یونس حەمەد- ئۆسلۆ
مێژووی ڕۆژنامەگەری كوردی دەگەڕێتەوە بۆ زیاترلە یەك سەدە، لەماوەی زیاتر لە سەدەیەكدا چەندین ڕۆژنامە و بڵاوكراوە و گۆڤار و هاوشێوەكان خۆیان گەیاندە بەرچاوی خوێنەر ، هەر یەكە لە مانەلەهەلو مەرجێكی تایبەتدا وەشانی خۆیان دەگەیاندە جێگا و شوێنی مەبەست ، بەڵام لەبەر چەندین هۆ و هۆكار چ سیاسی یاخوود ئابووری یا ئەوەتا كۆمەڵایەتی نەتوانرا ڕێڕەوی ڕۆژنامەگەرییەكە لەكاری وەشاندن بەردەوام بێت ، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕوانینی خوێنەری كورد لەمێژووی میدیای كوردیدا بووە بەردەوامی ڕۆژنامەی خەبات بوو لەكاركردندا ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێ كەخەبات ئەو ڕۆژنامە پڕ خوێنەر بووە هەر بۆیە شوێن پەنجەی خۆی لەدونیای ڕۆژنامەگەری بەپلەی نایاب دەرچواندووە، لەپرسی سیاسیدا خەبات خەباتی لەپێناوی مافی گەلی كورد كردووە ، هەمیشە بۆ كوردستانیان بێ جیاوازی بیروڕا وەك مینبەرێك سەكۆی خۆی كردۆتە دیاری بۆ بیروڕا جیاوازییەكان ،نەوەك تەنیا بۆ باشوور،بەڵكو بۆ تەواوی كوردستان هەروەها بۆ كوردستانیانی دوورە وڵاتیش خەبات وەك بەرگریكارێك خۆی نیشانداوە ، لەڕووی پرسی كۆمەڵایەتیەوەش بەچاوێكی كوردانەچاوی خستۆتە سەر كێشە و گیروگرفتەكانی هاووڵاتی كورد، لەگەڵ ئازار و مەینەتییەكانی دابووە ،بەردەوام خەمی بازاڕ و باری ئابووری شارەكوردییەكان لەئەستۆی خۆی گرتووە و هەواڵی گرینگ و بابەتی چاكسازی كردۆتە كاری سەرەكی لەبڵاوكراوەكانیدا ، لەتەمەنی خۆیدا كە60 ساڵە خەبات بەردەوامە لەخەباتكردن لەپێناوی خۆش بەختی كورد و كوردستاندا ،و هەمیشە بەپەیامی كوردانەوە هاتۆتە بەردەستی خوێنەر ، ڕاستگۆیەكەی وای لەخوێنەران كردووە متمانەیەكی پڕ لەخۆشەویستی بۆ دەرببڕن ، ڕۆژنامەی خەبات جگە لەوەی وەك قوتابخانەیەكی سیاسی ڕۆشنبیری و هونەری و وەرزشی ،بەڵام خەمی خەڵك لە پلەی یەكەمی كاری كارمەندانیدا بووە ، وێڕای ئەمانە وەك قوتابخانەیەكی زانستی و ئەكادیمی لەلایەن میدیاكارانەوە بینراوە ، لەزۆربەی دەزگا ڕاگەیاندنەكانی كوردستان كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات شوێن پەنجەیان دیار و بەرچاو بووە و بوونەتە جێگای متمانە. 60 ساڵ تەمەنێكی پڕ بەهایە بۆ گەیاندنی پەیامی ڕاستەقینەی كوردایەتی، لەمەدا ڕۆژنامەی خەبات توانیویەتی لەماوەی دەرچوونیدا و تا ئێستا بەردەوام بێت ، هەمیشەش ئاستی پڕ بەها و بەسەنگ بووە.









