بەیانی‮ ‬رۆژی‮ ‬پێنجشەممەی‮ ‬رابردوو‮ ‬2019.3.28 ‮ ‬و بە ئامادەبوونی‮ ‬بەڕێز‮ ‬فازڵ ئیبراهیم خدر‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كەشناسی‮ ‬و بوومەلەرزەزانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮‬،‮ ‬وە هەر‮ ‬یەكە لە بەڕێزان،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كەشناسی‮ ‬هەولێرو بەرپرسی‮ ‬وێستگەی‮ ‬كەشناسی‮ ‬كلاسیكی‮ ‬هەولێر،‮ ‬وە لە رێوڕەسمێكی‮ ‬خنجیلانەدا،‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬بەشداربوون‮ ‬بەسەر‮ ‬24 بەشداربووی‮ ‬خولی‮ ‬نوێكردنەوەی‮ ‬زانیارییەكانی‮ ‬كەشناسی‮ ‬دابەشكرا كە پێكهاتبوون لە كارمەندانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كەشناسی‮ ‬و بوومەلەرزەزانی‮ ‬هەرێم‮ ‬و‮ ‬وێستگەی‮ ‬كەشناسی‮ ‬كلاسیكی‮ ‬هەولێر‮‬،‮ ‬لە پێشبینیكاران و روانگەكارانی‮ ‬كەشناسی‮.‬

وانەی‮ ‬خولەكە لەلایەن پسپۆڕی‮ ‬كەشناسی‮ ‬عێراقی،‮ ‬بەڕێز‮ ‬ریاز سەعید موسا‮ ‬و بەشێوەیەكی‮ ‬تیۆری‮ ‬و كرداری‮ ‬گوترایەوەو ماوەی‮ ‬پێنج رۆژی‮ ‬خایاند،‮ ‬واتە لە ماوەی‮ ‬نێوان رۆژانی‮ ‬یەكشەممە،‮ ‬2019.3.24 تا پێنجشەممە ‮ ‬2019.3.28 ‮ ‬لە‮ ‬هۆڵی‮ ‬سیمینارەكان‮ ‬ی‮ ‬تایبەت بە‮ ‬سەنتەری‮ ‬راهێنانی‮ ‬كەشناسی‮ ‬دا ئەنجامدرا كە تایبەت بوو بە چۆنییەتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬باشترین و وردترین خوێندنەوە بۆ رەگەزەكانی‮ ‬كەشناسی‮ ‬رۆژانەو چۆنییەتی‮ ‬بە‮ ‬كۆد‮ ‬كردنی‮ ‬داتایەكان و دەرخستنی‮ ‬باشترین بڵاوكراوەی‮ ‬پێشبینی‮ ‬كەشناسی‮ ‬لەسەر بنەمایەكی‮ ‬زانستیانەی‮ ‬هاوچەرخدا‮.‬

تەواوی‮ ‬بەشداربووان سوپاسگوزاری‮ ‬خۆیان ئاراستەی‮ ‬تەواوی‮ ‬ستافی‮ ‬ئامادەكردن و ئەنجامدانی‮ ‬ئەم خولەیان كردو هیوایان خواست كەوا ئەم جۆرە چالاكییانە بەردەوام بێت،‮ ‬لە پێناو برەودانی‮ ‬زیاتر بە توانا زانستییەكانیان و فراوانتركردنی‮ ‬ئاسۆی‮ ‬زانیاریان بۆ گەیشتن بە باشترین دەرەنجام لە بواری‮ ‬پێشبینییەكانی‮ ‬كەشناسی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا‮.‬