خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی
لە داستانی‮ ‬شەڕی‮ ‬كۆڕێ كە لە سەرەتای‮ ‬مانگی‮ ‬نیسانی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 دا بەرپا بوو،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە توانیان بە سەر سوپای‮ ‬دوژمندا سەركەون و بەمەش هاوسەنگی‮ ‬هێزەكان،‮ ‬پارسەنگیان بەلای‮ ‬قازانجی‮ ‬هێزی‮ ‬گەلەكەماندا شكایەوە و لەنگەری‮ ‬كوردیان بەرەو ئارامی‮ ‬وهێمنی‮ ‬گەیاند‮. ‬پاش‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە بەهاری‮ ‬1991 دا و دوای‮ ‬ئەو هێرشەی‮ ‬سوپای‮ ‬حكومەت لە زاخۆووە تا سلێمانی‮ ‬سەرانسەری‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬لەم رووە كۆچڕەو ویژدانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬هەژاند،‮ ‬ئەوە بوو نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬688 ی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەركرد‮. ‬لە‮ ‬28ەمین ساڵیادی‮ ‬ئەم داستانە مەزنەدا،‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات بە باشی‮ ‬زانی‮ ‬لە ئەرشیفی‮ ‬خۆیەوە‮ ‬چەند‮ ‬یادگارییەكی‮ ‬بەشداربووانی‮ ‬ئەو داستانە بۆ خوێنەرانی‮ ‬ئازیز بخاتەروو‮:‬
پێشمەرگەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬بارزان لە ماوەی‮ ‬7‮ ‬تاكو‮ ‬11نیسانی‮ ‬1991 لە دوو داستانی‮ ‬مەزن سەركەوتن و بوون بە پەڕەیەكی‮ ‬زێرینی‮ ‬ناو دیرۆكی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮. ‬لەم رووەوە دەتوانین بڵێین سەروەری‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ بۆ پێشمەرگەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬بارزان سەربەرزی‮ ‬و شكۆمەندی‮ ‬بوو،‮ ‬چونكە لە شەڕی‮ ‬یەكەمی‮ ‬كۆڕێدا ‮ ‬7/4/1991 هێزی‮ ‬بارزانی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یەكەم هێزبوو رووی‮ ‬چەكەكانیان كردە سینگی‮ ‬دوژمن و لە شەرێكی‮ ‬قارەمانانەی‮ ‬دەستەویەخەدا بپێش هێرشی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقیان گرت و لە‮ ‬دەربەندی‮ ‬كۆڕی‮ ‬چۆكیان بەدوژمن دادا و سەركێشی‮ ‬و پێشڕەویی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقیان لە دەربەندی‮ ‬كۆڕێ بەربەست و وەستاند‮.‬

مانگی‮ ‬4 ی‮ ‬ساڵی‮ ‬1998 لەچاوپێكەوتنێكدا لە گەڵ فەرماندەی‮ ‬خوالێخۆشبوو‮ ‬د.سەعید ئەحمەد نادر‮ ‬،‮ ‬كە ئەو كاتە فەرماندەی‮ ‬هێزی‮ ‬بارزان بوو،‮ ‬لەبارەی‮ ‬یادەوەرییەكانی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ گوتی‮: ‬سەرەتا دەمەوێت باسی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬هێزی‮ ‬بارزان بكەم‮. ‬پاش كۆنگرەی‮ ‬نۆی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بڕیاری‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬هێزی‮ ‬بارزان دراوە،‮ ‬وەك هێزی‮ ‬بارزان هاتینەوە كوردستانی‮ ‬عێراق و پێوەندیمان بەرێزی‮ ‬گەلەوە كرد و توانیمان وردە وردە هێزەكە فراوان بكەینەوە،‮ ‬كەجێی‮ ‬بڕوا و متمانەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و