خەبات‮: سەید فاتیح بەرزنجی‮
ئەندازیار دڵشاد عیمادەدەین بەڕێوەبەری‮ ‬چاككردنەوەو پاراستنی‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕونیكردەوە‮:‬ ‬بارانبارینی‮ ‬بەردەوام بۆتە هۆكاری‮ ‬تێچوونی‮ ‬ڕێگاوبانەكان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬باران بارین و لافاوی‮ ‬ئەمساڵ ژمارەیەك‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬تێكداوەو تیمەكانمان لە دەوروبەری‮ ‬هەولێرو لەناوچە سنوریەكان بەردەوام خەریكی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكانن و لەماوەی‮ ‬ئەو چەند‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬دووایی‮ ‬هەرلەلایەن تیمەكانمانەوە ژمارەیەك‮ ‬ڕێگاوبان چاككراونەتەوە‮. ‬

بەڕێوەبەری‮ ‬چاككردنەوەو‮ ‬پاراستنی‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬هەولێر هەروەها دەڵێت‮: ‬تیمەكانمان بەردەوام خەریكی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكانە وەك‮: ‬خاوێنكردنەوەی‮ ‬ڕێگای‮ ‬گوندی‮ ‬كانی‮ ‬بۆت‮- ‬بێدیال لە داڕمانی‮ ‬خۆڵ و بەرد كە بەهۆی‮ ‬باران بارینی‮ ‬بەخوڕو لافاوەوە‮ ‬ڕێگاكە گیرابوو خاوێنكرایەوە‮. ‬هەروەها هەر لەلایەن كەرتی‮ ‬چوارەوە توانرا پارچە شاخێكی‮ ‬گەورە داڕمابوو بۆسەر‮ ‬ڕێگای‮ ‬چۆمان‮- ‬حاجی‮ ‬ئۆمەران خاوێنكرایەوەو پارچە شاخەكەشیان لادا‮. ‬هەرلەلایەن تیمەكانی‮ ‬سەربە كەرتی‮ ‬چواری‮ ‬سۆرانەوە قوڕو لیتەی‮ ‬ڕێگای‮ ‬گەلی‮ ‬عەلی‮ ‬بەگ خاوێنكرایەوە‮. ‬هەرلە درێژەی‮ ‬لێدوانەكەیدا بەڕێوەبەری‮ ‬چاككردنەوەو پاراستنی‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬هەولێر رونیكردەوە‮: ‬تیمەكان بەردەوام هەر‮ ‬ڕێگایەك پێویستی‮ ‬بە چاككردنەوە هەبێت‮ ‬چاكی‮ ‬دەكەنەوە،‮ ‬وەك چاككردنەوەی‮ ‬شوێنێك لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬سەرەكی‮ ‬گوندی‮ ‬كانی‮ ‬لینج-بیرسیاف ژ پیران،‮ ‬لەلایەن كەرتی‮ ‬سێی‮ ‬مێرگەسۆر چاككرایەوەو بەهۆی‮ ‬لافاوەوە خۆڵ و بەردو پاشماوەی‮ ‬لافاو‮ ‬بۆ جارێكی‮ ‬دیكە‮ ‬ڕێگای‮ ‬گەلی‮ ‬عەلی‮ ‬بەگی‮ ‬پەكخستبوو پاككرایەوە،‮ ‬لەلایەن كەرتی‮ ‬چواری‮ ‬سۆران و لەلایەن كەرتی‮ ‬دوو توانرا چەند شوێنێك لە قەزای‮ ‬شەقڵاوە لەبەردو قوڕولیتە پاك بكرێتەوە‮. ‬هەربەهۆی‮ ‬باران بارین و لافاو بەڕێوەبەرایەتیەكەمان كاری‮ ‬گواستنەوی‮ ‬ئامێرەكان و ئارامكۆ بۆ شوێنی‮ ‬قەنتەرەی‮ ‬داڕمانی‮ ‬جوندیان ژ بەرزێوە‮ ‬سەرڕێگای‮ ‬سۆران ژچۆمان‮ ‬تاكارلە‮ ‬ڕێگایەش بكرێت و رۆژانە تیمەكان بەبێ وەستان هەموو ئەو‮ ‬ڕێگاوبانانە چاك دەكەنەوە‮. ‬دواتر بەڕێوەبەری‮ ‬چاكردنەوەو پاراستنی‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكان زیاتر گرنگی‮ ‬پێبدرێت‮ ‬لەلایەن حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە هەوڵ بۆ چاككردنەوەی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ڕێگاوبانەكانی‮ ‬هەولێر دراوە و بڕیاریش وایە لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا‮ ‬كاربۆ چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكان بكەوێتە بواری‮ ‬جێبەجێ كردنەوەو‮ ‬هەوڵیش بۆ چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگای‮ ‬هەولێر‮ -‬كۆیە‮ ‬هەیە‮.‬