راپۆرت-سەید فاتیح بەرزنجی:
بەگوتەی دكتۆر جەواد مەحمەد میكایل بەڕێوەبەری نۆرینگە فێركارییەكانی كۆلیژیپزیشكی ددان سەبارەت بە چارەسەركردنی نەخۆشانی ددان ڕوونیكردەوە: دوای سێ ساڵ لەدوای دامەزراندنی كۆلیژیپزیشكی ددان نۆرینگە فێركارییەكانی ئەو كۆلیژە كرایەوە بۆ ئەوەی قوتابیانی قۆناغەكانی كۆتایی كۆلیژیپزیشكی ددان شارەزایی زیاتر لەبواریپزیشكی ددانپەیدا بكەن، ئەو نۆرینگانە كرایەوە.
ڕۆژانە زیاتر لە200 نەخۆشی ددان ڕوو لەو نۆرینگانە دەكەن بۆ چارەسەركردنی ددانەكانیان، بۆ زیاتر پاڵپشتی كردنی ئەو نۆرینگانە زانكۆی هەولێری پزیشكی بەردەوام هەموو پێداویستی و كەل و پەل و داوو دەرمانمان بۆ دابین دەكات تا لەو بەشەدا قوتابیانی قۆناغی چوارەم و پێنجەم لە ڕێگەی ئەو نۆرینگانەوە سوودێكی بەرچاو بەشێوەی پراكتیكی وەرگرن ئەویش بەسەرپەرشتی پزیشكانی پسپۆڕی كۆلیژی پزیشكی ددان هاوڵاتیان چارەسەر دەكەن دواتر دكتۆر جەواد محەمەد بەڕێوەبەری نۆرینگە فێركاریەكانی كۆلیژی پزیشكی ددان سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەركردنی نەخۆشانی ددان لەو نۆرینگانە ڕوونیكردەوە:
لەماوە 20 ساڵدا ئەو نۆرینگە فێركارییە توانیویەتی چارەسەری ددانی بۆ هەزاران نەخۆش كردبێت، دیارە ئەو نۆرینگانە دابەشی سەرچەند بەشێك كراوە و ڕۆژانە ئەو نەخۆشانەی كە سەردانی ئەو نۆرینگانە دەكات بلیتی پشكنین بە 500 دینار دەبڕێت یەكەمجار سەردانی ژووری پشكنین دەكات ولەلایەن پزیشكەوە سەیر دەكرێ تا لەنزیكەوە بزانرێ ئەو نەخۆشە پێویستی بە چ جۆرە پشكنین و چارەسەرێكە، كە زانرا كارەكەی چییە یەكسەر ڕەوانەی بەشی تایبەت بە چارەسەرییەكەی دەكرێ بۆ نموونە ئەگەر هاتوو نەخۆشەكە پێویستی بە ددان كێشان بێت ئەوا لە بەشی نەشتەرگەری دەكرێ بۆ كێشانی ددانەكەی كە نەخۆشێكی دیكە پێویستی بە دەمار بڕین بێ یاخود پڕكردنەوەی ددان بێ ئەوا یەكسەر كارەكەی بۆ ئەنجام دەدرێت بەڵام ئەگەر نەخۆشەكە پێویستی بەدانانی تاخمی ددان بێت ئەوا نەخۆشەكە كاری دانانی تاخمی بۆ دەكرێت.
دواتر دكتۆر جەواد سەبارەت بەبەشەكانی دیكە گوتی: وەك بەشی پشكنین و بەشی ڕاستكردنەوەی ددان و بەشی نەشتەرگەری دەموددان و بەشی چارەسەركردنی ددان وەك پڕكردنەوە و دەمار بڕین و تاخمی ددان لەگەڵ بەشی نەشتەرگەری پوك وەك ددان شووشتن و ددان خاوێنكردنەوە و هەندێ نەشتەرگەری تایبەت بە پوك لەو بەشە ئەنجام دەدرێت لەگەڵ بەشی تیشك كە بریتییە لەچەند جۆرە تیشكێك بۆ نەخۆشان دەگیرێت بۆ ددانەكەی و بەشی دروستكردنی ددانیش هەیە كە بریتییە لە دروستكردنی تاخمی ددانی تەواو لەگەڵ تاخمی جزئی بۆ نەخۆش دادەنرێ، هەروەها بەشی منداڵانیش هەیە كە گرنگی بەددانی منداڵان دەدات و تایبەتە بە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی دەموددانی منداڵان و لەتەمەنی 6/12 ساڵان دەگرێتەوە و ڕۆژانە دوو جۆر نەخۆش سەردانیمان دەكەن جۆرێكیان نەخۆشی تازەیە ئەو كاتەی تازە سەردانیمان دەكەن ئەو كەسانە ڕەوانەی بەشی پشكنین دەكرێن و ڕەوانەی بەشەكانی