گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە پارێزگای موسەننا لە باشووری عێراق دۆزرایەوە و هەموو رووفاتەکانیش کوردن.
ئەحمەد مەنفی جەودە، پارێزگاری موسەننا رایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەردەمی دەسەڵاتی بەعسییان لە بیابانەکانی سەماوە دۆزیوەتەوە ، كه هەموو قوربانییەکان لە برایانی کوردن، كه لهسهردهمى رژێمى ڕۆخاو ئهنفال كرابوون.
پارێزگاری موسەننا راشیگەیاند” جارێ ژمارەی قوربانیەكان دیار نیە، لە ئێستەشدا چاوەڕوانی گەیستنی تیمی پسپۆری تایبەت بە گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەكەین.










