دوای ئەوەی سیمۆنا هالیپ كچە تێنسزانی رۆمانی لە خولی میامی توانی لە وانگ كیانگی كچە تێنسزانی چینی بباتەوە، نزیك بۆتەوە لەوەی جارێكی تر لیستی ریزبەندی یاریزانانی تێنس نزیك بێتەوە، سیمۆنا هۆكاری ئەوەی بۆ گۆڕینی شێوازی یاریكردنی لەم دواییە گێڕایەوە كە راهێنەرەكەی ئامۆژگاری كردووە بەوەی هێندە پەلە نەكات، سیمۆنای تەمەن 27 ساڵ دەڵێت: لەو پاڵەوانێتییەدا راهێنەرەكەم چەند ئامۆژگارییەكی كردم و خۆشبەختانە توانیم ئامۆژگارییەكانی لە یارییدا جێبەجێ بكەم، ئەمجارە داوار لێكردم كە زۆر پەلە نەكەم، ئەوەبوو لە یارییەكاندا كەمیك بەهیمنی دەردەكەوتم.










