بەكر كەریم حەسەن‮
نوسەر و رۆژنامەنووسی‮ ‬میسری‮ ‬جەلال عامردەلێ‮” ‬كشتوكال برسیەتی‮ ‬ناهێلێ،‮ ‬پیشەسازی‮ ‬پێداویستییەكان دابین دەكات،‮ ‬بەڵام پەروەردە و فێركردن نیشتمانێك دەچێنێ و دروستی‮ ‬دەكات‮ “. ‬كە نیشتمانێك چاندراوە دروست كراوە بێگومان مرۆڤەكانن نیشتمانەكەیان بنیاتناوە،‮ ‬بەڵام پێشتر مرۆڤەكان بنیات نراون لە رێگای‮ ‬پەروەردە و فێركردن،‮ ‬واتە كلیل و هەنگاوی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬مرۆڤ پەروەردە و فێركردنە‮. ‬بۆیە گرنگە وە پێویستییەكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوایەتییە ئەوپەری‮ ‬گرنگی‮ ‬بە كۆی‮ ‬سیستەمی‮ ‬پەروەردە و فێركردن بدەین لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە جۆرێك سەرەتا پێویستە‮ ‬یەكەم لە پرۆگرامەكانی‮ ‬خوێندنی‮ ‬هەر سێ قۆناخی‮ ‬باخچەی‮ ‬منداڵان و قۆناخی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬و قۆناخی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬دەست پێ بكەین،‮ ‬پرۆگرامێك لە هەر قۆناخێك تەواو كەر و درێژەپێدەری‮ ‬قۆناخەكانی‮ ‬پێش خۆی‮ ‬بێت،‮ ‬پرۆگرامێك بێت چۆن بتوانین مرۆڤی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بنیات بنێین،‮ ‬بێگومان ئەوەش ئەركی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەروەردە و بەرێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬پرۆگرامەكانە،‮ ‬دەكرا چەند سالێك بەر لە ئێستا و ئێستاش درەنگ نییە پرۆگرامەكانمان گوزارشتیان بكردایە لە واقیعی‮ ‬ئەورۆی‮ ‬كوردستان و راهێنان و پەروەردە كردن و فێركردن و تێگەیاندنی‮ ‬رۆڵەكانمان لە سەر پڕەنسیپی‮ ‬بەها كۆمەڵایەتییەكان و كارامەییەكانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و ژیان كە راستەوخۆ پەیوەندی‮ ‬تاك بە تاكی‮ ‬بە رۆڵەكانی‮ ‬كوردستان هەیە،‮ ‬جگە لەوەش ئەركی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەروەردەیە كە سوود لەو جۆرە پرۆگرامانە وەربگرێ كە لە زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬جیهان پەیڕەو دەكرێن چەندەها ساڵە‮.

‬بێگومان ئامانجی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬پێكاوە لە بنیاتنانی‮ ‬مرۆڤ هەر بۆ نموونە لە ووڵاتانی‮ ‬ژاپۆن و كۆریای‮ ‬باشور و سەنگاپورە و مالیزیا و ئیمارات و لوبنان و ئوردون و میسر و‮ ‬دەیەها ووڵاتانی‮ ‬تر ئەو جۆرە پرۆگرامانە دەخوێنن و ئەنجامیان هەبووە‮. ‬گرنگە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان نەخشە رێگا و ستراتیژیەتێكی‮ ‬روون و دیدگایەكی‮ ‬رۆشنی‮ ‬دوور مەودامان هەبێت پاڵپشت بە كۆمەلێ پڕەنسیپی‮ ‬راست و دروست و پتەو كە ئامانجی‮ ‬سەرەكیمان بنیاتنانی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بێت لە سەر كۆمەلێ بنەما و پڕەنسیپ لە پرۆگرامەكان و پەرتووكی‮ ‬قوتابیان لە سەرجەم قۆناخەكان رەنگ بداتەوە و قوتابیان پەروەردەی‮ ‬كۆمەلێ چەمك و ئادكاری‮ ‬جوان و پێویست بكات هەروەكو لە ووڵاتانەی‮ ‬باسمان كردن پەیڕەو دەكرێن،‮ ‬ئێمە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان پێویستییەكی‮ ‬زۆر و بەردەواممان هەیە بۆ بنیاتنانی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە هەموو روویەكەوە لە پێش هەموویان لەسەر خۆشەویستی‮ ‬بۆ خاك ونیشتمان فرچك بگرێ و متوو بێت و هەرگیز نەتوانێ دەستبەردار و سازشكاری‮ ‬بستێ لە خاكی‮ ‬نیشتمان بێت و لەگەڵ بەهێزبوونی‮ ‬بەها‮ ‬كۆمەڵایەتییەكان و فێربوونی‮ ‬كارامەییەكانی‮ ‬ژیان،‮ ‬چونكە‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬مرۆڤ پێویستە ئەو پڕەنسیپ و بنەما نەگۆڕانە لە ناخی‮ ‬هەر تاكێك رەنگ بداتەوە و لەگەڵی‮ ‬گەشە بكات و گەورە بێت‮. ‬جارێكی‮ ‬تر جەخت لە سەر ئەوە دەكەمەوە پێویستە وەزارەتی‮ ‬پەروەردە هەماهەنگی‮ ‬و پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ ئەو‮ ‬وڵاتانە بێت كە پرۆگرامەكانیان ئاماژە و هێما و چەقی‮ ‬قورسایین بۆ بنیاتنانی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬بەردەوامیمان لەگەڵ ئەو ووڵاتانە هەبێت لەسەر زەوی‮ ‬لە قوتابخانەكانمان لە پرۆگرام و پەرتووكی‮ ‬قوتابییەكانمان رەنگدانەوەی‮ ‬پرۆگرامەكانی‮ ‬ئەو‮ ‬وڵاتە پێشكەوتووانە ببینن كە ئامانجیان بنیاتنانی‮ ‬مرۆڤە،‮ ‬تاوەكو ئێمەش بە ئەرك و بەرپرسیاریەتی‮ ‬خۆمان هەڵسین وەكو وەزارەتی‮ ‬پەروەردە لە بنیاتنانی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬كوردستانە‮.‬

‮❊ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬چاڵاكی‮ ‬وەرزش و هونەر‮.‬