خۆشحاڵی‮ ‬جەماوەری‮ ‬دەڤەری‮ ‬بارزان بوو،‮ ‬لە لایەن سەركردایەتی‮ ‬پارتییەوە پیشتیوانیمان لێ دەكرا‮. ‬بەم چەشنە هێزەكە بووە جێی‮ ‬بڕوای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بەسەدان چالاكی‮ ‬و داستان لە سەر دەستی‮ ‬پاڵەوانانی‮ ‬ئەم هێزە هاتنە تۆمار كردن‮. ‬لە هێزی‮ ‬بارزان هەرگیز كەسێك بە تەنیا بڕیارێكی‮ ‬لەخۆوە دەرنەكردووە،‮ ‬كەمن بەرپرس بوومە،‮ ‬پەنامان بۆ ئەوە نەبردووە كە‮ ‬ڕای‮ ‬من‮ ‬یان هەر كەسێكی‮ ‬دیكە سەرپشك بووبێت،‮ ‬هەردەم راوێژكاری‮ ‬لەنێوانمان هەبووە،‮ ‬ئێمە بەرپرسمان هەبوو،‮ ‬پێشمەرگەكانمان بۆ شەڕ‮ ‬لێزان و پسپۆڕ‮ ‬و شارەزا بوون،‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر پێ گەیشتبوون،‮ ‬بۆیە هەموو بەرپرسان كۆدەبووینەوە و بڕیارمان دەدا چۆن چالاكییەكە ئەنجام بدەین‮. ‬هەردەم بەرژەوەندیی‮ ‬گشتیمان لەبەرچاو دەگرت،‮ ‬بەرژەوندی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەركردایەتیمان لە بەرچاو دەگرت‮. ‬پێشمەرگەكەكانیشمان زۆر بەسەبر و تەحمول بوونەو سەریان لە بەردەم دوژمن دا دانەنەواندووە و بەرژەوەندی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەركردایەتییان لەبەرچاو گرتووە ئەو كەسە لە لایەن سەرۆك بارزانییەوە رێز لێدەگیرا كە خزمەتكاری‮ ‬گەل و پێشمەرگە بوو،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە بارزانیی‮ ‬نەمر دەیفەرموو‮: “‬ئەو كەسە ئازا و لێهاتووە كە دەستێك لە دوژمن بوەشێنێت و بە سەلامەتی‮ ‬بگەڕێتەوە‮”. ‬بۆیە بەردەوام راسپاردەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر ئەوە بوو كە‮ “‬خۆتان بپارێزن‮”.
‬
دەربارەی‮ ‬دەسپێكی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ‮ ‬د.سەعید ئەحمەد نادر‮ ‬گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬ڕاستی‮ ‬بێت،‮ ‬لە رۆژی‮ ‬31 ی‮ ‬ئاداری‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 سوپای‮ ‬حكومەت هەر لە دەڤەری‮ ‬بادینانەوە تا سلێمانی‮ ‬هێرشێكی‮ ‬بەربڵاوی‮ ‬كردە سەر كوردستان و كۆڕەوی‮ ‬یەك ملیۆنی‮ ‬دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬لە هەموو بەرەكانەوە دوژمن پێشڕەوی‮ ‬كرد و لە بەرەی‮ ‬هەولێریشەوە،‮ ‬بەرەی‮ ‬ئێمە بوو هاتە پێشەوە‮. ‬ئەو كاتە سوپاكەی‮ ‬ئێمە هاتبووە هاوینەهەواری‮ ‬سەلاحەدین تا بەرەنگاری‮ ‬دوژمن ببینەوە و دەستێكی‮ ‬لێ بوەشێنین و رێ نەدەین بێتە پێشەوە‮. ‬ئەو كاتە هێزی‮ ‬بارزان‮ ‬یەكێك بوو لەو هێزانەی‮ ‬كە خۆی‮ ‬بۆ بەرگری‮ ‬كردن ئامادە دەكرد،‮ ‬چونكە هێزێكی‮ ‬باش هاتبووە هاوینە هەواری‮ ‬سەلاحەدین بۆ بەرگری‮ ‬كردن،‮ ‬ئەوە بوو لە رۆژی‮ ‬7ی‮ ‬نیسانی‮ ‬1991 دا هەواڵمان پێگەیشت كە حكومەت هێرشی‮ ‬دەست پێكردووە،‮ ‬ئێمەش خۆمان بۆ بەرگری‮ ‬كردن ئامادە كرد،‮ ‬ئەوە بوو حكومەت بە هەزاران سەربازی‮ ‬لە گەڵ تانك و تۆپ دا ناردبوو،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬هیلیكۆپتەریشیان لە گەڵدا بوو،‮ ‬دوای‮ ‬شەڕێكی‮ ‬گەلێك قورس كەلە كاتژمێری‮ ‬حەوتی‮ ‬بەیانییەوە تا دوازدە و نیوی‮ ‬نیوەرۆی‮ ‬خایاند‮.

