خه‌بات: سەید فەخرەدین ــ سەبریە‮ ‬یوسف‮
دوێێ‮ ‬یەكشەممە‮ ‬31‮/‬3‮/‬2019‮ ‬بە بۆنەی‮ ‬رۆژی‮ ‬زەوی،‮ ‬بەڕێوبەرایەتی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و ژێنگەپارێزی‮ ‬بەشدار بوو لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬جیهانی‮ ‬كاتژمێری‮ ‬زەوی‮ ‬كە لە هەولێر بەڕێوەچوو كە لەلایەن‮ ‬ڕیكخراوی‮ ‬ئاڤیاری‮ ‬هۆشیاری‮ ‬ژینگە و‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬ئاڤیا كوردستانی‮ ‬و‮ ‬ڕیكخراوی‮ ‬ژینگەی‮ ‬سەوز بە هاوبەشی‮ ‬لە شارەوانی‮ ‬هەولێر و بە ئامادەبوونی‮ ‬ژمارەیەك بەرپرسی‮ ‬حزبی‮ ‬و حكومی‮ ‬و چالاكوانان و ژینگەدۆستان‮ ‬ڕێكخرابوو‮.
‬
لە مەراسیمەكەدا لە پیناو گەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬پاراستنی‮ ‬گۆی‮ ‬زەوی‮ ‬لە پاشماوە و پیسكەرە ژینگەیەكان و گەرمبوونی‮ ‬گۆی‮ ‬زەوی‮ ‬و كاریگەریان لە سەر مرۆڤ،‮ ‬ڕۆژی‮ ‬جیهانی‮ ‬كاتژمێری‮ ‬زەوی‮ ‬بەرزنرخێندرا‮، دواتر خەلاتی‮ ‬وێنەی‮ ‬سرووشتی‮ ‬كوردستان بەسەر ژمارەیەك بەڕێوەبەری‮ ‬شارەوانی‮ ‬دابەش كرا‮، هەروەها لە گەرمیان،‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬ژینگەدۆستانی‮ ‬گەرمیان بە هاوكاری‮ ‬دیوان مۆڵ لە شارۆچكەی‮ ‬كەلاری‮ ‬ناوەندی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬گەرمیان بۆ بەرزڕاگرتنی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬جیهانی‮ ‬كاتژمێری‮ ‬زەوی،‮ ‬بە دروشمی‮ ‬هەسارەی‮ ‬زەوی‮ ‬هی‮ ‬هەموومانە با بیپارێزین،‮ ‬مەراسیمێكیان ئەنجامدا بە كوژاندنەوەی‮ ‬ڕووناكی‮ ‬كارەبا و داگیرساندنی‮ ‬چەندین مۆم‮.‬ئازاد ئەحمەد،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬ژینگەدۆستانی‮ ‬گەرمیان،‮ ‬بەخەباتی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬شەی‮ ‬ڕابردوو چالاكی‮ ‬كاتژمێری‮ ‬زەوی،‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬بەرزكردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬هۆشیاری‮ ‬ژینگەیی‮ ‬لە كوردستان،‮ ‬دەربارەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬هەسارەكەمان،‮ ‬و بۆ بە كۆمەڵ پێكهێنانی‮ ‬ژینگەیەكی‮ ‬تەندرووستی‮ ‬سەوز،‮ ‬بۆ هەموو پێكهاتە زیندووەكانی‮ ‬سەر زەوی،‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬جیهانە بۆ پیشاندانی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بیرۆكەیەكی‮ ‬سادە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت،‮ ‬و چۆن جوڵانەوەیەكی‮ ‬تاكەكەسی‮ ‬دەبێتە هۆی‮ ‬سەرسوڕمان‮.‬ گوتیشی‮: ‬هەروەها دوێنێ شەو كورتە فیلمێك سەبارەت بە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬جیهانیی‮ ‬زەوی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬داتاشۆوە نیشاندراو لە كۆتاییشدا بۆ ماوەی‮ ‬چەند خولەكێك‮ ‬ڕووناكی‮ ‬كارەبای‮ ‬مۆڵەكە كوژێندرانەوە و چەندان مۆم داگیرسێنران‮.‬

چالاكی‮ ‬كاتژمێری‮ ‬زەوی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەم جار لە شاری‮ ‬سیدنی‮ ‬ئوسترالی‮ ‬ئەنجامداوە،‮ ‬لە‮ ‬31ی‮ ‬ئازاری 2007 كە تێیدا دوو ملیۆن و دوو سەد هەزار كەس و دوو هەزار و سەد پێگەی‮ ‬بازرگانی‮ ‬هەستان بە كوژاندنەوەی‮ ‬ڕووناكی‮ ‬و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە پێویست نەبوون،‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬كاتژێرێك‮.‬