دیكە دەكرێ واتا ڕۆژانە 70-80 نەخۆشی تازە سەردانیمان دەكەن و كاریان بۆ دەكرێ بەڵام ئەگەر هاتوو ژمارەی نەخۆشان زیاتر بوو ئەوا سەرەیان بۆ دادەنرێت ئەویش لە بەشەكانی دیكە زۆری ژمارەی نەخۆش وا دەكات كە نۆرەیان بۆ دابنرێت و سەرەكانیش دوور نین هەندێ بەش نەخۆشی زۆرە یاخود پێویستی بەكاتە بۆ تەواو كردنی كارەكەی بەڵام ئەوانەی كە سەرەیان بۆ دانراوە ژمارەیان دەگاتە 200 نەخۆش بەهەموو بەشەكان و جەنجاڵی لەسەر بەشەكان هەیەو ڕۆژانە كۆی نەخۆشەكانی نۆرینگە فێركاریەكان دەگاتە300 چارەسەری و پشكنینیان بۆئەنجام دەدرێت دیارە بۆ بینینی ئەو هەموو نەخۆشانە قوتابیانی قۆناغی چوارەم و پێنجەمی كۆلیژی پزیشكی ددان كەژمارەیان نزیكەی 100 قوتابی دەبێت نەخۆشەكان لەلایەن ئەو قوتابیانەوە بەڕێ دەكرێ بەسەرپەرشتی پزیشكی پسپۆڕی ددان بەڵام قوتابیانی قۆناغی یەك تا قۆناغی سێ هەموو ئەو وانانەی كە تایبەتە بە چارەسەری نەخۆش بەشێوەی هەردوو بەشی تیۆری و پراكتیكی دەخوێنن لەسەر شێوەی مۆدێل لەسەر شكلی مرۆڤ وانەكان دەخوێنن ئەویش لەلایەن مامۆستاو پزیشكی پسپۆڕی ددان ئەگەر قوتابیان لە تاقیكردنەوە دەرچوون و دەتوانن نەخۆش چارەسەر بكەن ئینجا دەچێتە قۆناغی چوارەمی كۆلیژو لە قۆناغی چوارەمیش چارەسەری نەخۆشیە سەرەتاییەكان دەكات واتا ئەو نەخۆشیانەی كە سادەن بۆ چارەسەر كردن دوای كە قوتابیان چوونە قۆناغی پێنحەم ئەو كاتە قوتابیان نەخۆشەكانی دیكە بەڕێ دەكەن كە ئاستی نەخۆشیەكان گرانترە واتا ئاستیان بەرزترە هەروەها هەندێ نەخۆشی دیكەی وەكو نەشتەرگەری دەمو ددان پێویست ناكات قوتابێ نەخۆش بەڕێ بكات بەڵكو پزیشكەكان نەخۆش بەڕێ دەكەن واتا ئەو پزیشكانە نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن هەموو نرخەكان لەو نۆرینگانە پارەیەكی زۆر ڕەمزی و هەرزانە لەوانە پڕكردنەوەی ددان لێرە 3 هەزار دینارەو لەنۆرینگە تایبەتەكان نرخەكەی دەگاتە 50 هەزار دینارونرخی تیشكی ددان واتا تیشكی گەورە 10 هەزار دینارە و هی بچوك 3 هەزار دینارە و لە دەرەوە گرانترە و نرخی نەشتەرگەری 20 هەزار دینارە و لە دەرەوە بە 150 هەزار دینار و گرانتریش نرخی تاخمی ددان بۆ نەخۆشێكی بەتەمەن تاخمی سەرەوە خوارەوە بەیەكە و دەگاتە نزیكەی 60 هەزار دینار بەڵام لەدەرەوە دەگاتە 700 هەزار دینارو زیاتریش بۆیە لێرەوە سوپاسی بێ پایانی سەرۆكایەتی زانكۆی هەولێری پزیشكی دەكەین كە هەموو كەل وپەل و داوو دەرمانمان بۆ دابین دەكەن و نەیانهێشتووە كەموكوڕی هەبێت هەركاتێكیش هەر ئامێرێك لەكار بكەوێت لەلایەن بەشی چاككردنەوەی كۆلیژ لەلایەن ئەندازیارانی خۆمان دەمو دەست چاك دەكرێتەوە لەبەر ئەوەی ڕۆژانە نەخۆشێكی یەمجار زۆر سەردانیمان دەكەن بۆ چارەسەركردن و لە نۆرینگە فیركاریەكانی كۆلیژەكەمان زیاتر لە 120 ئامێری كورسی ددان هەیە لەبەشە جیاوازەكان.
سهرهتا بهدواداچوون لە نۆرینگە فێركارییەكانی كۆلیژی پزیشكی ددان ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆری نەخۆش چارەسەریان بۆ...









