆمەڵێك‮ ‬یاریزانی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و عەربی‮ ‬و بیانی‮ ‬ئەنجام درا‮.‬
لەپاڵەوانیەتیەكە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر بەشداریان تێدا كردبوو كەماوەی‮ ‬یەك رۆژی‮ ‬خایاند،‮ ‬سەبارەت بەوەڕگرتنی‮ ‬زانیاری‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پاڵەوانیەتیەكە بەرێوەربەری‮ ‬یانەی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر‮ ‬بەرێز خالید راشد بۆ خەبات‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬ئەم پاڵەوانێتییە لەسێ گێم پێكهاتووە،‮ ‬بێگومان گێمی‮ ‬یەكەم بۆ بەشداربووانانی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬یە كە لەشەش ئەسپسواری‮ ‬پێكهاتووە،‮ ‬گێمی‮ ‬دووەم بۆ‮ ‬یاریزانە عەربەكانە كە لە8 ئەسپسواری‮ ‬پێكدێت،‮ ‬هەروەها گێمی‮ ‬سێیەم لەیاریزانە بیانیەكان پێكدێت كەتیایدا نۆ ئەسپسواری‮ ‬لەپێشبڕكێیەكەدا لەخۆی‮ ‬دەگرێت،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕكابەرییە لەسەر ئەوەیە كەكام ئەسپ لەپێشبیڕكێیەكەدا خێراتر رادەكات و پێش هەمووان دەكەوێت،‮ ‬ئەو پاڵەوانیەتیەیش هەموو هەفتەیە واتە لەڕۆژانی‮ ‬هەینی‮ ‬بۆ بەشداربووانان ساز دەدەین‮.‬
هەر لەبارەی‮ ‬بەرنامەو پڵانی‮ ‬داهاتوویان بەرێوەبەری‮ ‬یانەی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬هەولێر‮ ‬بەرێز خالید راشد بۆ ئەم مەبەستە گوتی‮: ‬لەكۆتایی‮ ‬ئەم مانگە واتە بەرواری‮ ‬26/4 پاڵەوانیەتی‮ ‬جامی‮ ‬نەورۆزی‮ ‬ساڵانە بۆ‮ ‬یاری‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬ئەنجام دەدەین و تیایدا گرانبەهاترین خەڵات لەپاڵەوانیەتیەكەدا بەپاڵەوانی‮ ‬پێشبڕكێیەكە پێشكەش دەكرێت،‮ ‬بێگومان پاڵەوانیەتی‮ ‬جامی‮ ‬نەورۆزی‮ ‬ساڵانە جیاواز دەبێت بەباراورد لەگەڵ پاڵەوانیەتیەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬چونكە لەم پاڵەوانیەتیەدا رێژەیەكی‮ ‬زۆر لەسەر ئاستەكانی‮ ‬ناوخۆ و دەرەوە وڵات بەشداری‮ ‬تێدا دەكەن،‮ ‬بۆیە گرینگیەكی‮ ‬تەواو بەپاڵەوانیەتیەكە دەدەین‮ ‬بەهەوڵ وكۆششی‮ ‬هەموولایەكیش‮ ‬كار بۆ پێشخستنی‮ ‬پاڵەوانیەتیەكە دەكەین‮. ‬

لەبارەی‮ ‬گرینگیدان و پێشخستنی‮ ‬یاری‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬لەكوردستان بەگشتی‮ ‬ولەهەولێری‮ ‬پایتەخت بەتایبەتی‮ ‬بەرێز خالید راشد بۆ ئەم مەبەستەیش قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو ئەو بەوشێوەیە گوتی‮: ‬بێگومان من لەم‮ ‬یانەیە وەك بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كار دەكەم،‮ ‬بۆ زانیاریتان ئەم‮ ‬یانەیە لەدوو بەش پێكهاتووە واتە لەنێو‮ ‬یانەكە دوو پرۆژەی‮ ‬جیاوازمان هەیە‮ ‬،‮ ‬پرۆژەی‮ ‬یەكەم بۆ پێشبڕكێی‮ ‬وكردنەوەی‮ ‬پاڵەوانیەتی‮ ‬یە‮ ‬،‮ ‬پرۆژەی‮ ‬دووەمیش فێرگەی‮ ‬یاری‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬یە‮ ‬،‮ ‬واتە لەیەك كاتدا دوو پرۆژە لەم‮ ‬یانەیە‮ ‬جێبەجێ دەكرێت‮ ‬،‮ ‬یەكێك بۆ بەرێوەچوونی‮ ‬پاڵەوانیەتی‮ ‬و ئەوەی‮ ‬دیكەیش بۆ فێركردن‮ ‬و كردنەوەی‮ ‬خولی‮ ‬فێربوون بۆ ئەوانەی‮ ‬كە هیچ شارەزاییان لەپێشبڕكیی‮ ‬و بەكارهێنانی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬نییە‮.‬

