‬تەحسین سەلیم
ساڵێك بەر لە ئێستا لەڕۆژی‮ ‬2‮/‬4‮/‬2018 ‮ ‬هەواڵێكی‮ ‬خەمناكم پێگەیشت،‮ ‬ئەویش هەواڵی‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬هەڤاڵی‮ ‬زێدە خۆشەویست و دۆستی‮ ‬دێرینم كاك دلوڤان بارزانی‮ ‬بوو‮. ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬خەم و پەژارەیەكی‮ ‬لە‮ ‬ڕادەبەدەر بوو،‮ ‬بە هیچ شێوەێك بۆم نەدەكرا بڕوا بكەم كاكە دلۆڤان دوا ماڵئاوایی‮ ‬لێ كردووین و بۆ هەمیشە بەجێمان دێڵێ‮. ‬
ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬ئەو مرۆڤە خۆشەویستەدا تێدەپەڕێ،‮ ‬لەماوەی‮ ‬یەك ساڵی‮ ‬ڕابردوودا تەنانەت بۆ‮ ‬یەك‮ ‬ڕۆژیش نەمتوانیوە‮ ‬یادی‮ ‬ئەو هەڤاڵ و هاوڕێ خۆشەویستەم نەكەم و هەست بە بۆشاییەكی‮ ‬گەورە نەكەم كە دڵسۆزو جوامێرە جێ‮ ‬ی‮ ‬هێشتووە‮. ‬لە دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬ساڵی‮ (‬1975‮) ‬و ئاوارەبوونمان بۆ ئێران بە ماوەیەكی‮ ‬كەم كاك دلۆڤان بارزانی‮ ‬و ئەندامانی‮ ‬تری‮ ‬بنەماڵەكەیانم ناسی،‮ ‬دواتر بەهۆی‮ ‬خوێندن و ئەركی‮ ‬پارتایەتی‮ ‬لە نزیكەوە ئاشنایەتیم لەگەڵ خوالێـخۆشبوو و براكانی‮ ‬پەیدا كرد،‮ ‬لە سەروشیانەوە جەنابی‮ ‬كاك نێچیرڤان بارزانی‮. ‬كاك دلۆڤان بارزانی‮ ‬كەسێكی‮ ‬مرۆڤ دۆست و میهرەبان بوو،‮ ‬وەكو داب و نەریت و رەوشت بەرزی‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬بارزان،‮ ‬بە رێزەوە لە خەڵكی‮ ‬دەڕوانی،‮ ‬لە قسەكردن،‮ ‬زۆر هێمن و لەسەرخۆ بوو‮. ‬لەگەڵ ئەوەش كە هاوتەمەن بوو لەگەڵ بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بەڵام هەر لە تەمەنی‮ ‬لاوێتییەوە وەكو براگەورە هەڵسوكەوتی‮ ‬لەگەڵ كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬دەكردو بۆ هەموو كارێك پرس و‮ ‬ڕاوێژی‮ ‬پێ دەكرد‮. ‬لە هەمان كاتیشدا بە چاوی‮ ‬ڕێزەوە سەیری‮ ‬براكانی‮ ‬تری‮ ‬دەكرد كە بە تەمەن لەخۆی‮ ‬بچوكتر بوون،‮ ‬هەموو ئەو هەڵسو كەوت و‮ ‬ڕەوشتبەرزییە لە قوتابخانەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر سەرچاوەی‮ ‬گرتبوو،‮ ‬كە خوالێخۆشبووان كاك ئیدریس و نازدارخانی‮ ‬هاوسەری‮ ‬بەشێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬ئەو قوتابخانەیە بوون‮.‬
خوالێخۆشبوو لە ناو دۆست و هەڤاڵانیدا كەسێكی‮ ‬خۆشەویست بوو،‮ ‬ڕێزی‮ ‬لە هەموو كەسێك دەگرت بەتایبەتی‮ ‬خاوەن خەبات و شۆڕشگێر و ماندووەكان،‮ ‬هەمیشە هەوڵی‮ ‬دەدا سەردانیان بكات،‮ ‬ئەگەر دەرفەتی‮ ‬ئەوەش نەبووایە لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ترەوە هەواڵی‮ ‬دەپرسین‮. ‬ئەو كەسانەی‮ ‬سەردانیان دەكرد بۆ هەر مەبەستێك بووایە بەتایبەتی‮ ‬بۆ هاوكاری،‮ ‬بەو پەڕی‮ ‬توانای‮ ‬خۆی‮ ‬هاوكاری‮ ‬دەكردن،‮ ‬ئەگەر لە دەرەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬بوایە بە سەرووی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕادەگەیاندو پشتگیری‮ ‬دەكردن‮. ‬خوالێخۆشبوو كەسێكی‮ ‬دڵسۆزو میهرەبان بوو،‮ ‬زۆر بە هێمنی‮ ‬قسەی‮ ‬دەكردو هەرگیز تووشی‮ ‬هەڵچوون نەدەبوو.