رێبوار حەمەلاو شوانی
كاتێ‮ ‬پارتی‮ ‬بەهێز بێ‮ ‬واتا كوردستان بەهێزتر دەبێ،‮ ‬ئەوەش نە دروشمی‮ ‬بریقەدارە و نە پروپاگەندە بەڵكو مێژووی‮ ‬دوور و نزیكە شاهیدە كە قوتابخانەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬چۆن بە هەموو توانایەكەوە كاری‮ ‬كردووە بۆ پارێزگاریكردن لە خاكی‮ ‬كوردستان و ئینجا پێشكەوتنی‮ ‬لە گشت بوارەكاندا‮ .‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان توانی‮ ‬متمانەیەكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بەدەست بینێ،‮ ‬هۆكارەكەشی‮ ‬ئەو هەڵوێستە كوردپەروەرانە و نیشتمانپەرەوەرانەیە كە پارتی‮ ‬و بارزانیی‮ ‬توانی‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬بەرچاو رووبەڕووی‮ ‬نەخشە و پیلانگێرییەكانی‮ ‬ببێتەوە
بە دڵنیاییەوە بەربژێركردنی‮ ‬هەردوو بەڕێزان جەنابی‮ ‬كاك نێچیرڤان ئیدریس بارزانی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم و كاك مەسرور بارزانی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬دروست و حەكیمانەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە بۆ ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان و ناوچەكە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬ئامادەنەبوو پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم وەربگرێتەوە،‮ ‬ئەم دوو دەستنیشان كردنە لەلایەن سەركردایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانەوە بۆ ئەمڕۆی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و ئابووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬دوو دەستكەوتی‮ ‬گەورە و پڕبەرهەم دەبێت،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دوو سەركردەی‮ ‬بە توانا و لێهاتووی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ ئەم ئەركە گەورە نیشتمانییە‮ ‬ڕاسپاردووە،‮ ‬زۆربەی‮ ‬شارەزایان پێشبینی‮ ‬ئەوە دەكەن،‮ ‬بەرهەمی‮ ‬ئەمەش بەزوویی‮ ‬لەسەر ژیان و بژێوی‮ ‬كوردستانیان دەردەكەوێت‮. ‬با بێمەوە سەر كرۆكی‮ ‬بابەتەكە كە من مەبەستمە لێرەدا تۆزقاڵێك لەسەری‮ ‬بدوێم،‮ ‬بێگومان ئەستەمە هەبێت بتوانێت نكۆڵی‮ ‬لەوە بكات،‮ ‬كە جەنابی‮ ‬كاك نێچیرڤان ئیدریس بارزانی‮ ‬دیبلۆماتێك و سیاسەتمەدارێكی‮ ‬لێهاتووی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان و عێراق و ناوچەكەیە،‮ ‬پشت ئەستوور بەو باكگراوەندە دەوڵەمەندەی‮ ‬كە لە خەبات و تێكۆشانی‮ ‬كوردپەروەرانەی‮ ‬باب و باپیران و مێژووی‮ ‬پڕ‮ ‬سەروەریی‮ ‬بنەماڵە شۆڕشگێڕەكەیەوە بۆی‮ ‬ماوەتەوە،‮ ‬جەنابیان ئەمڕۆ بووەتە ژمارەیەكی‮ ‬هەرە دیار و گرنگی‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬كوردستان و ناوچەكە و جەنابیان‮ ‬یەكێكە لەو سەركردە لاوانەی‮ ‬كە هەر لە سەرەتای‮ ‬بەرپرسیارێتییەوە لە حزب و حكوومەت،‮ ‬خاوەن كاریزمایەكی‮ ‬نموونەیی‮ ‬و سەركەوتوو بووە،‮ ‬لە ساتە خۆش و ناخۆشەكانیشدا دا توانیوویەتی‮ ‬بە لێهاتوویی‮ ‬خۆی،‮ ‬لە چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكاندا زمانی‮ ‬هەڕەشە و خۆگیڤكردنەوە و پەنجە‮ ‬ڕاوەشاندنی‮ ‬بەرانبەرەكان بگۆڕێت بۆ دیالۆگ و لێكحاڵیبوون و چارەسەری‮ ‬ئاشتییانە‮. ‬ماوەی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە قۆناغێكی‮ ‬سەخت و دژوار دا گوزەری‮ ‬كرد‮ ‬،‮ ‬بەڵام هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و گەلی‮ ‬كورد بە رابەرایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬توانی‮ ‬لە سەختترین بارودۆخەكاندا ئیدارەی‮ ‬بارودۆخەكە بكات و دواتر گەمارۆ و پیلانگێرییەكان تێك بشكێنێ و كەشتی‮ ‬كوردستان و سەرنشینانی‮ ‬بەرەو كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬بگەینێ . دوای‮ ‬سەركەوتنیش لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان سەركەوتنی‮ ‬گەورە و بەرچاو بەدەست بینێ . سێ ساڵی‮ ‬رابردوو كاتێك حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەناچاری‮ ‬بریاری‮ ‬پاشەكەوتی‮ ‬مووچەی‮ ‬دا چۆن چەندڵایەنێك بۆململانێی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەژەوەندییەكانیان پروپاگەندەی‮ ‬ژەهراویان بڵاودەكردەوە بەبێ ئەوەی‮ ‬رەچاوی‮ ‬باری‮ ‬ئابووری‮ ‬هەرێم بكەن بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەگشتی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەبەرپرسیاریتیان رانەكردو هەوڵە دیپلۆماسییەكانی‮ ‬خۆیان بەگەر خست بۆچارەسەری‮ ‬كێشەكان ولەسەنگەری‮ ‬بەرگری‮ ‬كردنیشدا بەهیواوئومێدەوە نەخشەورێگای‮ ‬سەركەوتنیان دادەناو خەونی‮ ‬ناحەزانیشیان لەگۆڕنا كە دەیانویست كوردستان داگیربكەن‮. ‬لەسایەی‮ ‬حیكمەتی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬و دبلۆماسیەتی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و قارەمانیەتی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەو خوێنی‮ ‬ئاڵی‮ ‬شەهیدان و خۆراگریی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان تواندرا كەقەیرانەكان تێك بشكێنرێن و قوناغەسەختەكان تێبپەرێنین و بەسەرگرفتەكاندا سەربكەوین،‮ ‬بۆیەش گرنگە لەپەراوێزی‮ ‬رەوشی‮ ‬رابردووی‮ ‬نێوان هەولێر-بەغدا و هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬پاشەكەوتی‮ ‬مووچە هەڵوەستە لەهەمبەر چەند خالێكدا بكەین.بارودۆخی‮ ‬چەندساڵی‮ ‬رابردوو دەریخست كەهیچ هێزو توانایەك ناتوانێت رێگا لەبەدیهێنانی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بگرێت وەسەپاندنی‮ ‬هەرسزایەك سەرناگرێت وە هەموو فشارەكان كاتین تەنها هێزو ئیرادەی‮ ‬كوردستانیانی‮ ‬پێوستە كە مێژووش سەلماندوویەتی‮ ‬هیچ هێزێك ناتوانێت ئیرادەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان تێك‮ ‬بشكێنێت‮.‬