‬لە قۆڵی‮ ‬دەستە راستی‮ ‬هاوینە هەواری‮ ‬سەلاحەدینەوە هێزی‮ ‬بارزانی‮ ‬لێ بوو كە لە گەڵ هێزەكانی‮ ‬رژێمدا كەوتە شەرێكی‮ ‬قورسەوە‮. ‬ئەوە بوو پاش پتر لە شەش سەعات بەرگری‮ ‬كردن،‮ ‬هێرشی‮ ‬دوژمن لە هەموو لایەكەوە بەردەوام بوو،‮ ‬بۆیە ئێمە بەرپرسانی‮ ‬هێزی‮ ‬بارزان لە قۆڵی‮ ‬راستەوە كۆبووینەوە،‮ ‬ئەوەمان بەباش زانی‮ ‬كە هێزەكەی‮ ‬خۆمان بۆ حجران‮ ‬یان دەربەندی‮ ‬كۆڕێ پاشەكشە پێ بكەین،‮ ‬تا لەوێ چەپەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬پتەو دامەزرێنین و بتوانین بەرانبەر بە سوپای‮ ‬حكومەت باشتر بەرگری‮ ‬لە خۆمان و لە خاكی‮ ‬كوردستان بكەین‮. ‬لە راستیدا ئێمە بیرمان بۆ ئەوە نەچوو كە هێزی‮ ‬حكومەت‮ ‬یەكسەر لە هاوینە هەواری‮ ‬سەلاحەدینەوە بەرەو كۆڕێ هێرش بێنێت،‮ ‬بۆیە هەر كە گەیشتینە حوجران،‮ ‬دەم و دەست هێزی‮ ‬حكومەت هێرشی‮ ‬هێناو دەیویست پێشڕەوی‮ ‬بكات و نەهێڵێت ئێمە لە دەربەندی‮ ‬كۆڕێ سەنگەر دابنێین‮. ‬ئەوە بوو كاتژمێری‮ ‬سێ و نیو بوو گەیشتینە حوجران و زۆرمان برسی‮ ‬بوو،‮ ‬رۆژی‮ ‬پێشتر نانمان نەخوارد بوو‮. ‬هەموو پێشمەرگەكان ماندوو بوون،‮ ‬ئەو كاتە حەمید ئەفەندی‮ ‬گوتی‮ ‬با بەشێك لە پێشمەرگە سەر بكەون و ئەو شاخانە بگرن و لەوێوە چاودێری‮ ‬و بەرگری‮ ‬بكەن‮. ‬،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە لە لایەن بەرێز حەمید ئەفەندییەوە فەرمانمان بۆ هات كە سەنگەر بگرین،‮ ‬ناچار ئێمەش بە سكی‮ ‬برسی‮ ‬چووینە ناو سەنگەرەوە،‮ ‬پێشتریش ئاگادار كرابووینەوە كە رژێم هێرشی‮ ‬بەرەو كۆڕێ و دەربەندی‮ ‬كۆڕێ دەست پێكردووە و پێشڕەوی‮ ‬دەكات‮. ‬كاتێك تەماشامان كرد هەر لە هاوینە هەواری‮ ‬سەلاحەدینەوە تا دەگەیشتە كۆڕێ بە هەزاران سەربازی‮ ‬حكومەت‮ ‬یەك لە دووی‮ ‬یەك بوون و نۆ تانكیشیان لە گەڵدا بووكە بەرەو سەنگەری‮ ‬پێشمەرگە دەهاتن،‮ ‬لەو كاتانەیشدا خەڵكی‮ ‬رەش و رووتی‮ ‬كوردستان بە پێ خواسی‮ ‬لەبەر دەستی‮ ‬زەبری‮ ‬دەستدرێژی‮ ‬هەڵ دەهاتن و هەندێكیشیان كارێگەری‮ ‬دەربازبوونیان نەمابوو خۆیان بە دەستەوە دەدا،‮ ‬ئەو دیمەنە ویژدانی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬دەهەژاند،‮ ‬بۆیە ئەمە وای‮ ‬دەكرد مرۆڤ گیانی‮ ‬خۆی‮ ‬بكاتە قوربانی‮ ‬و رێ نەدات ئەو لاو پیرو منداڵانە كە ریێ مردنیان هەڵبژاردو خۆیان بە دەستی‮ ‬هێزی‮ ‬دوژمنەوە نەدابوو،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە بكەونەوە ژێر ئازارو ئەشكەنجە‮. ‬بۆیە ئێمە هەموومان پێكەوە بڕیارمان دا كە بارودۆخی‮ ‬لەو چەشنە