هەمیشە پشتگیری‮ ‬كەسانی‮ ‬خاوەن مافی‮ ‬دەكردو لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كۆمەڵاتیشەوە هەر كێشەیەكی‮ ‬دەخرایە بەردەم هەوڵی‮ ‬دەدا بە‮ ‬ڕێگای‮ ‬گونجاو و شایستە چارەسەری‮ ‬كێشەكە بدۆزێتەوەو هەردوو لایەنی‮ ‬بە تێگەیشتنێكی‮ ‬سەردەمیانە ئاشتدەكردەوە بۆ ئەوەی‮ ‬كێشەی‮ ‬نێوانیان بەتەواوی‮ ‬چارەسەر بكرێ،‮ ‬وە دوای‮ ‬چارەسەرەكردنی‮ ‬كێشەكە بە مەبەستی‮ ‬دڵنیابوون لە جێ بەجێ كركردنی،‮ ‬بەدواداچوونی‮ ‬كێشەكەی‮ ‬دەكرد‮. ‬كەسێكی‮ ‬هونەر دۆست بوو بەتایبەتی‮ ‬لەگەڵ شیعرو هۆنراوەدا،‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬لەگەڵ هەردوو هۆزانڤانی‮ ‬مەزن مامۆستا هەژار موكریانی‮ ‬و هێدی‮ ‬هەبوو،‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆر لە شیعری‮ ‬شاعێرانی‮ ‬ناوداری‮ ‬لەبەر بوو لەوانە شیعرەكانی‮ ‬مەلای‮ ‬جزیری‮ ‬و هێمن و هەژارو هێدی‮ ‬و بەشێكی‮ ‬زۆر شیعری‮ ‬فارسی‮. ‬حەزو خولیای‮ ‬بۆ خوێندنەوەو كتێب زۆر بووە بایەخی‮ ‬زۆری‮ ‬بەم بووارە دەدا‮.‬
‮ ‬هەمیشە دۆست و هەڤاڵانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەبیر بوو ئەگەر دەرفەتی‮ ‬لە نزیكەوە بینینیشیان نەبووایە لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬بەسەری‮ ‬دەكردنەوە‮. ‬بەشداری‮ ‬پرسەو سەرەخۆشیەكان دەبوو،‮ ‬شێوەی‮ ‬بەشداربوونی‮ ‬لە پرسەو سەرەخۆشیەكان مایەی‮ ‬سەرنج بوو،‮ ‬زیاتر لە كاتی‮ ‬ئاسایی‮ ‬لە ناو كۆڕو پرسەی‮ ‬سەرەخۆشیەكان دەمایەوەو دەبووە مایەی‮ ‬دڵخۆشی‮ ‬خاوەن پرسە،‮ ‬هەست بەوە دەكرا كە كەسێكی‮ ‬پایە بەرزو دڵ فراوان بەشداری‮ ‬پرسەكەی‮ ‬كردووە‮. ‬خاوەن هەڵوێست بوو لە كاتی‮ ‬گونجاودا هەڵوێستی‮ ‬ڕوونی‮ ‬دەردەبڕی‮. ‬لەڕووی‮ ‬هەستی‮ ‬نەتەوایەتیەوە كەسێكی‮ ‬دڵسۆز بە گەل و نیشتیمانەكەی‮ ‬بوو‮. ‬كە بڕیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬كارێكی‮ ‬دەدا زۆر بە ووردی‮ ‬و بەرنامەبوون هەوڵی‮ ‬جێ بە جێ كردنی‮ ‬و بە ئامانج گەیاندنی‮ ‬دەدا‮. ‬لە كۆتاییدا دەبێ ئەوە بڵێم‮. ‬ئەگەر بمانەوێ لەسەر تەواوی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬خوالێخۆشبوو بدوێین زۆر لەوە زیاتر كات و نووسین هەڵدەگرێ،‮ ‬مایەی‮ ‬شانازی‮ ‬و سەربەرزییە بۆ من كە ساڵانێكی‮ ‬زۆر لە خزمەتیان بووم و هیچ كاتێ ئامۆژگاری‮ ‬و بیرەوەریەكانم لەیاد ناچێ و وەكو هەمیشە‮ ‬ڕێبوارێكی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێبازە پیرۆزە دەبم كە ئەوانلەپێناویدا سەریان نایەوە‮. ‬
درودو سڵاو دەنێرم بۆ گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمرو كاك ئیدریسی‮ ‬هەردەم لە‮ ‬یاد،‮ ‬سڵاو لە‮ ‬ڕوحی‮ ‬پاكی‮ ‬ڕۆلەی‮ ‬جوانەمەرگ و خۆشەویستی‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬بارزان كاك دلۆڤان بارزانی‮ ‬كە بە‮ ‬ڕاستی‮ ‬لە ساتە وەختێكی‮ ‬یەكجار زوو ماڵئاوایی‮ ‬لێكردین‮.‬