خهبات: ڕۆشنا عەلی
ئەزموونی مامۆستایەك گۆشەیەكی هەفتانەی لاپەڕەی پەروەردەو خوێندنە ئەو مامۆستایانە بەسەردەكاتەوە كە تەمەنییان بۆ خزمەتی پیشەیی مامۆستایی و پەروەردە تەرخانكردووەو لەسەردەمێكدا خزمەتییان بە قوتابیان و منداڵانی كوردستان كردووە ، ئەزموونی ئەم هەفتەیە ئەزموونی مامۆستا ئاهەنگ مەلا فەندیی ە كە مامۆستاو سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خانەنشینە لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر لەساڵی 1947 لەشاری هەولێر لە دایك بووە لەساڵی 1971 ەوە مامۆستایە و پسپۆڕی بایۆلۆجی زیندەوەر زانییە و یانزە ساڵیش وەك سەرپەرشتیار كاری كردووە.
مامۆستا ئاهەنگ مەلا فەندی باسی لە ئەزموونی خۆی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە هەشت ساڵ وەك سەرپەرشتیاری یەكەم وپسپۆڕی لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر خزمەتی كردووە و 22 و ساڵیش تەمەنی كاركردنییەتی تەنها وەك مامۆستا هەروەها خۆی ئاماژەی بەوەدا كە بەشداری چەندین كۆنفڕانس كردووە و لە لیژنەی دانانی پڕۆگرام و سیستەم بووە.
پرسیارم لێكرد كە ئایا لە ئێستادا ڕەوشی پەروەردە چۆن ئەبینی مامۆستا ئاهەنگ ئاماژەی بەوەدا كە باشی نابینێت و هۆكاری ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ ناجێگیر بوونی سیاسەتی پەروەردە ئەو لەمبارەیەوە وتی : بە بۆچونی من خراپییەكەی ئەگەڕێتەوە بۆ ناجێگیربوونی سیاسەتی پەروەردە كەسێتی و یاساكان و بۆنموونە پڕۆگرامەكان دەگۆڕن بێ ئەوەی مامۆستای بۆ ئامادە بكەن و بەرزنەكردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستا و سەرەڕای خراپی باری ئابووری مامۆستا هەموو ئەمانە هۆكارن.
دەربارەی ئەوەی كە ئایا مامۆستا چۆن خودی خۆی پێشبخات ئەو وتی ” ئامۆژگاری من بۆ مامۆستا ئەوەیە ئەگەر بیەوێت سەركەوتووبێت دەبێت پیشەكەی خۆی خۆشبوێت هەوڵ بدات زانیاری خۆی پەرە پێبدات ڕەچاوی لایەنی پەروەردەیی بكات نەك تەنها زانستی.
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا ڕوانگەی ئێوە چییە لە نێوان مامۆستای سەردەمی ئێوەو مامۆستای ئێستا ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەدا كە بە بۆچونی ئەو مامۆستای كۆن زیاتر هەستی بەبەرپرسیارێتی ئەكرد ،ئەو وتی “مامۆستای پێشوو زیاتر هەستییان بەبەرپرسیارێتی ئەكرد و لە كۆنیشدا زیاتر گرنگی بەلایەنی پەروەردەیی ئەدرا و هاوكاری ماڵەوە لە گەڵ قوتابخانە زۆرتر بوو ئێستا ئەم هاوكارییە باش نییە بگرە لاوازیشە.
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا بۆ داهاتوو پێشنیاری كێ دەكات وەك مامۆستایەكی بە ئەزموون ئاماژەی بە هەردوو مامۆستا ئەستێر ئەحمەد ئاكۆ و مژدە هاشم كرد ، ئەزموونی مامۆستایەك لە ئایندە هەوڵ دەدات هەردوو مامۆستا بەسەربكاتەوە.









