خه‌بات: سەید فاتیح بەرزنجی‮
ئەندازیار سروود عەبدولمەجید بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوەڕۆكانی‮ ‬هەولێر دەربارەی‮ ‬هۆكاری‮ ‬گیرانی‮ ‬ئاوەڕۆكان و دروست بوونی‮ ‬لافاوی‮ ‬ئەو چەند‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬دوایی‮ ‬تیمی‮ ‬ئێشكگری‮ ‬بەردەوام بۆ حاڵەتە نەخوازراوەكان و حاڵەتی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬لافاو لەناو گەڕەكەكان و گیرانی‮ ‬ئاوەڕۆكان تیمەكانمان لەشاری‮ ‬هەولێر ئێشكگری‮ ‬شەوانە هەیە و تیمەكانی‮ ‬خاوێنكردنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكان بەهاوكاری‮ ‬تیمەكانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ژینگە پارێزی‮ ‬و تیمەكانی‮ ‬سەر بە هەر شەش شارەوانی‮ ‬ناو گەڕەكەكان و تیمەكانی‮ ‬سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬لە ئامادەباشی‮ ‬تەواو دانە بۆ ئەگەری‮ ‬دروست بوونی‮ ‬لافاو هەموو ئەو تیمانە شەو و‮ ‬ڕۆژ لە ئەركدانە‮.
‬
بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوەڕۆكانی‮ ‬هەولێر بۆ خەبات‮ ‬ڕونیكردەوە‮: ‬هەموو ساڵێك بەرلە هاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان و باران بارین دەست دەكەین بە خاوێنكردنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكان بۆ ئەوەی‮ ‬لەكاتی‮ ‬بارانی‮ ‬بە خوڕ‮ ‬ئاوەڕۆكان نەگیرێن بەداخەوە لەبەر كەمی‮ ‬ڕادەی‮ ‬هوشیاری‮ ‬هاووڵاتییان و فڕێدانی‮ ‬زبڵ و پاشماوە بۆ ناو ئاوەڕۆكان وادەكات كە ئاوەڕۆكان بگیرێن بۆیە ئاو لە شەقامەكان و كوچە و كۆڵانەكان كۆ دەبێتەوە ئەگەرچی‮ ‬تیمە ئێشكگرەكانی‮ ‬خاوێنكردنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكان شەو و‮ ‬ڕۆژ لە ئامادەباشیدان بۆ هەرئەگەر و پێشهات و دروستبوونی‮ ‬لافاو لە هەرشوێنێك بێت دەمودەست ئەو تیمانە دەگەنە شوێنی‮ ‬مەبەست و فریای‮ ‬حاڵەتەكان دەكەون.

ئەندازیار سرود عەبدولحەمید بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوەڕۆكانی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕونیكردەوە‮: ‬لەكاتی‮ ‬باران بارین ئاوەڕۆكان بەهۆی‮ ‬زبڵ و پاشماوە دەگیرێن هەر بۆیە هەموو ساڵێك بەرلە هاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان و باران بارین دەست دەكرێت بە خاوێنكردنەوەی‮ ‬هەموو ئاوەڕۆكان لە شاری‮ ‬هەولێر و دەوروبەری‮ ‬جگە لەوەش بەپێی‮ ‬توانا هەوڵی‮ ‬ئەوەش دەدەین ئەو سەرە مەنهۆڵانەی‮ ‬كە دزراون سەرە مەنهۆڵیان بۆ دابنێینەوە بۆ ئەوەی‮ ‬كێشە بۆ هاووڵاتییان دروست نەكات لێرەوە جێی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬ئاماژە بەوە بدەین و داوا لە هاووڵاتییان بكەین كە پارێزگاری‮ ‬لە سەرە مەنهۆڵەكان بكەین چونكە سامانێكی‮ ‬نیشتیمانییە و نابێ بدزرێن بەداخەوە هەندێ هاووڵاتی‮ ‬نەفس نزم ماوە ماوە هەوڵی‮ ‬دزینی‮ ‬سەرە مەنهۆڵەكان دەدەن بۆیە پێویستە ئەو كەسانەی‮ ‬كە ئەو سەرە مەنهۆڵانە دەدزن پێویستە بدرێنە دادگاو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت لەبەر ئەوەی‮ ‬بەدزینی‮ ‬ئەو سەرە مەنهۆڵانە زیان بە ئاوەڕۆكان و زیانیش بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت و كیشەیان بۆ دروست دەكات لەوەتەی‮ ‬ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دامەزراوە توانیومانە ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬تۆڕی‮ ‬ئاوەڕۆ لە شاری‮ ‬هەولێر دروست بكەین ئەگەر ئەو هەموو ئاوەڕۆیانە دروست نەكرابووایە ئەوا ئێستا كێشەی‮ ‬زۆر بۆ هاووڵاتییان دروست دەبوو جگە لەوەش لەشەقامەكان و كوچە و كۆڵانەكان لافاو دروست دەبوو لەگەڵ فراوانبوونی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر و زۆربوونی‮ ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتووانەكەی‮ ‬بە هەوڵ و كۆششی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬توانراوە ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬تۆڕی‮ ‬ئاوەرۆ لەشاری‮ ‬هەولێر دروست بكرێت بەتایبەتی‮ ‬لە گەڕەكە تازەكان هەر كە شەقامەكان دروست دەكرا ئەوا تۆڕی‮ ‬ئاوەڕۆش دروست دەكرا لەسەر بودجەی‮ ‬پەرە پێدان‮ ‬یاخود بودجەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬ئاوەڕۆ دروست كراون بەڵام هێشتا شاری‮ ‬هەولێر پێویستی‮ ‬بە پڕۆژەی‮ ‬زیاتری‮ ‬ئاوەڕۆ هەیە ئەوەتا لە گەڕەكە كۆنەكان پێویستە ئاوەڕۆكان تازە بكرێتەوە بەتایبەتی‮ ‬هەبوونی‮ ‬كێشەی‮ ‬ئاوەڕۆلەبەرئەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬ئەو كۆڵانانە نزمە‮ ‬یاخود نزیكی‮ ‬ئاوەڕۆی‮ ‬سەرەكی‮ ‬سندوقیەكانن بۆیە لەگەڵ هەر باران بارینێكی‮ ‬بەخوڕ‮ ‬ئەو ئاوەڕۆیانزوو پڕ‮ ‬دەبن لە ئاو جا ئەگەرهاتوو ئەو ئاوەڕیانە زبڵ و پاشماوەی‮ ‬تیا بێت ئەوا ئاوێكی‮ ‬زۆر لەوكۆڵانانە كۆدەبێتەوەو ئەو ئاوەڕۆیانە ناتوانن بەزوویی‮ ‬ئاوەشۆری‮ ‬ئەو ئاوە بكات بەڵام تیمەكانمان خۆبەخشانە هەموو كاتێك لە ئامادەباشیدانە و بەردەوام لە ئێشكگرتندان بە هاوكاری‮ ‬لایەنە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬وەكو بەڕێوەبەرایەتیەكانی‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬و شارەوانیەكان و ئاودێری‮ ‬هەولێر و هاتوچۆ و پۆلیس و قایمقامیەت و چەندین دامودەزگای‮ ‬دیكە شەوانە تا بەیانی‮ ‬ئەو تیمانە لە ئێشكگریدانەو لیژنەی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬لافاو هەموو كاتێك شەوو‮ ‬ڕۆژلە ئەركدایە بۆ هەر‮ ‬ڕووداوو پێشهاتێك ئەگەر‮ ‬ڕووبدات ئەوا لەحزمەتی‮ ‬هاووڵاتییانداینە