خه‌بات‮: ‬هەندرێن شێرزاد
رۆژی‮ ‬پێنجشەممەی‮ ‬رابردوو‮ ‬11 ی‮ ‬نیسان‮ ‬،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی‮ ‬گشتی‮ ‬وڵات،‮ ‬خەڵكی‮ ‬هیند روویان كردە بنكەكانی‮ ‬دەنگدان‮ . ‬بەو پێیەی‮ ‬ئەم پرۆسەیە لە وڵاتێكدا ئەنجام دەدرێ كە ژمارەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬نزیكەی‮ ‬1.3 ملیار كەسە و لە‮ ‬7 قۆناغ‮ ‬پێكدێ و نزیكەی‮ ‬900 ملیۆن دەنگدەریش بەشداری‮ ‬تێدا دەكەن‮ ‬،‮ ‬بۆیە لەسەر ئاستی‮ ‬جیهاندا بە گەورەترین پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن دادەنرێ‮.‬
پەرلەمانی‮ ‬هیند
‮-‬پەرلەمانی‮ ‬ئەم وڵاتە لە دوو ئەنجومەن پێكدێ‮ ‬،‮ ‬یەكەمیان لوك سبها‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران‮ ‬و ئەوەی‮ ‬تر راجیا سبها‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬پیران‮ .‬
‮-‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران لە‮ ‬545 ئەندام پێكدێت‮ ‬،‮ ‬دەنگدەران‮ ‬543 ئەندام هەڵدەبژێرن و سەرۆكی‮ ‬هیند دوو ئەندامەكەی‮ ‬تر دادەمەزرێنێ كە سەر بە رەوەندی‮ ‬ئەنگلۆ ژ هیندین‮ .‬
بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكومەت‮ ‬،‮ ‬هەر پارت و ئیئتیلافێك لانی‮ ‬كەم پێویستی‮ ‬بە‮ ‬272 كورسی‮ ‬هەیە‮.‬
یەكەم هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران لە ساڵی‮ ‬1951 ئەنجام دراوە و ماوەكەی‮ ‬5 ساڵە‮.‬
ئەمە‮ ‬17 ەمین جارە دەنگدەران ئەندامانی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران هەڵدەژێرن‮.‬
ئەندامانی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران و ئەنجومەنی‮ ‬كەرتەكان‮ ‬250 ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬پیران هەڵدەبژێرن‮ ‬،‮ ‬پێشتریش حكومەت چەند كورسیەك بۆ ژمارەیەك لەو كەسایەتیانە تەرخان دەكات كە رۆڵی‮ ‬بەرچاو لە كاروباری‮ ‬وڵات دەگێڕن‮.‬

‮-‬لە هیند‮ ‬29 ویلایەت هەن‮ ‬،‮ ‬هەریەكێكیان حكومەتێكی‮ ‬خۆجێیی‮ ‬هەیە و هەر‮ ‬5 ساڵ جارێك هەڵدەبژێردرێت‮ ‬،‮ ‬جگە لە جامۆ و كشمیر كە ماوەكەی‮ ‬6 ساڵە‮ ‬،‮ ‬هەروەها‮ ‬7 كەرتی‮ ‬ئیتیحادی‮ ‬دیكەش هەن كە كاروباریان راستەوخۆ لەلایەن حكومەتی‮ ‬ناوەندیەوە بەڕێوە دەبرێ‮.‬

هەڵبژاردنەكانی‮ ‬2019
‮-‬لە تەمەنی‮ ‬18 ساڵیدا تاكی‮ ‬هیندی‮ ‬دەبێتە خاوەنی‮ ‬مافی‮ ‬دەنگدان‮.‬
لەم پرۆسەیەدا نزیكەی‮ ‬900 ملیۆن دەنگدەر مافی‮ ‬دەنگدانیان هەیە‮ ‬،‮ ‬15 ملیۆن كەس تەمەنیان لە نێوان‮ ‬19 بۆ‮ ‬19 ساڵ دایە‮ .‬
دەنگدان لە رێگەی‮ ‬ئامێری‮ ‬ئەلیكترۆنیەوە ئەنجام دەدرێ‮.‬