دواجار ئەو بەرێوەبەرە لەبارەی‮ ‬ژمارەی‮ ‬یانەكانی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬لەعێراق وكوردستاندا ناوبراو بۆ ئەم پرسەش گوتی‮: ‬بێگومان‮ ‬یانە لەعێراقدا زۆرن‮ ‬،‮ ‬بەڵام‮ ‬یانەی‮ ‬بەغدا لەباشترین و نایابترین‮ ‬یانە لەشاری‮ ‬بەغدا هەژمار دەكرێت،‮ ‬هەروەها لەكوردستاندا چوار‮ ‬یانەمان هەیە بەناو‮ ‬یانەكانی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬هەولێر‮ ‬،‮ ‬كەتین‮ ‬،سلیڤان‮ ‬،‮ ‬ناوەندی‮ ‬مەم بۆ ئەسپسواری،‮ ‬ئەو چوار‮ ‬یانەیە بەفەرمی‮ ‬یاری‮ ‬و پێشبڕكێی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬ئەنجام دەدەن‮.‬

هەر لەدرێژەی‮ ‬ڕاپۆرتەكەدا سكرتێری‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬كوردستان جەمال جامباز لەبارەی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬پاڵەوانی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬جامی‮ ‬نەورۆزی‮ ‬ساڵانە بۆ خەبات گوتی‮: ‬بەڵێ،‮ ‬بەنیازین لە26/4 پاڵەوانێتییەكی‮ ‬گەورە و بەشێوەی‮ ‬كراوە بۆ بەشداربووانانی‮ ‬یاریزانانی‮ ‬ناوەوەو دەرەوەی‮ ‬وڵات ساز بدەین،‮ ‬مەبەست لەكردنەوەی‮ ‬پاڵەوانیەتیەكە گرینگیدانە بەپێشبڕكێی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬لەكوردستان،‮ ‬هیوادارین رێژەی‮ ‬بەشداربووانان زۆر بێت تا پێشبڕكێیەكە خۆشتر وگەرمتر و‮ ‬ڕكابەرتر بێت‮.‬

یاریزانی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر عەلی‮ ‬عەدای‮ ‬كەپلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬لەپێشبڕكێیەكە دەستەبەر كردبوو ناوبراو بۆ ئەم ئەنجامە بەرزە بۆ خەبات‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬خۆشخاڵبووم لەم پاڵەوانیەتیەدا بەبەشداری‮ ‬چەندین‮ ‬یاریزانی‮ ‬ئاست بەرزی‮ ‬یانەكانی‮ ‬كوردستان و عێراق و دەرەوەی‮ ‬عێراق پلەی‮ ‬یەكەمم بەدەستهێنا،‮ ‬ئەو سەركەوتنە و ئەو ئەنجامە منی‮ ‬زیاتر هاندا بۆ ئەوەی‮ ‬ئامادەكاری‮ ‬تەواو بكەم بۆ‮ ‬پاڵەوانیەتی‮ ‬ئەسپسواری‮ ‬جامی‮ ‬نەورۆزی‮ ‬ساڵانە كەوابڕیارە لە26/4 لەهەولێری‮ ‬پایتەخت ئەنجام بدرێت،‮ ‬ئەو سەركەوتنەی‮ ‬ئەمڕۆ بەدەستم هێناوە پێشكەشی‮ ‬سەرجەم ئەندامانی‮ ‬یانەكەو و هاندەرانی‮ ‬خۆشەویست‮ ‬دەكەم‮ ‬كەلەهەموو پێشبڕكێیەكان ئامادە دەبن‮.‬

ئەنجامی‮ ‬پێشبڕكێیەكە بەمشێوەیە بوو‮:‬
گێمی‮ ‬یەكەم‮: ‬بۆ ئەسپسواری‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬بۆ‮ ‬ماوەی‮ ‬1200 مەتر عەلی‮ ‬عەدای‮ ‬44 خاڵ لەكێشی‮ ‬55?5 پلەی‮ ‬یەكەم
عەلی‮ ‬محەمەد‮ ‬40 خاڵ لەكێشی‮ ‬58?5 پلەی‮ ‬دووەم،‮ ‬شاهۆ جودە46 خاڵ لەكێشی‮ ‬60 پلەی‮ ‬سێیەم‮.‬
گێمی‮ ‬دووەم،‮ ‬بۆ ئەسپسواری‮ ‬عەرەبی‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬1200 مەتر‮ ‬یاریزان عەمار عەبدولعال لەیانەی‮ ‬كەتین‮ ‬46 خاڵ لەكێشی‮ ‬62 پلەی‮ ‬یەكەم‮ ‬،‮ ‬یاریزان عەلی‮ ‬فەتاح‮ ‬42 خاڵ لەكێشی‮ ‬61پلەی‮ ‬دووەم،‮ ‬شاهۆ جودە‮ ‬28 خاڵ لەكێشی ‮ ‬57.5 پلەی‮ ‬سێیەم