قبووڵ نەكەین،‮ ‬بڕیاری‮ ‬مردنمان دا،‮ ‬بڕیاری‮ ‬سەركەوتن‮ ‬یان مردن،‮ ‬بۆیە هەموو پێكەوە كۆبووینەوە و هێرشمان بردە سەر دوژمن و ئەو رۆژەمان وەك رۆژی‮ ‬حەشر دەهاتە پێش چاو،‮ ‬كارەساتێكی‮ ‬وامان بە سەر هێزی‮ ‬دوژمن هێنا كە لاشەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬سەربازانی‮ ‬سوپای‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس لە گۆڕەپانی‮ ‬شەڕدا بە جێ مان‮. ‬بەو نێوەرۆیە ئاگر و ئاسنمان بە سەریاندا باراند،‮ ‬لەو شەڕەدا هێزەكەی‮ ‬حاڵی‮ ‬دۆڵەمەری‮ ‬لە گەڵ ئێمەدا بەشدار بوون و رۆڵێكی‮ ‬بەرچاویان هەبوو‮.
‬
لە بارەی‮ ‬دەستپێكی‮ ‬شەڕی‮ ‬یەكەمی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ و لەشەڕی‮ ‬دووەمی‮ ‬داستانی‮ ‬كوڕێ شەهیدی‮ ‬فەرماندەعوسمان پیرانی‮ ‬جێگری‮ ‬فەرماندەی‮ ‬بارزان كە بەشداربووی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ بووە،‮ ‬بەداخەوە له‌ ‮ ‬11-1-2015 لە گوندی‮ ‬سولتان عەبدوڵڵا دوای‮ ‬شەڕێكی‮ ‬سەخت لەگەڵ تیرۆریستانی‮ ‬داعش‮ ‬ئەم تێكۆشەرە گیانی‮ ‬خۆی‮ ‬فیدای‮ ‬خاك و نەتەوە و رێبازەكەی‮ ‬دەكات و شەهیدبوو‮. ‬لە ساڵی‮ ‬2007 لە میانەی‮ ‬چاوپێكەوتنێكدا كە لە رۆژنامەی‮ ‬خەبات بڵاو بۆتەوە‮ ‬،‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە بەم شێوەیە باسی‮ ‬لە‮ ‬یادگارییەكانی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬كۆڕێ كردووە‮. ‬

لەبەرەبەیانی‮ ‬رۆژی‮ ‬7ی‮ ‬نیسان كە دوژمن بە هەموو هێزە و توانا و تۆپ و تەیارە شارۆچكەی‮ ‬پیرمامی‮ ‬داگیر كردكە نەتوانین بەرگریی‮ ‬تەواو بكەین و تا كو نیوەڕۆ لەوێ بووین و شەڕمان لە گەڵ دوژمن كرد‮. ‬دواتر كشاینەوە بۆ حوجران،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬میحوەری‮ ‬هەولێر كاك حەمید ئەفەندی‮ ‬بوو،‮ ‬لای‮ ‬سەری‮ ‬بڵند كە بەڕێز عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬كە ئەوكات بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬2 ی‮ ‬پارتی‮ ‬سەرپەرستی‮ ‬میحورەكەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬لە حوجران راوەستاین كە بزانین چ بكەین،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك متابعەی‮ ‬دەكرد و فەمووی‮: “‬لازمە كە خەتێكی‮ ‬بەرگری‮ ‬دابنرێت‮”. ‬دوای‮ ‬كۆبونەوەكە،‮ ‬فەرماندەی‮ ‬هێزی‮ ‬بارزان خوالێخۆشبوو د.سەعید ئەحمەد نادر و شەهید فەرماندە مام‮ ‬حاڵی‮ ‬دۆڵەمەری‮ ‬و لە گەڵ پۆلێك پێمەرگە بڕیاردرا كە شەڕی‮ ‬مان و نەمان بكەین لەپێناو پاراستن و بەرگری‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان‮.‬