هیند بەكارهێنانی‮ ‬كارتی‮ ‬دەنگدانی‮ ‬قەدەغە كردووە و پارتەكانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنیش رەخنە لەم سیستمە ئەلیكترۆنیە دەگرن و پێیان وایە ساختەكاری‮ ‬تێدا دەكرێ‮.‬
دەنگدەران لە نزیكەی‮ ‬ملیۆنێك بنكەوە دەنگ دەدەن و لە سەرجەم بنكەكانیشدا زیاتر لە‮ ‬11 ملیۆن كارمەند هەیە‮.‬
تەنیا لە بازنەی‮ ‬نیزام ئابادی‮ ‬سەر بە ویلایەتی‮ ‬تیلانجانا زیاتر لە‮ ‬185 بەربژێر هەن و خەرجیەكانی‮ ‬ئەم شارە بە تەنیا‮ ‬350 ملیۆن روپیەیە‮ ‬نزیكەی‮ ‬5 ملیۆن دۆلار‮ .‬
2.293 پارتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەلایەن لیژنەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانەوە تۆمار كراون‮.‬

لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ساڵی‮ ‬2014 دا‮ ‬،‮ ‬زیاتر لە سێ چارەگی‮ ‬دەنگدەران دەنگیان دا بە‮ ‬8.251 كاندید و‮ ‬464 پارتی‮ ‬سیاسی‮. ‬بەربژێر و پارتەكان زیاتر لە‮ ‬5 ملیار دۆلاریان خەرج كرد‮ .‬
لە رووی‮ ‬خەرجییەوە‮ ‬،دوای‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەمەریكا‮ ‬،‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬هیند بە پلەی‮ ‬دووەم دێن لەسەر ئاستی‮ ‬جیهاندا‮.‬

قۆناغەكانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن
پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن لە هیند بە‮ ‬7 قۆناغ‮ ‬ئەنجام دەدەرێ كە ئەمانەی‮ ‬خوارەوەن‮ :‬
‮-‬قۆناغی‮ ‬یەكەم‮ : ‬11 ی‮ ‬نیسان‮ ‬،‮ ‬لە‮ ‬91 بازنە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێ‮ .‬
‮-‬قۆناغی‮ ‬دووەم‮ : ‬18 ی‮ ‬نیسان‮ ‬،‮ ‬97 بازنە دەگرێتەوە‮ .‬
‮-‬قۆناغی‮ ‬سێیەم‮ : ‬23 ی‮ ‬نیسان‮ ‬،‮ ‬115 بازنە دەگرێتەوە‮ .‬
‮-‬قۆناغی‮ ‬چوارەم‮ : ‬29 ی‮ ‬ئەپریل‮ ‬،‮ ‬71 بازنە دەگرێتەوە‮ .‬
‮-‬قۆناغی‮ ‬پێنجەم‮ : ‬6 ی‮ ‬ئایار‮ ‬،‮ ‬51 بازنە دەگرێتەوە‮ .‬
‮-‬قۆناغی‮ ‬شەشەم‮: ‬12 ی‮ ‬ئایار‮ ‬،‮ ‬59 بازنە دەگرێتەوە‮.‬
‮-‬قۆناغی‮ ‬حەوتەم‮ : ‬19 ی‮ ‬ئایار‮ ‬،‮ ‬59 بازنە دەگرێتەوە‮.‬

گەیشتن بە بنكەكانی‮ ‬دەنگدان
‮-‬دەنگدەرانی‮ ‬هیند لە پێناوی‮ ‬گەیشتن بە بنكەكانی‮ ‬دەنگدان پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی‮ ‬هەموو شێوازە سەرەتایی‮ ‬و هاوچەرخەكانی‮ ‬هاتوچۆ و گواستنەوە‮ ‬،‮ ‬لەوانە‮ : ‬فیل و حوشتر و بەلەم و پاسكیل و ماتۆرسكیل و فرۆكە و شەمەندەفەر و هی‮ ‬تر‮.‬

ئەو كارمەندانەش كە ئەركی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەكەیان پێ سپێردراوە و ژمارەیان‮ ‬11 ملیۆن كەس دەبێ‮ ‬،‮ ‬تێكەڵەیەكن لە هێزی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و نیمچە سەربازی‮ ‬و چاودێر و وێنەگر و كارمەندی‮ ‬حكومی‮ ‬و مامۆستا و‮ ‬یەرپرسە فەرمیەكانی‮ ‬سەر بە لیژنەی‮ ‬هەڵبژاردن‮.‬

