خەبات: ڕۆشنا عەلی
لەوەتەی قەیرانی داراییە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پەروەردە ڕوویان لە خێر خوازان كردووە بۆ هاوكاریكردنییان لە نۆژەنكردنەوەو دروستكردنی قوتابخانەدا ، هەرچەند ئەم بە دەنگەوە هاتنە تا ئێستا وەك پێویست نەبووە ، بەڵام ژمارەی ئەوانەشی خزمەتییان كردووە بە پرۆسەی پەروەردە لەم ڕوەوە كەم نین ، گەنجێكی شاری هەولێریش لەو ڕوانگەیەوەو لە ئاست خۆی و بەسەرمایەكەی دەستی بە كاری خۆبەخشی بە هەمان مەبەست كردووەو وەك خۆشی دەڵێت تا ئێستا 20 قوتابخانەی نۆژەنكردۆتەوەو كاری تێدا كردووە لاپەڕەی پەروەردە دیمانەیەكی لەگەڵ ئەشقی هەركی ئەو گەنجە نەخوێندەوارە ڕێكخست.
سەرەتا دەربارەی ئەوەی كە تا ئێستا چەند قوتابخانەی لەسەر ئەركی خۆی نۆژەنكردۆتەوە؟ ئەشقی هەركی بۆ خەبات ئاماژەی بەوەدا كە ئەو چاوی زۆر لەوە زیاترە كە كردوویەتی ئەو وتی ” تا ئێستا زیاتر لە 30 قوتابخانەمان نۆژەنكردۆتەوە و بەرنامەم ئەوەیە بگەمە 50 قوتابخانە كە ماوەی نۆمانگێكە دەستم پێكردووە لە سلێمانیش بەرنامەم هەیە 50 قوتابخانە نۆژەنبكەمەوە لە دهۆكیش بە هەمان شێوە 50 قوتابخانە پێشم خۆشە سلێمانی و دهۆك هاوكاربن .
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا بڕی چەند پارە لە هەر قوتابخانەیەك خەرج دەكات هەركی وتی ” من بۆ هەر قوتابخانەیەك تەماشای كەم و كوڕییەكانی ئەكەم پێویستی بەچی هەبێت لە %60 ی نۆژەندەكەمەوە بۆنموونە پێویستی بە بۆیاغ بێت یان كێشەی بۆری و ئاوەڕۆ كاشی سەقف سانەوی و هەندێ كەم و كوڕی كە هەبووە نۆژەنمانكردۆتەوە هەندێ جاریش زیاترمان كردووە قوتابخانەكە پێویستی پێی هەبووە %70 مان بۆ نۆژەنكردۆتەوە.
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا پێداویستی قوتابخانەیان دابینكردووەئاماژەی بەوەدا كە ئەوان تانها كار لەسەر نۆژەنكردنەوە دەكەن وەكو پێویست لەو لایەنەوە كاریان نەكردووە ئەو وتی “كەمتر ئێمە كار لەسەر ئەو پێداویستییانە دەكەین بەڵام زیاتر كاری نۆژەنكردنەوەیە.
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا هیچ قوتابخانەیەكییان دروستكردووە؟ وتی ” نەخێر تا ئێستا نەمانكردووە ، بەڵام بە نیازم لەبەرنامەم دا هەیە لە مانگی شەشی ئەمساڵ دا دەست بە دروستكردنی قوتابخانەیەك بكەم.
بۆ قوتابخانەی گوندەكان ئایا بەرنامەتان نییە كار بۆ ئەو قوتابخانانە بكەن كە ئەوان زۆر پێویستییانە ؟ ئێمە تا ئێستا لە ناو سەنتەری شار كارمان كردووە ، بەڵام دوای ئەو بیست قوتابخانەیە بەرنامەم ئەوەیە لە گوندەكان كار بكەم.
چۆن قوتابخانەكان دەستنیشان دەكەیت بۆ نۆژنكردنەوە خۆت دیاری دەكەیت یان لە ڕێگای پەروەردەكانەوە بۆت دەستنیشان دەكەن ؟
خۆم سەردانی دەكەم لە نزیكەوە بۆئەوەی بزانم ئەو قوتابخانەیە كێشەكەی چییە و پێویستی بە چی هەیە؟
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا ئامانج لەم كارەت چییە كە تۆ قوتابخانەو قوتابخانە ئەگەڕێیت و كاری تیا دەكەیت ؟ئەو وتی ” ئامانجی من ئەوەیە گرنگی بە پەروەردە بدرێت گرنگی بەو منداڵانە بدرێت كەلەو قوتابخانەیە دەخوێنن وەزارەتی پەروەردە بە پلەی یەكەم و هەركەسیش لە ئاستی خۆی مامۆستایە بەڕێوەبەرە ،چونكە ئەو منداڵانە ئایندە بونیاد ئەنێن من خۆم هیچم نەخوێندووەو براوانامەم نییە حەزناكەم كەس وەك منی لێ بێت من ئەگەر بمخوێندایە ئەمتوانی لە بواری تردا زیاتر خزمەتم بكردایە خوێندن زۆر زۆر گرنگە.
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا بیرۆكەی ئەم نۆژەنكردنەوەیە لەچییەوە سەری هەڵدا ئەو وتی ” لەو گلەییانەوە سەری هەڵدا كە لە زۆر شوێن گوێبیستی دەبووین كە گوایە قوتابخانەكان زۆر خراپ بوون و كۆن بوون و خوێندنی تێدا ناكرێت و كۆمەڵێك گلەی دیكە كاتێكیش پرسیارم ئەكرد لە قوتابییەكان ئەگەر قوتابخانەكەت خاوێن بێت حەزت زیاتر لە خوێندن دەبێت بێگومان دەیگوت بەڵی بەراستی ئامانجی من سوود گەیاندنە بە قوتابی.
تۆ هیچ ڕێكخراوێك لە پشتە یان تەنها لەڕێگای دارایی خۆت ئەو كارە دەكەیت؟
تەنها لە ڕێگای دارایی خۆم و هیچ ریێكخراو كەسێكم لە پشت نییە.
تاچەند پەروەردەكان هاوكارن یان بەڕێوەبەرەكان؟
من حەز ناكەم هیچ ڕۆژێك بە هۆی كاری من لە قوتابخانەیەكدا قوتابی دەوام نەكات یان خوێندنەكەی پەكی بكەوێت من ئەمەوێ خوێندنی ئەو بەردەوام بێت و ئیشی منیش بەردەوام بێت بەڵێ زۆر هاوكارن هەندێكییان.