لەبارەی‮ ‬سەركەوتنەكانی‮ ‬داستانی‮ ‬شەڕی‮ ‬یەكەمی‮ ‬كۆڕێ شەهیدی‮ ‬فەرماندە‮ ‬عوسمان پیرانی‮ ‬گوتی‮: ‬حكومەت بە هەزاران سەربازی‮ ‬لە گەڵ تانك و تۆپ دا ناردبوو،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬هیلیكۆپتەریشیان لە گەڵدا بوو،‮ ‬بە درێژایی‮ ‬ئەو رۆژە شەڕ‮ ‬لە نێوان هەر دوو لادا بەردەوام بوو‮. ‬ئیمكانیەتی‮ ‬پێشمەرگەش زۆر كەم بوو وەكو پێویست لەبەردەست نەبوو،‮ ‬بەڵام بەوبێ ئیمكانییەتە توانیمان پێشڕەوی‮ ‬دوژمن بووەستێنین و لێمان دان و جوولەی‮ ‬سەرباز و ئۆتۆمبێل و دەبابەكانمان راگرت و بەتەواوی‮ ‬قوەتی‮ ‬عەسكەری‮ ‬راوەستان و خەبەرم دا بۆ خەلفی‮ ‬كە قوەتێكی‮ ‬ترمان بۆ پەیدا بكەن و گوللەی‮ ‬ئارپێچی‮ ‬و قازیفەیان بۆ ئێمە هێنا و لێمان دا و دوژمنمان شكاند و‮ ‬4 دەبابەی‮ ‬دووژمن كەوتە دەست پێشمەرگە و ئەو هێزە كەمەی‮ ‬پێشمەرگە كە لە پێشەوە بوو هێرشمان كرد و هەندێك سەربازی‮ ‬دوژمنمان دەستگیر كرد و هەندێك ئۆتۆمبێلی‮ ‬سەربازیمان گرت كە پڕ‮ ‬بوون لە چەك و تەقەمەنی،‮ ‬ئۆتۆمبێلێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬33 كلاشینكۆفی‮ ‬تێدابوو سەركوتنێكی‮ ‬ناوازەمان بەدەست هێنا كە لە خەیاڵ و بڕوای‮ ‬دوژمندا نەبوو‮.‬

بەرێز عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬2ی‮ ‬ئەو كاتە و فەرماندەی‮ ‬بەشداری‮ ‬بووی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ لە بیرەوەرییەكانیدا نووسیویەتی‮: ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ،‮ ‬داستانێكە كە هەمیشە كورد شانازی‮ ‬پێوە دەكات و گرنگییەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬هەیە و لە ئایندەیەكی‮ ‬دوور پاش سەدان ساڵ باسی‮ ‬لێوە دەكرێ،‮ ‬لەبەر گرنگی‮ ‬بارودۆخەكە و هەستیاربوونی‮ ‬ئەو قۆناغە لە كات و ساتی‮ ‬خۆیدا كە داستانەكە تێیدا روویدا،‮ ‬لە كاتێكدا بوو كە دوژمن هێرشێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬كردبووە سەر كوردستان رێگا بە‮ ‬ڕژێمی‮ ‬عێراق درابوو كە هێزەكانی‮ ‬بە كار بێنێت لە كاتێكدا،‮ ‬كە هیچ كەسێك پشتگیری‮ ‬هێزی‮ ‬چەكدارەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نەدەكرد و هەروەها ترسێكی‮ ‬زۆر لە سوپای‮ ‬رژێم هەبوو،‮ ‬ترسی‮ ‬بۆمبارانی‮ ‬كیمیایی‮ ‬هەبوو،چونكە رژێم ئەو رابردووە رەشەی‮ ‬هەبوو دڕندایەتی‮ ‬رژێم و هێزە چەكدارەكانی‮ ‬ناوبانگی‮ ‬لە ناو گشت رۆڵەكانی‮ ‬كوردستان بڵاوببوویەوە،‮ ‬هەروەها شەڕی‮ ‬دەروونی‮ ‬كارێگەری‮ ‬زۆری‮ ‬سەر تاكی‮ ‬كورد،‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كۆن و فیداكار بە هۆی‮ ‬راپەڕینەوە پەرت و بڵاوببوویەوە و تێكەڵاوی‮ ‬جەماوەری‮ ‬سیڤیل‮ ‬ببوون شێوازی‮ ‬تەنزیمی‮ ‬لەشكر وەكو جاران كە لە دەرەوی‮ ‬شارەكان بوو لە كاتی‮ ‬شۆڕشدا وەك خۆی‮ ‬نەما،‮ ‬كەسانێك تێكەڵاوی‮ ‬لەشكر ببوون‮. ‬كە رۆحی‮ ‬فیداكارییان لاوزا‮ ‬یان باوەڕیان لاواز بوو بە هۆی‮ ‬كاری‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان ببوون بە پێشمەرگە،‮ ‬دوژمن لە مەعەسكەر خالیدی‮ ‬كەركووكەوە تا گەیشتە كۆڕێ تووشی‮ ‬بەرەنگارییەكی‮ ‬ئەوتۆ نەبوو كە لە كۆڕێ تووش هات،‮ ‬لەبارەی‮ ‬شەری‮ ‬یەكەمی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ بەڕاستی‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬ئەوەمان نەبوو دوژمن بەو خێراییە لە مەسیف دابەزێ‮. ‬ئێمە بەروە سەر مەیدان چووین و لە دووڕیانی‮ ‬كاوانیان گەیشتینە حەمید ئەفەندی‮ ‬و شەهید حاڵی‮ ‬دۆڵەمەڕی‮ ‬و تیان،‮ ‬چ خەبەرە؟ پێم وتن،‮ ‬مەسیف گیرا و هێزەكانی‮ ‬هەندێك لە كۆرێیەو ئەویتریش وا ئەڕوات و خۆی‮ ‬ناگرێ،‮ ‬ئێمەش ئەچین ئەو بریندارانەی‮ ‬بەڕێ بكەین،‮ ‬وتیان،‮ ‬كارێكی‮ ‬باشە تكایە ئەو بكەن‮. ‬پاش ئەوەی‮ ‬بەڕێكردنی‮ ‬بریندارەكان و پشوودانێكی‮ ‬كەم لەگەڵ كاكخالد ئاژگەیی‮ ‬گەیشتینە دەربەندەكە و بەتەقە كاك حەمید ئەفەندی‮ ‬و شەهید حاڵی‮ ‬و د.سەعید ئەحمەد نادر لەسەر قەبرستانەكە بوون‮. ‬من گورج خۆم گەیاندە لایان و كاك خالید ئاژگەیی‮ ‬بەرەوە دەربەند رۆیشت و چەند تەقەیەكی‮ ‬كرد،‮ ‬پاش چەند ئارپی‮ ‬چی‮ ‬وەشاندنێك تانكەكان كشانەوە و‮ ‬یەك دوو تانك شكان و دوژمن‮ ‬كشایەوە،‮ ‬دواتر بۆ مێژوو دەڵێم ژمارەیەكی‮ ‬زۆر كەم لە پێشمەرگەكانی‮ ‬قوەتی‮ ‬بارزان لەگەڵ د.سەعید ئەحمەد و چەند پێشمەرگەیەكی‮ ‬هێزی‮ ‬حاڵی‮ ‬دۆڵەمەری‮ ‬ئەو بەرگرییەیان كرد و ئەم بەرگریە دەستپێكی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ‮ ‬7-4-1991 بوو كە كەسی‮ ‬تر لەو ناوە نەبوو‮. ‬ئێمە هەر چوارمان پێكەوە لەگەڵ چەند‮ ‬پێشمەرگە چووینە سەر ئەو رەبیەی‮ ‬ناو قەبرستانی‮ ‬دەربەندی‮ ‬كۆرێ بەرامبەر حوجران،‮ ‬لەو كاتەدا كاك كۆسرەت رەسول لە لای‮ ‬حوجرانەوە هاتنە لامان و كاك كۆسرەت گوتی‮: “‬بارزانییەكان ئیسپاتان كردەوە كوڕی‮ ‬رۆژی‮ ‬تەنگانەن‮”. ‬هەر لەوی‮ ‬دانیشتین بۆ قۆناغی‮ ‬دووەمی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆرێ جەبهەكەمان دابەش كرد‮.‬