داواش لە هاووڵاتییانی‮ ‬چەند گەڕەكێكی‮ ‬ناو شاری‮ ‬هەولێر دەكات هاوكاری‮ ‬تیمەكان بكات و چیتر زبڵ و پاشماوە فڕێ نەدەنە ناو ئاوەڕۆكان بۆئەوەی‮ ‬لەكاتی‮ ‬هەرباران بارینێكی‮ ‬بەخوڕ‮ ‬ئەو ئاوەڕۆیانە نەگیرێن و‮ ‬ڕەچاوی‮ ‬ڕێنماییەكان بن و زبڵ فڕێ نەدەنە ناو ئاوەڕۆكان و هەوڵیش دەدەین لەكاتی‮ ‬لافاو فریای‮ ‬هاووڵاتییان بكەوین، تا زیانەكانیان كەمتر بێت لەكاتی‮ ‬باران بارینی‮ ‬ئەو چەند ڕۆژانەی‮ ‬دواییدا لەماوەی‮ ‬ئەو چەند شەوانە تا بەرەبەیانی‮ ‬حۆم وەكو بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوەڕۆكان تابەرەبەیانی‮ ‬لە ئێشكگرتن دابم و خزمەتی‮ ‬هاووڵاتییان بكەم و هەوڵماندا هەموو ئەو ئاوەڕۆیانەی‮ ‬كە گیرابوون پاكیان بكەینەوە تا لافاو دروست نەبێت لەگەڕەكی‮ ‬گڵكەندی‮ ‬سێتاقان عەمبارێكی‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬ئاومان دروست كردووە لە ژێر باخچەكەی‮ ‬ئەوێ و ئەو شوێنە بۆتە بازرگانی‮ ‬و باڵەخانەكان بەرز بوونەتەوە بۆیە زیانەكان كەمترە و لەگەڕەكی‮ ‬ژێر پردی‮ ‬سەیداوەش پەمپ دانراوە بۆ ئاوەشۆركردنی‮ ‬ئاوی‮ ‬باران و شوێنەكە كەندە و لەوەتەی‮ ‬ئەو پەمپانە دانراوە لە ژێر ئەو پردانە ئاوەشۆری‮ ‬ئاوی‮ ‬باران دەكرێت وئەندازیارانی‮ ‬ئاوەڕۆی‮ ‬هەولێر لە كاتی‮ ‬باران بارین و دروستبوونی‮ ‬لافاو لەئەركدان بۆئەوەی‮ ‬ئاوی‮ ‬باران لە ژێر ئەو بەرزە پردانە كۆنەبێتەوەو لافاو لەژێر ئەو پردانە دروست نەبێت لە ئەندەرپاسی‮ ‬جیهان هەندێ ئاو كۆدەبوەوە ئەوەش چارەسەركراوژمارەی‮ ‬پەمپەكان زیادی‮ ‬كردو بوو بە نۆ پەمپ لەو حاڵەتەدا ئاوی‮ ‬باران كۆنابێتەوە لەكاتی‮ ‬زستاندا لافاو لە چەندین وڵاتی‮ ‬دونیا دروست دەبێت و چارەسەری‮ ‬بۆ دەكرێت ئەگەرهاتوو ئاوەڕۆكان زبڵ و پاشماوەی‮ ‬زۆری‮ ‬تیا بێت ئەوا ئاوەڕۆكان دەگیرێن.

دواتر هەرلە درێژەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاپۆرتەدا ئەندازیار سرود عەبدولمەجید بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوەڕۆكانی‮ ‬هەولێر سەبارەت بەپلانی‮ ‬داهاتوویان گوتی‮: ‬لەماوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬ڕابردوودا لەبەر قەیرانی‮ ‬نەتوانراوە پڕۆژەی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬ئەنجام بدرێت بەتایبەتی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬ئاوەڕۆ هەربۆیە وەكو بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئاوەڕۆكانی‮ ‬هەولێر لەپلانماندایە چەندین پڕۆژەی‮ ‬ئاوەڕۆی‮ ‬سندوقی‮ ‬دروست بكەین لەو هەموو ئەو شوێنانەی‮ ‬كە پێویستی‮ ‬بە ئاوەڕۆ هەیە بۆی‮ ‬ئەنجام دەدەین تائەو پڕۆژانە ئەنجام دەدرێن پێویستە هاووڵاتییان هاوكاریمان بكەن بۆئەوەی‮ ‬زبڵ و پاشماوە فڕێ نەدرێتە ناو ئاوەڕۆكان‮.‬