كۆنترین دەنگدەر
‮-‬لیژنەی‮ ‬هەڵبژاردن لە رێگەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬دەنگدەرانەوە رایگەیاند كە توانراوە كۆنترین دەنگدەری‮ ‬هیندی‮ ‬ئاشكرا بكرێ‮ . ‬ئەو ناوی‮ ‬شیام ساران نیگیە و لە ساڵی‮ ‬1951 ەوە بەشداری‮ ‬سەرجەم پرۆسەكانی‮ ‬دەنگدانی‮ ‬كردووە و تەمەنی‮ ‬102 ساڵە،‮ ‬چاوەڕێش دەكرێ ئەم جارە لە ویلایەتی‮ ‬هیماشال برادیش دەنگ بداتەوە‮.
‬
پارتە سیاسیە سەرەكیەكان
‮-‬بەهاراتیا جاناتای‮ ‬راستڕەوی‮ ‬هیندۆسی‮ ‬دەسەڵاتدار‮ ‬یەكێكە لە گەورەترین پارتە پێشبڕكێكارەكانی‮ ‬نێو پرۆسەكە و ناریندرا مودی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬ئێستای‮ ‬هیند خۆی‮ ‬بۆ ویلایەتی‮ ‬دووەم ئامادە دەكات‮.‬

ساڵی‮ ‬2014 ئەم پارتە‮ ‬284 كورسی‮ ‬وەدەست هێنا و حكومەتێكی‮ ‬ئیئتیلافی‮ ‬لەگەڵ چەند هاوپەیمانێك پێكهێنا كە خاوەنی‮ ‬45 كورسی‮ ‬بوون‮.‬
كۆنگرەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬راهول فاندی‮ ‬یەكێكە لە گەورەترین پارتەكانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن و ساڵی‮ ‬2014 لە دەسەڵات دوور خرایەوە‮.‬
بە مەبەستی‮ ‬شكستهێنان بە پارتی‮ ‬دەسەڵاتدار‮ ‬،‮ ‬ژمارەیەك پارتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬هەوڵی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬گەورەترین كوتلەیان دا‮ ‬،‮ ‬بەڵام پلانەكە سەری‮ ‬نەگرت‮.‬

پەیمانی‮ ‬پارتە سیاسیەكان
‮-‬پارتی‮ ‬بەهاراتیا جاناتای‮ ‬دەسەڵاتدار پەیمانی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬كۆمەڵێك پەیمانی‮ ‬داوە كە پەیوەندیان بە نەتەوەی‮ ‬هیندۆسییەوە هەیە‮ ‬،‮ ‬بۆ نموونە،‮ ‬پەیمانی‮ ‬لادانی‮ ‬مادەیەكی‮ ‬دەستووری‮ ‬داوە كە تایبەت بووە بە بەخشینی‮ ‬ئیمتیازی‮ ‬تایبەت بە گەلی‮ ‬جامۆ و كشمیر‮.‬

‮-‬پارتی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬نیشتمانیش زیاتر جەختی‮ ‬لەسەر بواری‮ ‬كشتوكاڵ و بێكاری‮ ‬و زامنكردنی‮ ‬تێپەڕاندنی‮ ‬یاسای‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئافرەت و پەرەدان بە پرۆسەی‮ ‬پەروەردە كردۆتەوە‮ .‬
پارتی‮ ‬كۆنگرە ژ كە كۆنترین پارتی‮ ‬سیاسی‮ ‬هیندە ژ پشت بە پلانی‮ ‬كەمترین رێژەی‮ ‬داهات دەبەستێ كە‮ ‬72 هەزار رۆپیە‮ ‬34 هەزار دۆلار‮ ‬دەگرێتەوە لە ساڵێكدا بۆ هەر خێزانێكی‮ ‬هەژار‮ .‬

پێشبینی
‮-‬ئەگەرچی‮ ‬دەرفەتی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬هەردووك پارتی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لەیەك نزیكە‮ ‬،‮ ‬بەڵام راپرسیەكان باس لەوە دەكەن كە هیچ‮ ‬یەكێك لە دوو پارتە سەرەكیەكە زۆرینەی‮ ‬دەنگ وەدەست ناهێنێ‮ ‬،‮ ‬بە جۆرێك بتوانێ بە پشتبەستن بە زۆرینەی‮ ‬كورسیەكانی‮ ‬پەرلەمان حكومەت پێك بێنێ‮ ‬،‮ ‬بۆیە ئەوان هەوڵی‮ ‬نزیككردنەوەی‮ ‬پارتە ئیقلیمی‮ ‬و بچووكەكان دەدەن‮ .‬