خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین
ئەمڕو كاروانی‮ ‬وەرزی‮ ‬ساڵی‮ ‬2019ـی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان بەبەشداری‮ ‬9 یانە لەسەرتاسەری‮ ‬كوردستان بەرێوەدەچێت‮، ئەمڕۆ دووشەممە لەشارۆچكەی‮ ‬دەربەندیخان‮ ‬لەیەكەمین‮ ‬یارییدا هەردوو تیپی‮ ‬باسكەی‮ ‬دەربەندیخان و باسكەی‮ ‬قەڵا لەیارییەكی‮ ‬بەهێز و جەماوەریدا بەیەك دەگەن،‮ ‬هەردوو‮ ‬یانەكە ئامادەكارییەكی‮ ‬تەواویان بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییە كردووە و بردنەوەو كۆكردنەوەی‮ ‬زۆرترین خاڵ لەخولەكەدا،‮ ‬تیپەكەی‮ ‬دەكاتە پاڵەوانی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە وەڕگرتنی‮ ‬زانیاری‮ ‬لەبارەی‮ ‬چۆنییەتی‮ ‬ئامادەكاری‮ ‬تیپی‮ ‬باسكەی‮ ‬قەڵا بۆ‮ ‬یارییەكەی‮ ‬ئەمڕۆ بەتایبەتی‮ ‬و بۆ خولەكەیش بەگشتی،‮ ‬عەبدولخاڵق عەبدوڵقادر بەرێوەبەری‮ ‬هونەری‮ ‬تیپی‮ ‬باسكەی‮ ‬قەڵا بۆ لاپەرەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬ئامادەكارییەكی‮ ‬تەواومان بۆ‮ ‬یارییەكەی‮ ‬ئەمڕۆ بەرامبەر دەربەندیخان كردووە و متمانەم بەتیپەكەم زۆرە كەبتوانن بەئەنجامێكی‮ ‬شایستە سەركەوتووبن،‮ ‬سەبارەت بەچۆنییەتی‮ ‬خۆئامادەكرنمان بۆ خولەكە بەگشتی‮ ‬ئەوەیان بۆ‮ ‬یانەكان و بۆ‮ ‬یانەكەی‮ ‬ئێمەش كەمێك ناخۆش و قورس بوو،‮ ‬چونكە هەر تیپێك پێش دەستپێكردنی‮ ‬خول پێویستە دوو مانگ ئامادەكاریی‮ ‬تەواوی‮ ‬بۆ بكات،‮ ‬بەڵام ئێمە پێش چەند رۆژێك ئاگادار كراینەوە كە خولی‮ ‬باسكەی‮ ‬كوردستان دەستپێدەكات،‮ ‬بۆیە هەر بەپەلە‮ ‬توانیمان تیپێكی‮ ‬رێكوپێك پێك‮ ‬و دامەزراو پێك بهێنین و چەند‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬ئاست بەرز و بەتوانا لەشارەكانی‮ ‬هەولێر و زاخۆ و دهۆك و كەركوك لەتیپەكە كۆبكەینەوە و تیپێكی‮ ‬گونجاو وبەهێزمان‮ ‬بەسەرپەرشتی‮ ‬ڕاهێنەر سەردار ساڵح پێكهێناوە بۆئەنجامدانی‮ ‬یارییەكانی‮ ‬خولی‮ ‬باسكەی‮ ‬كوردستان‮.‬

عەبدولخاڵق زیاتر گوتی‮: ‬سیستەمی‮ ‬خولەكە بەشێوەی‮ ‬یەك قۆناخ بەرێوەدەچێت،‮ ‬3 یانە بۆ‮ ‬یانەپلە‮ ‬یەكەكان دادەبەزێ و دوو‮ ‬یانەش لەپلەیەكەكان سەردەكەوێت بۆ رێزی‮ ‬یانەنایابەكان،‮ ‬پاشان دووبارە بۆ وەرزی‮ ‬داهاتوو واتە وەرزی ‮ ‬2019- ‮‬2020 ‮ ‬خولێكی‮ ‬دیكە بۆ ئەو نۆ‮ ‬یانەیە سازدەدرێت‮.‬

سەبارەت بەو‮ ‬یارییانەی‮ ‬كەباسكەی‮ ‬قەڵا تێدا‮ ‬یاری‮ ‬دەكات عەبدولخاڵق عەبدولقادر بۆ ئەم پرسەیش وەڵامی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو ناوبراو گوتی‮: ‬تیپەكەمان‮ ‬8 یاری‮ ‬لەخولەكە ئەنجام دەدات،‮ ‬یەكەم‮ ‬یاریمان بەرامبەر دەربەندیخان دەبێت‮ ‬،‮ ‬بەڵام‮ ‬یارییەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬تیپەكەمان بەرانبەر هەر‮ ‬یەك لەم‮ ‬یانانە دەبێت‮ : ‬سۆلاف‮ ‬*قەڵا‮ ‬،‮ ‬قەڵا*دبس،‮ ‬دهۆك*قەڵا،‮ ‬قەڵا*زاخۆ،قەڵا‮ ‬*پێشمەرگە،ئاسۆ* قەڵا،‮ ‬ئەكاد*قەڵا

دواجار ئەو بەرێوەبەرە هونەرییەی‮ ‬یانەی‮ ‬قەڵا گڵەیی‮ ‬وگازاندەی‮ ‬لەبەرپرسانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬كوردستان دەكات و دەڵێت‮: ‬تائێستا‮ ‬یانەیەكی‮ ‬وەك قەڵا خاوەن هۆڵێكی‮ ‬وەرزشی‮ ‬نییە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێمەی‮ ‬نیگەران كردووە نەبوونی‮ ‬هۆڵ شوێنی‮ ‬مەشق كردنمانە،‮ ‬بەسوپاسەوە بۆ كۆلێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬و‮ ‬یانەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬ئەكاد كە دەرگای‮ ‬هۆڵەكەیان بەڕووی‮ ‬تیپەكەمان كردۆتەوە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬مەشق وڕاهێنان‮.‬